پشکنینی پێشکەوتووی تەندروستی جەستە بۆ پیاوان لە ئێران
ناوەکانی تری پشکنینی پێشکەوتووی تەندروستی جەستە بۆ پیاوان:
Advanced Body Health Checkup for Men
زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکان لە پیاوان
خۆپاراستن لە نەخۆشی لە پیاوان
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی پشکنینی پێشکەوتووی تەندروستی جەستە بۆ پیاوان
بڕی مەترسییەکەی:
نییە
ماوەی ئهنجام:
٦ بۆ ٨ کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
0 ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
ماوەی مانەوە لە ئێران:
١ بۆ ٢ ڕۆژ
زانیاری گشتی دەربارەی پشکنینی پێشکەوتووی تەندروستی جەستە بۆ پیاوان
پشکنینی پێشکەوتووی تەندروستی جەستە بۆ پیاوان ڕێگایەکە بۆ پشکنینی بوونی نەخۆشی جۆراوجۆری شاراوە. لەم شێوازەدا ئەندامەکانی لەش بە بەکارهێنانی ڕێگەی جیاوازی تاقیگەیی و وێنەگرتنی پزیشکی وەک MRI پشکنینیان بۆ دەکرێت، بەجۆرێک ئەگەر تێکچوونی کارکردنیان هەبوو یان نیشانەکانی نەخۆشییان دەرکەوت، دەتوانرێت لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا دەستنیشان بکرێن و ڕێوشوێنی چارەسەری پێویست بۆ وەربگیرێت. دەستنیشانکردنی پێشوەختە ڕێگری دەکات لە پێشکەوتنی نەخۆشیەکان و وەڵامدانەوەی چارەسەرکردن خێراتر دەکات. لە پشکنینی پێشکەوتووی تەندروستی بۆ پیاواندا هەموو شتێک لەبارەی بوونی نیشانە نائاساییەکانی جەستە چێک دەکرێت.
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە پشکنینی پێشکەوتووی تەندروستی جەستە بۆ پیاوان
پشکنینی تەندروستی جەستە بۆ پیاوان نزیکەی ٥٠ خزمەتگوزاری دەستنیشانکردنی پزیشکی لەخۆدەگرێت، کە دەتوانین ئاماژە بە ئەمانەی خوارەوە پکەین:
- پشکنینی خانەکانی خوێن بۆ دیاریکردنی گروپی خوێن و دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک کەمخوێنی، هەوکردنی بەکتریایی و مشەخۆری، هەندێک شێرپەنجەی خوێن و …
- پشکنینی شەکری خوێن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی شەکرە
- پشکنینی گورچیلە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک تەمبەڵی گورچیلە و زیانەکانی بەهۆی هەوکردنی گورچیلە و نەخۆشی نەقرەس و …
- پشکنینی ئەلکترۆلایتەکانی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی پەیوەست بە مێشک و گورچیلە و ماسولکەکان و …
- پشکنینی جگەر بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک چەوری جگەر، هەوکردنی جگەر، هەپاتیت و …
- پشکنینی چەوری خوێن بۆ دیاریکردنی ئەو نەخۆشیانەی پەیوەندییان بە چەوری خوێنەوە هەیە وەک بەرزی تری گلیسیرید، بەرزی کۆلیسترۆڵ و …
- پشکنینی پەیوەست بە ماسولکە و ئێسکەکان بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی پەیوەست بەم ئەندامانە، وەک لە لەدەستدانی بارستەی ماسولکە و هێزەکەی، تێکچوونی کارکردنی غوودەی پاراتایرۆید و …
- پشکنینی کارکردنی غودەی تایرۆید بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی وەک کەمبوونەوەی غودەی تایرۆید یان زیادبوونی غودەی تایرۆید
- پشکنینی فاکتۆرەکانی کۆئەگولاسیۆنی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی کۆئەگولاسیۆن وەکو کۆئەگولۆپاتی
- پشکنینی ئاستی ڤیتامین لە خوێندا بۆ دیاریکردنی کەمی ڤیتامین لە لەشدا
- پشکنینی هەپاتیت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک هەپاتیتی B و هەپاتیتی C
- پشکنینی ڤایرۆسی HIV بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی ئایدز
- پشکنینی فاکتۆرەکانی هەوکردنی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییە چڵکییەکان و ڕۆماتیزمەکان
- پشکنینی بڕی ئاستی ئاسن و سەرچاوەکانی ئاسن لە جەستەدا بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک کەمخوێنی یان کەمی ئاسن لە جەستەدا
- پشکنینی کارایی پەنکریاس بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک هەوکردن یان شێرپەنجەی پەنکریاس
- پشکنینی پەیوەست بە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە وەک شێرپەنجەی گەدە، سینگ، پرۆستات و …
- پشکنینی پیسایی بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک شێرپەنجەی قۆڵۆن، هەوکردنی سک و …
- پشکنینی تەواوەتی میز بۆ دیاریکردنی نەخۆشیەکانی وەک هەوکردنی میز، دەردانی پرۆتین لە میز و …
- پشکنینی پرۆستات بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی پرۆستات
- وەرگرتنی ئەلکترۆکاردیۆگرام (ECG) بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک جەڵتەی دڵ، ناڕێکی لێدانی دڵ و …
- ئیکۆکاردیۆگرافی بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی وەک نەخۆشی زگماکی دڵ، سستبوونی دڵ و …
- پشکنینی ئیسترێسی دڵ (پشکنینی وەرزشی) بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک کەمبوونەوەی خوێن بۆ دڵ، گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ، ناڕێکی لێدانی دڵ و …
- سۆنەری تەواوی سک و حەوز بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک بەردی گورچیلە، نەخۆشیەکانی جگەر، نەخۆشیەکانی پەنکریاس، نەخۆشیەکانی میزڵدان و بۆری میز، نەخۆشیەکانی خوێنبەرەکان و …
- سۆنەری کارۆتید بۆ دیاریکردنی بوونی پلاک یان تەسکبوونەوەی خوێنبەر
- سۆنەری غودەی تایرۆد بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەکو گەدە، بارستەی غودەی تایرۆد، شێرپەنجەی غودەی تایرۆد و …
- سۆنەری پرۆستات بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک گەورەبوونی بێدەردەسەری پرۆستات، شێرپەنجەی پرۆستات و …
- سی تی سکانی سییەکان بۆ دیاریکردنی بارستە و شێرپەنجەی سییەکان
- ئەندۆسکۆپی سەرەوەی گەدە و ڕیخۆڵە (ئەندۆسکۆپی) بۆ سکرینکردن و دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی گەدە (بە پشتبەستن بە تەمەن، ڕەگەز، مێژووی خێزان و ویستی پزیشک)
- ئەندۆسکۆپی کۆئەندامی خوارەوەی گەدە و ڕیخۆڵە (کۆڵۆنۆسکۆپی) بۆ سکرینکردن و دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی قۆڵۆن (بە پشتبەستن بە تەمەن و ڕەگەز و مێژووی خێزان و ویستی پزیشک)
- پێوانی چڕی ئێسک بۆ دەستنیشانکردنی پووکانەوەی ئێسک
- MRI ی سەر بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی دەمارەکانی مێشک و جۆرەکانی وەرەم
- MRI ی سک بۆ دەستنیشانکردنی نائاسایی و نەخۆشییەکانی ناو سک
- MRI ی حەوز بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک شێرپەنجەی پرۆستات…
- MRI ی دڵ بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی وەک تێکچوونی بەستەرەکانی دڵ، نەخۆشییە گرژبووەکانی دڵ، بارستەی دڵ و …
- MRI ی بڕبڕەی پشت بۆ دیاریکردنی نائاسایی وەک وەرەم یان دیسکی بڕبڕەی پشت
- سەردان و ڕاوێژ لەگەل پزیشکی گشتی
- سەردان و ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ بۆ نەخۆشیەکانی ناوەوە
- سەردان و ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان
- سەردان و ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ بۆ نەخۆشیەکانی هەرس
- سەردان و ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکی ئۆرۆلۆژی
- سەردان و ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕی رادیۆلۆژی
- سەردان و ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکی پاتۆلۆژی
بە گشتی دەکرێ بگوترێ کە پێویستە هەموو کەسێک پشکنینی تەندروستی جەستەیی بکات. بەپێی تەمەن، ڕەگەز، مێژووی نەخۆشی، مێژووی بنەمالێیەتی جۆر و ژمارەی پشکنینەکان جیاوازن. بۆ نموونە پشکنینی ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ جیاوازە لە پشکنینی پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵ. هەروەها ئەو کەسانەی کە مەترسی تووشبوونیان بەو نەخۆشییە هەیە یان نەخۆشییەکی دیاریکراو لە خێزانەکەیاندا هەیە، دەبێت بە بەردەوامی پشکنینیان بۆ بکرێت.
بە ئەنجامدانی پشکنینی پێشکەوتووی تەندروستی بۆ پیاوان نزیکەی هەموو هۆکارەکانی مردن کە دەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت دەستنیشان دەکرێن.
هەموو خزمەتگوزارییەکانی پزیشکی کە لەلایەن ئێران داک توورەوە ئەنجام دەدرێن بە بەکارهێنانی نوێترین ئامێرە مۆدێرنەکان ئەنجام دەدرێن. هەروەها ئەنجامی پشکنینەکان لەلایەن باشترین پزیشکی پسپۆڕەوەە ئەنجام دەدرێت و ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکان گوماناوی دەرکەوت بەخێرایی دەستنیشان دەکرێن و دووبارە دەکرێنەوە.
بەڵێ، دەکرێت هەندێک پشکنین و ئەزموونی پزیشکی لاببردرێت یان ژمارەیەک خزمەتگوزاری دەستنیشانکردن زیاد بکرێت بۆ لیستی پشکنینەکان بەپێی بارودۆخی کەسەکە و ویستی پزیشک.
پشکنینی تەواوی جەستەی پیاوان نزیکەی هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە پێویستن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییە باوەکانی پیاوان، بەڵام پشکنینی پێشکەوتوو لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پێشنیار ناکرێت چونکە پشکنینی ورد بۆ جەستە دەکات، کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا سوودی بۆ خەڵکی گشتی نابێت. جگەلە پشکنینی تەواوی جەستە، پشکنینی تەندروستی پێشکەوتووی جەستە بۆ پیاوان، MRIی تەواوی جەستە لەخۆدەگرێت. ئەم شێوازە زیاتر بۆ کەسانی گرینگ و کاریگەر لە کۆمەڵگادا بەکاردێت. لە ئێرانداکتووریش ئەگەری ئەنجامدانی پشکنینی پێشکەوتووی تەندروستیمان دابین کردووە ئەگەر کەسێک بیەوێت.
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ڕەوایەتی تەندروستی جەستە کە بە پشکنینی پێشکەوتوو بۆ تەندروستی ئەنجام دەدرێت، لە نێوان١ بۆ ٥ ساڵ دایە. بەڵام بەپێی مێژووی کەسەکە و مێژووی بنەماڵە، دەتوانێت کەمتر یان زیاتر بێت.
ئەگەر وەڵامی پشکنینەکە تەندروست بێت، دەتوانرێت بڵێین کەسەکە لە داهاتوودا تووشی هەندێک نەخۆشی نابێت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی پشکنین بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کارا دەبێت و لە داهاتوودا پێویستە پشکنینی پێویست بەپێی مەرجەکان ئەنجام بدرێت.
ئەگەر وەڵامی تاقیکردنەوەکان کێشەدار بێت، پێویستە پشکنینی زیاتر ئەنجام بدرێت. ئەگەر پشکنینە زیاترەکانیش کێشەدار بوون، بە زووترین کات ڕێوشوێنی چارەسەرکردن دەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی وەڵامدانەوە بە دەرمانی چارەسەری باشتر بێت.
وێنەکانی پشکنینی پێشکەوتووی تەندروستی جەستە بۆ پیاوان
نرخی پشکنینی پێشکەوتووی تەندروستی جەستە بۆ پیاوان لە ئێران
پارەدان بە پاکێج
له شاری تاران
تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
850
دۆلار
پارەدان بە پاکێج
له شاری مهشههد
810
دۆلار
پارەدان بە پاکێج
له شاری تهژوریز
750
دۆلار
پارەدان بە پاکێج
له شاری ورمی
690
دۆلار
ئێمە گەرەنتی ئەمانە دەکەین:
- باشترین پزیشک
- باشترین نەخۆشخانە
- باشترین کەلوپەلی بەکارهێنراو
- باشترین شێوازی چارەسەری تایبەت بە خۆت
- گونجاوترین نرخ
- گواستنەوە بە ئۆتۆمبێل
- وەرگێڕی تایبەت بە خۆت
- سیمکارتی ئێران بە ئینتەرنێتەوە
- پشکنینى پزیشکى
- راوێژکاری پزیشکی
- پشتگیری پزیشکی ٢٤ کاتژمێری
- پێکهێنانی تۆماری پزیشکی
- هەڵبژاردنی باشترین پزیشکی پسپۆڕ و پسپۆڕی باڵا
- هەڵبژاردنی باشترین نەخۆشخانە و سەنتەری نەشتەرگەری
- سەردانی پزیشکی پسپۆڕ و پسپۆڕی باڵا
- تێچووی تاقیگە و تیشک
- ڕوونکردنەوەی هەموو ڕێکارە پزیشکییەکان بۆت
- مووچەی پزیشکی نەشتەرگەری
- مووچەی پزیشکی بێهۆشکەر و ژووری نەشتەرگەری
- تێچووی کەلوپەلی بەکارهێنراوەکانی ژووری نەشتەرگەری
- هەر تێچوونێکی ئەگەری تر
- ڕاپۆرتی وردی نەخۆشیەکان و ئەو کارانەی بۆت ئەنجام دراون
- پشتگیری پزیشکی و بەدواداچوونی نەخۆش دوای گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆی
- نرخی پاکێجەکە بەبێ شوێنی نیشتەجێبوونە