نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوی خوارەوە چاو (بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوە) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوە
لە نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستیدا، کە بریتییە لە نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە یان پێڵوی خوارەوە یان هەردوو پێڵوی چاو. بە بڕینێکی بچووک، پێستی زیادەی پێڵوی چاو لا دەبردرێت و شلبوونەوە و داکەوتوویی پێڵوی چاو ڕاست دەکرێتەوە. کاریگەرییەکانی ئەم شێوازە هەمیشەیی و تەمەن درێژن.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوە
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
1 بۆ 2 کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
0 ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
ماوەی مانەوە لە ئێران:
5 بۆ 7 ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوە
لە چ حاڵەتێکدا نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوی خوارەوە (بلێفارۆپلاستی) بەکاردەهێنرێت؟
ئەو کەسانەی پێڵوی خوارەوەی چاویان ئاوساوە یان پێستیان زیادە، دەتوانرێت بە یارمەتی نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوی خوارەوەی چاو (بلێفارۆپلاستی) لاببردرێن بۆ باشترکردنی دەرکەوتنی چاوەکان.
جۆرەکانی شێوازی نەشتەرگەری بۆ دابەزینی پێڵوی خوارەوەی چاو چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ لابردنی ئاوسانی ژێر چاو بە نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی:
- نەشتەرگەری بە ئەنجامدانی بڕین لەسەر پێستی پێڵوی خوارەوەی چاو (Transcutaneous)
- نەشتەرگەری بە ئەنجامدانی بڕین لە ناوچەی ناوەوەی پێڵوی خوارەوەی چاو، واتە موولتەهیمە (Transcutaneous) (لەم شێوازەدا برینەکە دیار نابێت)
ئایا برینی نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوەی چاو دیار دەبێت؟
نەخێر، لە ڕێگەی یەکەم (Transcutaneous) دا، برینێکی بچووک لە شوێنی ژێر پێڵوی چاو دروست دەکرێت و شوێنی ژێر چرچی پێڵوی چاو نامێنێت. لە ڕێگەی دووەم (Transconjunctival) دا، برینەکە لە پشت پێڵوی چاوەوە دادەنرێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش لە دەرەوە دیار نابێت.
ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ئەنجامی دابەزینی پێڵوی خوارەوەی چاوەوە دروست دەبن تا چەند دەمێننەوە؟
بەگشتی ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ئەنجامی نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی دروست دەبن، درێژخایەنن و لانیکەم بۆ ماوەی ١٠ ساڵ دەخایەنن.
ئایا نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی دەتوانێت زیان بە چاوەکان بگەیەنێت؟
نەخێر، بەگشتی نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی نابێت زیان بە پێکهاتەی چاو بگەیەنێت. پەیوەستە بە لێهاتوویی و ئەزموونی پزیشکی نەشتەرگەرییەوە.
ئایا نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی دەبێتە هۆی گۆرانی دەموچاو؟
بەڵێ، بلێفارۆپلاستی نەشتەرگەرییەکی جوانکارییە کە چرچ و لۆچی ژێر چاوەکان لادەبات. بەم شێوەیە دوای نەشتەرگەرییەکە حالەتی ماندوێتی دەموچاو نامێنێت و تازەتر دەردەکەوێت.
ئەگەر نەشتەرگەری پێڵوی چاو (بلێفارۆپلاستی) ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
ئەگەر کەسێک پێڵوی خوارەوەی چاوی ئاوساوە و پێستی زیادەی هەبوو، نەشتەرگەری پێڵوی چاو (بلێفارۆپلاستی) دەتوانێت شێوەی پێڵوی چاو ڕاست بکاتەوە و دەرکەوتنی دەموچاو باشتر بکات. بە ئەنجام نەدانی نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی پێست و چەوری زیادەی پێڵوی چاو دەمێنێتەوە و دەرکەوتنی ڕاست نابێتەوە. لە هەمان کاتدا ئەم بابەتە (کەوتنی پێڵوی چاو) دەتوانێت وا لە دەموچاوی کەسێک بکات کە ماندوو دەربکەوێت.
دوای نەشتەرگەری پێڵوی چاو (بلێفارۆپلاستی) چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەری پێڵوی چاو (بلێفارۆپلاستی) پێست و چەوری زیادەی پێڵوی خوارەوە لادەبرێت. ئەم کردارە چاوەکان دەکاتەوە و ڕوخساری کەسەکە باشتر دەکات.
جۆرەکانی ڕێگاکانی چاککردنەوەی پێڵوی چاوی دابەزیو چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ باشترکردنی دەرکەوتنی پێڵوی چاو:
ڕێکارەکانی نەشتەرگەری وەک:
- بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوە
- بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە
ڕێکارەکانی بێ نەشتەرگەری وەک:
نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوی خوارەوەی چاو (بلێفارۆپلاستی) چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری بەشی خوارەوەی پێڵوی خوارەوەی چاو دەبڕێت و پێست و چەوری زیادەی پێڵوی چاو لادەبات. پاشان پێستی پێڵوی چاو دەکشێنرێت و بە ناسکی دەدوردرێت.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوی خوارەوە (بلێفارۆپلاستی) چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- حەساسیەت بە دەرمانی بێهۆشی
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوە لە ئێران
ئایا بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوە لە ئێران بژاردەیەکی گونجاوە بۆ من؟
ئێران یەکێکە لە باشترین وڵاتەکان بۆ ئەنجامدانی هەموو جۆرە ڕێکارێکی جوانکاری. پزیشکانی بەئەزموون و جیهانیی جوانکاری، ساڵانە هەزاران نەشتەرگەری جوانکاری لە ئێران ئەنجام دەدەن. ئەمەش وایکردووە گەشتیارێکی زۆر بێنە ئێران بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری.
سوودەکانی نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی لە ئێران چین؟
سیستەمی پزیشکی ئێران تایبەتمەندی تایبەتی هەیە کە گەشتیارێکی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. هەندێک لە سوودەکانی ئەم سیستەمە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهان بریتین لە:
- پزیشکی بەئەزموون و نێودەوڵەتی
- نەخۆشخانە و کلینیکی تایبەتمەند بە ئامێری پێویستی باش
- نرخی خزمەتگوزاری جوانکاری و چارەسەرکردن لە زۆرێک لە وڵاتان کەمترە
- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری VIP بۆ نەخۆشە بیانییەکان
- نەبوونی لیستی چاوەڕوانی درێژ بۆ نەخۆشە بیانییەکان
چۆن بتوانم پزیشکی گونجاو هەڵبژێرم بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوە؟
ئەگەر دەتەوێت خزمەتگوزاری جوانکاری لە ئێران وەربگریت، هاوکارانمان لە ئێران دکتۆر بارودۆخەکانت دەپشکنن و باشترین پزیشکانی جوانکاری دەناسێنن. دەتوانیت بە بینینی وێنەی پێش و دوای بلێفارۆپلاستی، پزیشکەکەت هەڵبژێریت.
کام پزیشکان دەتوانن نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی لە ئێران ئەنجام بدەن؟
نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوە لە ئێران لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕی جیاوازەوە ئەنجام دەدرێت. پزیشکانی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری جوانکاری و پزیشکانی چاو لە نێویاندایە.
چی بکەم بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بلافرۆپلاستی لە ئێران؟
ئەگەر بڕیار بدەیت خزمەتگوزاری جوانکاری لە ئێران وەربگریت، ئیران دکتۆر پلان بۆ هەموو قۆناغەکانی سەفەر و خزمەتگوزاری پزیشکی دادەڕێژێت و جێبەجێی دەکات. بۆیە پێویست ناکات ئێوە خەم لە بابەتەکانی پەیوەست بە سەفەری پزیشکی بۆ ئێران بخۆن.
وێنەکانی پێش و پاشی بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوە
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوە لە ئێران
بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوە
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوە
لە ئێرانپرسیارە زۆرەکان سەبارەت بە نرخ
ئایا تێچووی مانەوە لە هۆتێلەکەدا دەخرێتە سەر پاکێجی بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوە؟
نەخێر، بەهۆی ئەوەی ئاسانکاری و نرخی جۆرە جیاوازەکانی هۆتێل جیاوازە، تێچوونەکەی بۆ پاکێجی بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوەی چاو نەخراوەتە سەر. دەتوانیت ئاسانکاری و نرخەکانی هۆتێلەکان بزانیت بە ئاماژەدان بە بەشی هۆتێلە هەڵبژێردراوەکان و بژاردەی گونجاوی خۆت هەڵبژێریت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تێچووی هۆتێلەکان لەلایەن خودی هۆتێلەکەوە ڕاگەیەندراوە و هیچ زیادکردنێکی نرخ لەلایەن ئێران دکتۆرەوە جێبەجێ ناکرێت.
تێچووی نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی لە ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە چۆنە؟
بە گشتی تێچووی خزمەتگوزارییە پزیشکی و جوانکارییەکان لە ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو کەمترە لە چاو وڵاتانی دیکە. بە گەڕان لە ئینتەرنێتدا دەتوانیت تێچووی نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی لە وڵاتانی دیکە لەگەڵ ئێران بەراورد بکەیت.
تێچووی پاکێجی بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوە لە ئێران چۆن حیسابی بۆ دەکرێت؟
نرخی پاکێجی بلێفارۆپلاستی لە ئێران بەپێی تێچووی جیاواز دیاری دەکرێت. هەندێک لەو تێچوونانە بریتین لە کرێی پزیشک، تێچووی کلینیک، کەلوپەلی بەکارهێنراو و .... پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەو نرخانەی کە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە لەسەر بنەمای ڕێژەی پەسەندکراوی حکومەتە و هیچ پارەیەکی زیادە وەرناگیرێت.
تێچووی پاکێجی بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوە لە ئێران چۆن دەدرێت؟
تێچووی پاکێجی بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوە بە شێوەی کاش وەرگیراوە. ٥٠%ی کرێی پاکێجەکە دوای چوونە ناو ئێران و ٥٠%ی دیکەش دوای نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی وەردەگیرێت.
خزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوە:
Blepharoplasty (Lower Lids)، بلێفارۆپلاستی (قەپەکانی خوارەوە)، نەشتەرگەری پێڵوی چاو، نەشتەرگەری چاو، نەشتەرگەری جوانکاری