نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوی سەرەوە چاو (بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە
لە نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستیدا، کە بریتییە لە نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە یان پێڵوی خوارەوە یان هەردوو پێڵوی چاو. بە بڕینێکی بچووک، پێستی زیادەی پێڵوی چاو لا دەبردرێت و شلبوونەوە و داکەوتوویی پێڵوی چاو ڕاست دەکرێتەوە. کاریگەرییەکانی ئەم شێوازە هەمیشەیی و تەمەن درێژن.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
1 بۆ 2 کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
0 ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
ماوەی مانەوە لە ئێران:
5 بۆ 7 ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە
لە چ حاڵەتێکدا نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوی سەرەوە (بلێفارۆپلاستی) بەکاردەهێنرێت؟
لەو حاڵەتانەی کە دابەزینی پێڵوی سەرەوەی چاو دەبێتە هۆی ماندووبوونی چاوەکان، سووتانی چاوەکان لە کاتی چالاکییەکان، تێکچوونی بینین، بە دڵنیاییەوە پێویستە نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە ئەنجام بدرێت. هەروەها ئەو کەسانەی پێڵوی سەرەوەی چاویان ئاوساوە و پێستی زیادەیان هەیە دەتوانرێت بە یارمەتی نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوی چاو (بلێفارۆپلاستی) پێست و چەوری زیادە لاببەن و دەرکەوتنی چاوەکانیان باشتر بکرێت.
ئایا برینی نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە دیار دەبێت؟
نەخێر، چونکە لە نەشتەرگەری بلیفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوەدا، بڕینەکە لە سەرووی پێڵوی چاوەوە دەکرێت، بۆیە برینەکە لە پشت پێڵوی چاوەوەیە و دیار نابێت.
ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ئەنجامی دابەزینی پێڵوی سەرەوەی چاوەوە دروست دەبن تا چەند دەمێننەوە؟
بەگشتی ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ئەنجامی نەشتەرگەری بلیفارۆپلاستی دروست دەبن، درێژخایەنن و لانیکەم بۆ ماوەی ١٠ ساڵ دەخایەنن.
ئایا نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی دەتوانێت زیان بە چاوەکان بگەیەنێت؟
نەخێر، بەگشتی نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی نابێت زیان بە پێکهاتەی چاو بگەیەنێت. پەیوەستە بە لێهاتوویی و ئەزموونی پزیشکی نەشتەرگەرییەوە.
ئایا نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی دەبێتە هۆی گۆرانی دەموچاو؟
بەڵێ، بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە نەشتەرگەرییەکی جوانکارییە کە پێڵوی چاوی دابەزیو لەناو دەبات. بەم شێوەیە دوای نەشتەرگەرییەکە ماندوێتی دەموچاو نامێنێت و تازەتر دەردەکەوێت.
باشترین تەمەن بۆ نەشتەرگەری بلیفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوەی چاو چەندە؟
نەشتەرگەری پێڵوی سەرەوەی چاو دەتوانرێت لە هەر تەمەنێکدا ئەنجام بدرێت. بەپێی لێکۆڵینەوەکان، تەمەنی 35 ساڵی گونجاوترین کاتە بۆ ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە.
ئەگەر نەشتەرگەری پێڵوی چاو (بلێفارۆپلاستی) ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
ئەگەر کەسێک پێڵوی سەرەوەی لەگەڵ زیادبوونی پێست چاوی ئاوساوە، نەشتەرگەری پێڵوی چاو (بلێفارۆپلاستی) دەتوانێت شێوەی پێڵوی چاو ڕاست بکاتەوە و دەرکەوتنی دەموچاو باشتر بکات. بە ئەنجام نەدانی نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی پێست و چەوری زیادەی پێڵوی چاو دەمێنێتەوە و دەرکەوتنی ڕاست نابێتەوە. ئەم بابەتە دەبێتە هۆی تێکچوونی بینین و ماندووبوونی چاو و کەمبوونەوەی متمانە بەخۆبوون و دابەزینی کوالیتی ژیانی مرۆڤ.
دوای نەشتەرگەری پێڵوی چاو (بلێفارۆپلاستی) چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەری پێڵوی چاو (بلێفارۆپلاستی) پێست و چەوری زیادەی پێڵوی سەرەوەی چاو لادەبرێت. ئەم کردارە چاوەکان دەکاتەوە و ڕوخساری کەسەکە باشتر دەکات.
جۆرەکانی ڕێگاکانی چاککردنەوەی پێڵوی چاوی دابەزیو چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ باشترکردنی دەرکەوتنی پێڵوی چاو:
ڕێکارەکانی نەشتەرگەری وەک:
- بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە
- بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوە
ڕێکارەکانی بێ نەشتەرگەری وەک:
نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوی سەرەوەی چاو (بلێفارۆپلاستی) چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری بە بڕینی بەشی سەرەوەی پێڵو، پێست و چەوری زیادەی پێڵوی چاو لادەبات. پاشان پێستی پێڵوی چاو دەکشێێت و بە ناسکی دەدورێتەوە.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوی سەرەوە (بلێفارۆپلاستی) چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- حەساسیەت بە دەرمانی سڕکردن
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە لە ئێران
ئایا بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە لە ئێران بژاردەیەکی گونجاوە بۆ من؟
ئەمە یەکێکە لە وڵاتە پێشەنگەکان لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری لە جیهاندا. کەمی نرخ و بەرزی کوالیتی خزمەتگوزاری پزیشکی بۆتە هۆی خواستێکی زۆر لەسەر نەشتەرگەری جوانکاری لە ئێران.
سوودی بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە لە ئێراندا چییە؟
پزیشکانی بەئەزموون و نێودەوڵەتی بۆ جوانکاری، نەخۆشخانە و کلینیکەکانی تەیار و تایبەتمەند، کەمی نرخی نەشتەرگەری جوانکاری وەک بلێفارۆپلاستی، نەبوونی لیستی چاوەڕوانی درێژ، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری VIP بۆ نەخۆشە بیانییەکان لە باشییەکانی نەشتەرگەری جوانکاری لە ئێراندایە.
چۆن بتوانم پزیشکی گونجاو هەڵبژێرم بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی لە ئێران؟
ئەگەر دەتەوێت خزمەتگوزاری جوانکاری لە ئێران ئەنجام بدەیت، ئێمە بارودۆخەکانت دەپشکنین و پزیشکەکانت پێ دەناسێنین. دوای ناساندنی پزیشکەکان، وێنەی پێش و دوای نەشتەرگەرییەکان دەبینیت بۆ هەڵبژاردنی باشترین پزیشکی جوانکاری.
کام پزیشکان دەتوانن نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی لە ئێران ئەنجام بدەن؟
نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە لە ئێران لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕی جیاوازەوە ئەنجام دەدرێت. پزیشکانی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری جوانکاری و پزیشکانی چاو لە نێویاندایە.
بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بلفارۆپلاستی لە ئێران چی بکەم؟
ئەگەر بۆ چارەسەری سەفەرکردن دکتۆری ئێرانت هەڵبژاردووە، هەموو قۆناغەکانی سەفەر و چارەسەرکردن لەلایەن کۆمپانیاکە هەماهەنگ دەکرێت. بۆیە پێویست ناکات نیگەران بیت یان هیچ شتێکی تایبەت بکەیت.
وێنەکانی پێش و پاشی بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە لە ئێران
بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە
لە ئێرانپرسیارە زۆرەکان سەبارەت بە نرخ
ئایا پارەی هۆتێل لە ئێراندا بۆ پاکێجی بلێفارۆپلاستی حیساب دەکرێت؟
نەخێر، نرخی هۆتێلەکە بەپێی جۆری هۆتێل و ماوەی مانەوە حیسابی بۆ دەکرێت و لەسەر نرخی پاکێجی بلێفارۆپلاستی حیساب ناکرێت. لەبیرت بێت کە کرێی هۆتێلەکە ئەو نرخەیە کە خودی هۆتێلەکە ڕایگەیاندووە و کرێی زیادە لەخۆناگرێت.
تێچووی نەشتەرگەری بلیفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوەی چاو لە ئێران بەراورد بە وڵاتانی دیکە چۆنە؟
تێچووی بلێفارۆپلاستی لە ئێران لانیکەم یەک لەسەر سێی ئەو نرخە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەیە. بەڵام کوالیتی خزمەتگوزارییەکانی جوانکاری وەکوو بلێفارۆپلاستی لە ئێراندا نایاب و ئاوازەیە.
تێچووی پاکێجی نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی لە ئێران چۆن حیسابی بۆ دەکرێت؟
نرخی پاکێجی بلێفارۆپلاستی تێچووی کلینیک و مووچەی پزیشک و کەلوپەلی بەکارهێنراو و … لەخۆدەگرێت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نرخەکان لەسەر بنەمای ڕێژەی حکومەتە و نرخی زیادە وەرناگیرێت.
تێچووی پاکێجی بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوەی چاو لە ئێران چۆن دەدرێت؟
تێچووی پاکێجەکە بە شێوەی کاش وەردەگیرێت. ٥٠%ی لە سەرەتاوە وەردەگیرێت و ئەوەی تریش دوای نەشتەرگەری بلێفارۆپلاستی وەردەگیرێت.
خزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە:
Blepharoplasty (Upper Lids)، بلێفارۆپلاستی (پێڵوی خوارەوەی چاو)، نەشتەرگەری پێڵوی چاو، نەشتەرگەری جوانکاری چاو، نەشتەرگەری پێڵوی سەرەوەی چاو