نەشتەرگەری لیفتی مەمک (ماستوپێکسی) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری لیفتی مەمک
نەشتەرگەری بەرزکردنەوەی مەمک بۆ ئەو ژنانە ئەنجام دەدرێت کە مەمکەکانیان شل بونەتەوە. لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری بە جۆرە جیاوازەکانی بڕین، پێست و چەوری زیادەی مەمک لادەبات و دواتر دەیدووریتەوە. لە ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییەدا مەمکەکان توند دەبنەوە و شلبوونەوەکەیان لە بەین دەچێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری لیفتی مەمک
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوەی ئهنجام:
3 بۆ 4 کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
2 ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ٢ بۆ ٤ ڕۆژ
ماوەی مانەوە لە ئێران:
7 بۆ 10 ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری لیفتی مەمک
چی دەبێتە هۆی شلبوونەوەی مەمک؟
- قەڵەوی
- دووگیانی
- شیرپێدان
- زیادبوونی تەمەن
- کێش دابەزاندن
لە چ حاڵەتێکدا نەشتەرگەری لیفتی مەمک (ماستوپێکسی) بەکاردەهێنرێت؟
لەو حاڵەتانەی کە مەمکەکان گەورە و شل بوون، دەتوانرێت شێوە و فۆرمەکەیان ڕاست بکرێتەوە بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری لیفتی مەمک. هەروەها ئەم ڕێگایە بۆ ڕاستکردنەوەی نایەکسانی مەمکەکان بەکاردەهێنرێت.
ئایا نەشتەرگەری بەرزکردنەوەی مەمک، مەمکەکان گەورەتر دەکات؟
نەخێر، لە نەشتەرگەری بەرزکردنەوەی مەمکدا، ئەو بەشەی پێستی مەمک کە زیادەیە و دەبێتە هۆی شلبوونەوەی مەمک، بە نەشتەرگەری دەبڕدرێت و لادەبرێت. لە ئەنجامدا مەمکەکان لە شلبوونەوە دێنە دەرەوە و زیاتر دیار و گەنجتر دەردەکەون.
ئایا شوێنەواری نەشتەرگەری بەرزکردنەوەی مەمک دیار دەبێت؟
لە هەر بارودۆخێکدا، لەم شێوازەدا پێستی ناوچەی مەمک دەبڕدرێت، و شوێنەوارەکە دیار دەبێت. توندی ئەم کێشەیە بەندە بە جۆری پێست و لێهاتوویی پزیشکی نەشتەرگەری. پزیشکی نەشتەرگەری لێهاتوو هەوڵدەدات تا دەتوانێت شوێنی نەشتەرگەرییەکە نەبینرێت بە بڕینی ناسک و ورد.
دوای نەشتەرگەری لیفتی مەمک (ماستوپێکسی) چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەری لیفتی مەمک، مەمکە شلبووەکان دەبنە مەمکی لیفتکراو کە شێوەیەکی گونجاویان هەیە. هەروەها ئەگەر ئەم نەشتەرگەرییە بەهۆی نایەکسانی مەمکەکانەوە ئەنجام بدرێت، مەمکەکان دوای نەشتەرگەرییەکە یەکسان دەبن.
جۆرەکانی جوانکاری مەمک چین؟
- نەشتەرگەری لیفتی مەمک (ماستوپێکسی)
- گەورەکردنی مەمک بە لێدانی چەوری
- نەشتەرگەری دانانی ئیمپلەنتی مەمک (پرۆتێزی مەمک)
- نەشتەرگەری چاککردنەوەی ئیمپلەنتی مەمک (پرۆتێزی مەمک)
- نەشتەرگەری بچوککردنەوەی مەمک (مامۆپلاستی)
- نەشتەرگەری کەمکردنەوەی مەمکی نێر (نەشتەرگەری ژینکۆمەستی)
- لیفتی مەمک بێ نەشتەرگەری بە شێوازی Vampire
جۆرەکانی لیفتی مەمک چین؟
شێوازی جیاواز هەیە بۆ لیفت و بەرزکردنەوەی مەمکەکان. شێوازەکانی وەک لەیزەر، دەرزی PRP بۆ لیفتی مەمک و … . بەڵام کاریگەرترین ڕێگا بۆ لە بەین بردنی شلبوونەوەی مەمک بریتییە لە نەشتەرگەری لیفتی مەمک (ماستوپێکسی).
ئایا نەشتەرگەری لیفتی مەمک (ماستوپێکسی) دەتوانرێت بگەڕێتەوە؟
بەگشتی نەشتەرگەری لیفتی مەمک ڕێگەیەکی هەمیشەییە بۆ ڕاستکردنەوەی شێوەی مەمک کە کاریگەرییەکانی بۆ چەندین ساڵ دەمێنێتەوە. خۆراکی دروست و وەرزشکردن دەتوانێت ئەنجامی نەشتەرگەری زۆر باشتر بکات.
نەشتەرگەری لیفتی مەمک (ماستوپێکسی) چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشک بڕینێک لە مەمکدا دەکات و پێستەکە لەگەڵ چەوری زیادە لادەبات. لە کۆتاییدا پێستەکە دەکێشێت و بە ووردی دەیدورێتەوە.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری لیفتی مەمک (ماستوپێکسی) چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- حەساسیەت بە دەرمانی بێهۆشی
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری لیفتی مەمک لە ئێران
ئایا نەشتەرگەری لیفتی مەمک لە ئێران بژاردەیەکی گونجاوە بۆ من؟
ئێران یەکێکە لە باشترین بژاردەکان بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری. گەشتیارێکی زۆر لە هەموو جیهانەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری و خزمەتگوزاری جوانکاری دێنە ئێران. کوالیتی بەرز و نرخێکی کەم تایبەتمەندی خزمەتگوزاریی پزیشکی لە ئێرانە.
جیاوازی نەشتەرگەری لیفتی مەمک (ماستۆپێکسی) لە ئێران و وڵاتانی دیکە چییە؟
وەرگرتنی خزمەتگوزاری پزیشکی و جوانکاری لە ئێراندا تایبەتمەندی هەیە کە هەندێکیان بریتین لە:
- خزمەتگوزاری پزیشکی و جوانکاری کوالێتی بەرز
- پزیشکی بەئەزموون و نێودەوڵەتی
- نەخۆشخانەی تەیار بە ئامێری باش و تایبەتمەند
- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری VIP بۆ سەردانکەرانی نێودەوڵەتی
- کاتێکی زۆر چاوەڕوانی بۆ نەخۆشە بیانییەکان نییە
- نرخێکی کەم بۆ خزمەتگوزاری پزیشکی و جوانکاری
کام پزیشکان دەتوانن نەشتەرگەری لیفتی مەمک لە ئێران ئەنجام بدەن؟
نەشتەرگەری لیفتی مەمک یان ماستۆپێکسی لە ئێران لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕ لە نەشتەرگەری گشتی و هەروەها پزیشکانی بالاپسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام دەدرێت.
چۆن بتوانم پزیشکی جوانکاری گونجاو بۆ خۆم هەڵبژێرم؟
ئێمە لە ئێران دکتۆر باشترین پزیشکانی جوانکاری دەناسێنین بە چاودێری و پشکنینی بارودۆخەکەت. هەروەها دەتوانیت باشترین بژاردە هەڵبژێریت بە بینینی ئەو نەشتەرگەرییانەی کە ئەم پزیشکانە ئەنجامی دەدەن و وێنەکانی پێش و دوای ئەوان.
ئایا دەتوانم پزیشکەکەم بگۆڕم؟
بەڵێ، ئەگەر بەهەر هۆکارێک بێت لە پزیشک ڕازی نەبوویت، دەتوانیت پزیشکەکەت بگۆڕیت. باشە بزانیت ئێمە پزیشکەکانمان هەڵبژاردووە بە ووردییەکی زۆرەوە، بۆیە دلنیایە کە ئەوان بەپێی ستاندارد کارەکانیان ئەنجام دەدەن.
ئایا دەتوانم ڕاوێژ بە چەند پزیشکێک بکەم؟
بەڵێ، ئەگەر ویستت دەتوانیت ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکانی تر بکەیت و زانیاری لە بۆچوونی ئەوان وەربگریت.
وێنەکانی پێش و پاشی نەشتەرگەری لیفتی مەمک
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی نەشتەرگەری لیفتی مەمک لە ئێران
نەشتەرگەری لیفتی مەمک
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری لیفتی مەمک
لە ئێرانپرسیارە زۆرەکان سەبارەت بە نرخ
جیاوازی تێچووی نەشتەرگەری لیفتی مەمک لە ئێران و وڵاتانی دیکە چییە؟
تێچووی نەشتەرگەری لیفتی مەمک لە ئێران بەراورد بە وڵاتانی دیکە زۆر کەمە. لەم نێوەدا کوالیتی خزمەتگوزاری زۆر بەرزترە. دەتوانیت بە وردی نرخی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەراورد بکەیت بە گەڕان لە ئینتەرنێتدا.
تێچووی پاکێجی نەشتەرگەری لیفتی مەمک (ماستۆپێکسی) لە ئێران چۆن حیسابی بۆ دەکرێت؟
تێچووی پاکێجەکە بریتییە لە کرێی نەخۆشخانە، کرێی پزیشکی نەشتەرگەری، خزمەتگوزاری پەرستاری، کەلوپەلی بەکارهێنراو، کۆمیسیۆنی کۆمپانیا. هەموو نرخەکان لەسەر بنەمای ڕێژەی پەسەندکراوی حکومەتە و هیچ بڕە پارەیەکی زیادە وەرناگیرێت.
ئایا نرخی پاکێجی ماستوپێکسی لە ئێران تێچووی هۆتێلەکە لەخۆدەگرێت؟
نەخێر، تێچووی مانەوە لە هۆتێلەکە بە جیا حیسابی بۆ دەکرێت و بۆ پاکێجی نەشتەرگەری لیفتی مەمک زیاد دەکرێت. چونکە نرخ و ئاسانکارییەکانی هۆتێلەکان هەمەچەشنن و لە لایەکی دیکەشەوە ماوەی مانەوەکە بە تەواوی نازانرێت.
تێچووی پاکێجی نەشتەرگەری لیفتی مەمک لە ئێران چۆن دەدرێت؟
تێچووی پاکێجەکە لە ئێران بە شێوەی کاش وەردەگیرێت. ٥٠%ی تێچوونەکە لە سەرەتاوە وەردەگیرێت و ٥٠%ی دیکەش دوای نەشتەرگەرییەکە.
چۆن دەتوانم تێچووی نەشتەرگەری لیفتی مەمک لە ئێران کەم بکەمەوە؟
تێچووی ماستۆپێکسی لە ئێران یەکێکە لە کەمترین نرخەکانی نەشتەرگەری لە جیهاندا. دەتوانیت تێچووی مانەوە لە هۆتێلە هەرزانەکان کەم بکەیتەوە.
در مورد خدمات رایگان همراه پکیج سوالات بیشتری دارم، چکار کنم؟
می توانید روی هر کدام از خدمات کلیک کنید و توضیحات کامل آن خدمت را مطالعه نمایید. همچنین پشتیبان های ما به صورت شبانه روزی آماده پاسخگویی به سوالات شما هستند.
خزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری لیفتی مەمک:
Breast Lift Surgery، Mastopexy Surgery، نەشتەرگەری ماستوپێکسی، نەشتەرگەری بەرزکردنەوەی مەمک، نەشتەرگەری جوانکاری مەمک، نەشتەرگەری مەمک