نەشتەرگەری چاندنی کۆکلی بیستن (چاندنی کۆکلی گوێ) لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری چاندنی کۆکلی گوێ

نەشتەرگەری چاندنی کۆکلی گوێ ڕێگەیەکی چارەسەرە بۆ لەدەستدانی بیستن. ئەم چارەسەرییە کاتێک بەکار دەهێنرێت کە ئامێری بیستن (سەمعەک) پێداویستییەکانی نەخۆشەکە بەجێ نەهێنێ. لە چاندنی کۆکلی گوێچکەدا ئامێرێکی ئەلیکترۆنی لە ەسەردا دەچێنرێت و بیستنی کەسەکە تا ئاستێکی قبوڵکراو باشتر دەبێت.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی نەشتەرگەری چاندنی کۆکلی گوێ

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی گشتی

ماوه‌ی ئەنجام:

۲ بۆ ۴ کاتژمێر

مانەوە لە نەخۆشخانە:

١ رۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ۳ بۆ ۵ ڕۆژ

مانەوە لە ئێران:

١۴ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری چاندنی کۆکلی گوێ

ئامێری کۆکلێر جۆرێکە لە ئامێری ئەلیکترۆنی کە لە ناوچەی گوێ دادەنرێت بۆ وەرگرتنی دەنگی ژینگەیی و گواستنەوەی بۆ دەماری بیستن. ئەم پرۆسەیە دەبێتە هۆی نەهێشتنی کەڕبوون یان بیستنی نەخۆشەکە باشتر دەکات.

ئەم شێوازە لەلایەن ئەو کەسانەوە بەکاردەهێنرێت کە گرفتاری کەم بیستنی هەستیاری-دەمار، لەدەستدانی بیستنی ڕێبەر یان لەدەستدانی بیستنی تێکەڵ (لەدەستدانی بیستنی هەستیاری و لەدەستدانی بیستنی ڕێبەر)یان هەیە. نیشانەکانی بیستنی ئەم کەسانە بەم شێوەیەن:

  • لەدەستدانی بیستنی توند یان کەڕبوون کە بە ئامێری بیستن باشتر نابێت
  • ئەو کەسانەی کە تا ڕادەیەک وشەکان دەبیستن بەڵام بە باشی لێیان تێناگەن
  • پشت بە خوێندنەوەی لێو دەبەستن بۆ تێگەیشتن لە مانای وشە یان ڕستە

چاندنی کۆکلێ گوێچکە جۆرێکە لە چارەسەری کەڕبوون بۆ منداڵان و گەورەکان. چاندنی گوێچکە لە منداڵدا دەتوانرێت لە دوای تەمەنی ٢ ساڵەوە ئەنجام بدرێت.

میکانیزمی کارکردنی ئامێری بیستن بە جۆرێکە کە دەنگەکانی ژینگەی دەوروبەری کۆدەکاتەوە و بە دەنگی بەرزتر لە کەناڵی گوێدا پەخشیان دەکات، بەڵام ئامێری کۆکلێ گوێچکە دەنگەکان ڕاستەوخۆ دەگوازێتەوە بۆ دەماری بیستن.

نەخێر، چاندنی کۆکلێ گوێچکە ڕێگایەکە بۆ چارەسەرکردنی کەڕبوون یان لەدەستدانی بیستن. دوای چاندنی کۆکلیای بیستن، پێویستە کەسەکە ڕاهێنان بکرێت و ڕاهێنانی پێویست ئەنجام بدات و چارەسەری فیزیۆتێراپی بیستن ئەنجام بدات بۆ ئەوەی باشتر و وردتر لە دەنگەکان تێبگات.

نەشتەرگەری چاندنی کۆکلێ گوێچکە لە تەمەنی نەخۆشەکەدا یەکجار ئەنجام دەدرێت، بۆیە تەمەنەکەی بە تەواوی ژیانی نەخۆشەکە دەبێت.

ئەمانەی خوارەوە لە باشترین مارکەکانی ئامێری بیستنن:

  • مارکی کۆکلیر (Cochlear)، لە ئەمریکا دروستکراوە
  • مارکی مێد ئێل (MED_EL)، لە ئۆتریش دروستکراوە
  • مارکی بایۆنیکسی ئەدوەنسد (Advanced Bionics) لە ئەمریکا دروستکراوە
  • مارکی ئۆتیکۆن (Oticon) کە لە وڵاتی دانمارک دروستکراوە
  • مارکی نورۆترۆن (Nurotron) کە لە وڵاتی چین دروستکراوە

چاندنی کۆکلێ گوێچکە لە دوو بەش پێکدێت. بەشێکی بە نەشتەرگەری لەناو ئێسکی سەردا دەچێنرێت و بەشەکەی تریش بەسەر پێستدا دادەنرێت. ئەم بەشە لە دەرەوەیە و لەسەر سەر دادەنرێت و دەتوانرێت بە یارمەتی قژ داپۆشرێت.

ئەو کەسانەی کەبیستنیان زۆر لەدەست داوە و توانای بیستنیان بە ئامێری بیستن (سەمعەک) باشتر نابێت، کاندیدی گونجاون بۆ چاندنی  کۆکلی گوێ.

دوای چاندنی کۆکلی گوێ ، توانای بیستن باشتر دەبێت و پێویست بە بەکارهێنانی ئامێری بیستن (سەمعەک) ناکات.

ئەو کەسانەی کە پێشتر توانای بیستنیان هەبووە و بە هۆکارێک ناچار بوون چاندنی کۆکلی گوێ بکەن، دەڵێن دەنگەکان ڕۆباتی بوون. بە تێپەڕبوونی کات مێشک خۆی دەگەڵ ئەم دەنگانە، دەگونجێنێت و بیستن ئاسایی دەبێتەوە.

دوای چاندنی گوێچکە، توانای بیستن باشتر دەبێت و کوالیتی ژیانی نەخۆشەکە و متمانە بەخۆبوونی زیاد دەبێت.

لە نەشتەرگەری چاندنی کۆکلی گوێ، پزیشک ئیمپلەنتەکە لە پشت گوێ و لەسەر ئێسکی سەر دادەنێت.

  • خوێنبەربوون
  • هەوکردنی شوێنی نەشتەرگەری
  • خوێن مەین
  • دواکەوتنی چاکبوونەوەی برین لە شوێنی نەشتەرگەری
  • ئاڵۆزییەکانی بە هۆی بێهۆشکردن

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری چاندنی کۆکلی گوێ لە ئێران

بەڵێ، ئێران یەکێکە لە باشترین وڵاتەکان بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری جوانکاری. ئێران بەهۆی هەبوونی پزیشکی بە ئەزموون و پسپۆر و هەروەها کەمی نرخی خزمەتگوزاریەکان، هەمیشە میوانداری زۆر نەخۆشی بیانی لە وڵاتانی جیا کردووە. نەشتەرگەری چاندنی کۆکلی گوێ ڕێکارێکی ئاڵۆزە کە لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕی لووت و گوێچکەوە ئەنجام دەدرێت.

نەشتەرگەری چاندنی کۆکلی گوێ لە ئێران لە لایەن پزیشکانی گوێ و لووت و قورگ (ENT) ئەنجام دەدرێت.

لە ئێران دکتۆر باشترین مارکەکانی ئامێری گوێچکە بەکاردەهێنین کە هەندێکیان بریتین لە:

  • Cochlear
  • Nucleus
  • Kanso2 
  • MED EL

بەڵێ، نەخۆشەکە دەتوانێت سەردانی چەند پزیشکێک بکات و پشکنینی بۆ بکرێت لەلایەن چەند پزیشکێکەوە بۆ ئەوەی باشترین بژاردەی چارەسەرکردن بە ئامۆژگاری خۆیان هەڵبژێرن.

بەڵێ ئەگەر ویستت ئەگەری هەیە پزیشکەکەت بگۆڕیت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئێمە بە پێی بارودۆخی نەخۆش و جۆری نەخۆشیەکە باشترین پزیشکی پسپۆڕ و بالاپسپۆڕ هەڵدەبژێرین، و پێویست ناکات خەمی هیچ شتێک بخۆیت.

ئێران یەکێکە لە وڵاتە پێشەنگەکانی بەرهەمهێنانی زانستی پزیشکی. ساڵانە زیاتر لە هەزاران نەشتەرگەری ئاڵۆزی جیاواز لە لایەن پزیشکانی شارەزا و پسپۆڕی ئێرانی ئەنجام دەدرێن کە لە جۆری خۆیدا ناوازەیە.

وێنەکانی نەشتەرگەری چاندنی کۆکلی گوێ

نرخی نەشتەرگەری چاندنی کۆکلی گوێ لە ئێران

نەشتەرگەری چاندنی کۆکلی گوێ

لە شاری تاران
$ 2450 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

نەشتەرگەری چاندنی کۆکلی گوێ

لە ئێران
$ 2000 بۆ 3000 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

پرسیارە زۆرەکان سەبارەت بە نرخ

نەخێر، ئەو نرخەی بۆ پاکێجەکە ڕاگەیەندراوە، کرێی هۆتێلەکەی تێدا نییە. دەتوانیت شوێنی نیشتەجێبوونت (هۆتێلی یەک تا پێنج ئەستێرە و هەروەها هەموو جۆرە هۆتێل و شوقەیەک) بەپێی سەلیقەی خۆت هەڵبژێریت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کرێی هۆتێلەکە بە تەواوی یەکسانە بەو نرخەی کە هۆتێلەکە ڕایگەیاندووە و ئێمە داوای هیچ پارەیەکی زیادە ناکەین. لیستی هۆتێلەکانمان بەکاربهێنە بۆ هەڵبژاردنی هۆتێلەکەت.

هەر پاکێجێک وردەکارییەکانی تێدایە کە هەموو تێچوونە پەیوەندیدارەکان بە بەکارهێنانی باجی ستانداردی حکومەت دیاری دەکرێن. بۆیە هیچ پارەیەکی نایاسایی و زیادە لە نەخۆشەکان وەرناگیرێت.

نەخێر، پاکەتەکە تێچووی کەرەستە و کەرەستەی بەکارهێنراو لەخۆدەگرێت. بۆیە هیچ پارەیەکی زیادە لە نەخۆش وەرناگیرێت.

دەتوانیت بە گەڕانێکی سادە لە ئینتەرنێت نرخەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەراورد بکەیت. تێچووی خزمەتگوزاریی پزیشکی لە ئێران لانیکەم چارەکێک لە نرخەکەی ئەمریکای باکوور و وڵاتانی ئەورووپایە کەمترە و تێچووی خزمەتگوزاریی پزیشکی و جوانکاری لە ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئاسیا یەک لەسەر سێی نرخەکەیە.

ئه گه ڕ به نیازی وه ڕگرتنی خزمه تگوزاری پزیشکی و جوانکاری له لایه ن ئێران دکتۆره وه ی، سه ڕه تا ٥٠%ی تێچوونه که ی وه ڕده گیرێت و ٥٠% که ی تریش دوای نه شته ڕگه ڕییه که وه ڕده گیرێت.

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری نەشتەرگەری چاندنی کۆکلی گوێ:

Cochlear Implant Surgery، چاندنی کۆکلیێر، نەشتەرگەری لەدەستدانی بیستن، چارەسەری کەڕبوون، نەشتەرگەری چاندنی کۆکلی بیستن (چاندنی کۆکلی گوێ)

Scroll to Top