ڤینیر کۆمپۆزیت بۆ جوانکاری ددانەکان (هۆلیوود سمایل) لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی ڤینیر کۆمپۆزیت ددان (هۆلیوود سمایل)

ڤینیر بریتییە لە چینێکی تەنک لە مادەی هاوڕەنگی ددان کە پزیشک بە سەر ددانەکانەوە دەیکێشێت بۆ ئەوەی ددانەکان یەکسان و جوان دەربکەون. ڤینیری ددان لە کۆمپۆزیت یان سیرامیک دروست دەکرێت. ڤینیری کۆمپۆزیت هەرزانترە لە ڤینیری سیرامیک.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی ڤینیر کۆمپۆزیت ددان (هۆلیوود سمایل)

بڕی مەترسییەکەی:

زۆر کەم

شێوازی چارەسەریه‌که:

بێ نەشتەرگەری

شێوازی سڕکردن:

بێهۆشکردنی ناوچەیی

ماوە‌ی ئه‌نجام:

٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر

مانەوەی نەخۆشخانە:

لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن

ماوەی مانەوە لە ئێران:

١ بۆ ٣ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە ڤینیر کۆمپۆزیت ددان (هۆلیوود سمایل)

ڤینیر ددان یان لامینێت بریتییە لە ڕوپۆشێکی تەنک کە لە مادەی کۆمپۆزیت یان سیرامیک دروستکراوە و لەسەر ددانەکە دادەنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وەک گۆڕینی ڕەنگی ددان، شکانی ددان، مەودای زۆر لە نێوان ددانەکاندا.

بەگشتی پۆشینی ددان یان لامینێت جۆرێک لە چارەسەری جوانکاریە کە کێشەکانی وەک پەڵەی ددان، نافۆرمی ددان، خراپبوون یان شکان و مەودای زۆر لە نێوان ددانەکاندا چارەسەر دەکات.

بەگشتی ٢ جۆر ڤینیر یان کۆمپۆزیت ددان هەیە کە بریتین لە:

لە نێو تایبەتمەندییەکانی ڤینیری کۆمپۆزیتدا دەتوانرێت ئاماژە بەمانەی خوارەوە بکرێت:

  • تێچووی کەمتریان هەیە
  • ئەنجامدانی ڤینیری کۆمپۆزیت پێویستی بە تراشکردنی ددانەکان نییە
  • کوالیتی گونجاوی ڤینیری کۆمپۆزیت زۆر بەندە بە لێهاتوویی پزیشکی ددان
  • ڤینیری کۆمپۆزیت ڕەنگ دەگۆرێت و پێویستە بۆ بەردەوامی (هەر ٦ مانگ جارێک) لەلایەن پزیشکی ددانەوە پۆلێش بکرێت
  • ڤینیەری کۆمپۆزیت لە یەک دانیشتندا ئەنجام دەدرێت

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڤینیر زیاتر بۆ چارەسەری جوانکاری بەکاردەهێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت کۆمپۆزیت بەکاربهێنرێت بۆ چاککردنەوەی ددانەکانی پشتەوە.

نەخێر، ڕەنگ گۆرین یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی ڤینیری کۆمپۆزیت، بۆیە بۆ ئەوەی ددانێکی جوانت هەبێت، پێویستە بە بەردەوامی (هەر ٦ مانگ جارێک) سەردانی پزیشکی ددان بکەیت بۆ پۆلیشکردنی ددان.

یەکێک لە گرینگترین کارەکانی ئەنجامدانی ڤینیر هەڵبژاردنی ڕەنگی گونجاوە. ئەم بابەتە بۆ هەموو کەسێک وەک یەک نییە و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە. ڕەنگی پێست، ڕەنگی چاو، شێوەی ددان، دەربڕینی دەموچاو دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی ڕەنگی گونجاو بۆ هەر کەسێک هەبێت. ئەگەر ڕەنگی پێست سەوزە بوو، پێویستە ڕەنگی سروشتی تر هەڵبژێردرێت، وە ئەگەر ڕەنگی پێست روونتر بوو، دەتوانرێت ڕەنگی سپی گەش بەکاربهێنرێت. بەگشتی پێویستە ڕەنگی ڤینیر هەڵبژێردرێت کە کۆنتراست لەسەر دەموچاو دروست نەکات (ڕەنگی هەڵبژێردراو نابێت سپیتر بێت لە سپییەکانی چاو).

ڕەنگی سپی سەدەفی دەتوانرێت وەک یەکێک لە باشترین ڕەنگەکانی ڤینیر هەڵبژێردرێت.

  • ئەو کەسانەی ددانەکانیان زۆر سواوە
  • ئەو کەسانەی ددانەکانیان لێک دەخشێنن
  • ئەو کەسانەی کە پەیڕەوی پاکوخاوێنی دەم و ددان ناکەن
  • ئەو کەسانەی کە ڕێکخستنی ددانەکانیان تێکچووە

هەموو قۆناغەکانی ڤینیری کۆمپۆزیت لە یەک دانیشتندا ئەنجام دەدرێت.

بەگشتی تەمەنی ڤینیری کۆمپۆزیت لە نێوان ٢ بۆ ٥ ساڵە، دوای ئەوە پێویستە چاک بکرێتەوە.

لەم شێوازەدا ئەو ددانانەی کە لە ڕواڵەتدا ناڕێکن، بە ماددەیەکی تایبەت دادەپۆشرێن کە پێی دەوترێت کۆمپۆزیت ڤینیر.

  • ئازاری ددان
  • حەساسییەتی ددان
  • گۆڕینی ڕەنگ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە ڤینیر کۆمپۆزیت ددان (هۆلیوود سمایل) لە ئێران

ئێران یەکێکە لە باشترین وڵاتەکان بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری پزیشکی و جوانکاری. بەشێک لە هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران بریتین لە:

  • پزیشکی پسپۆڕ و بەئەزموون و نێودەوڵەتی
  • نەخۆشخانەی تایبەتمەند بە ئامێری باش
  • کلینیکە چاکەکان
  • خزمەتگوزاری پزیشکی بە کوالێتی بەرز
  • نرخی زۆر کەمی خزمەتگوزاری پزیشکی
  • پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری VIP بۆ نەخۆشە بیانییەکان
  • ماوەی چاوەڕوانی کورت بۆ سەردانکەرانی دەرەوەی ئێران

تیمی ئێران دکتۆر لە پزیشکان پێکدێت کە باشترین بژاردەی چارەسەرکردن و باشترین پزیشکەکان بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە دەناسێنن. پڕۆسەی چارەسەری لە ژێر چاودێری تیمی پزیشکی ئێران دکتۆرە، بۆیە هیچ شتێکی چاوەڕوان نەکراو ڕوونادات.

بەڵێ، پزیشکانی ددانی ئێرانی باشترین مارکەی ئەمریکی و سویسی و ئیتاڵی بۆ نەخۆشەکانیان کەڵک وەردەگرن کە باشترین ڤینیری کۆمپۆزیتن لە جیهاندا لە ڕووی جوانی و مانەوە و بەهێزییەوە. ئەم براندانە بریتین لە:

  • Saremco سویس
  • Cosmedent ئەمریکا
  • Kerr ئیتاڵیا

تێچووی پاکێجی ڤینیری کۆمپۆزیت یان زەردەخەنەی هۆلیوود لە ئێراندا تێچووی کلینیک، مووچەی پزیشک، تێچووی کەرەستەی بەکارهێنراو، کۆمیسیۆنی کۆمپانیا و خزمەتگوزارییەکانی پەرستاری لەخۆدەگرێت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نرخی پاکێجەکە بەو ڕێژەیە دانراوە کە حکومەت پەسەندی کردووە و هیچ بڕە پارەیەکی زیادە جێبەجێ نەکراوە.

باشترین پزیشکی ددان بۆ ئه نجامدانی ڤینیه ڕی کۆمپۆزیت له ئێران، پزیشکی ددان پسپۆڕن له بواری جوانکاریی ددان. درووست نییە کە ناوێک یان چەند ناوێک وەک باشترین هەڵبژێرین، بەڵام ئێمە ئەو پزیشکانەی ددانمان خستۆتە لیستی پزیشکەکانەوە کە ستانداردە توندەکانی ئێمەیان بۆ هاوکاریکردن بەدیهێناوە.

وێنەکانی پێش و پاشی ڤینیر کۆمپۆزیت ددان (هۆلیوود سمایل)

 پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە

پاش پێش
پاش پێش
پاش پێش

بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە

نرخی ڤینیر کۆمپۆزیت ددان (هۆلیوود سمایل) لە ئێران (بۆ هەر یەکەیەک)

ڤینیر کۆمپۆزیت ددان (هۆلیوود سمایل)

لە شاری تاران
$ 25 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

ڤینیر کۆمپۆزیت ددان (هۆلیوود سمایل)

لە ئێران
$ 10 بۆ 100 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

پرسیارە زۆرەکان سەبارەت بە نرخ

نەخێر، بەهۆی ئەوەی ماوەی مانەوەت لە ئێران بە وردی نازانرێت، تێچووی پاکێجەکە بەبێ کرێی هۆتێل حیسابی بۆ دەکرێت. ئێمە ئامۆژگاریت دەکەین کە باشترین هۆتێل هەڵبژێریت و ئەگەر ویستت، ئێمەش حجزکردنی هۆتێلت بۆ دەکەین. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کرێی هۆتێلەکە بە تەواوی یەکسانە بەو نرخەی کە هۆتێلەکە ڕایگەیاندووە و ئێمە داوای هیچ بڕە پارەیەکی زیادە ناکەین. لیستی هۆتێلەکانمان بەکاربهێنە بۆ هەڵبژاردنی هۆتێلەکەت.

بەڵێ، ئێمە باشترین بژاردەتان پێشکەش دەکەین بەپێی جۆری ددانەکانتان و هەروەها کام پزیشکی ددان باشترین جۆری ڤینیری کۆمپۆزیتی هەیە لە کاتی سەردانەکەت بۆ ئێران. هەروەها، ئێمە پێشنیاری پزیشکی جوانکاری ددانتان دەکەین بۆ ئەنجامدانی ڤینیری کۆمپۆزیت لە کاتێکدا زۆرێک لە پزیشکانی گشتی ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەش دەکەن. بەڵام ئەگەر دەتەوێت چارەسەرەکەت لەلایەن پزیشکی ددانێکی دیاریکراوەوە دابین بکرێت، دەتوانین ڕەوانەی لای ئەوت بکەین. لەم پەیجەدا لیستی پزیشکە هاوکارەکانمان ببینە.

ئەگەر ئەو پزیشکە ددانەی کە دەتەوێت لە لیستی پزیشکە هاوکارەکانماندا نەبوو، پەیوەندی بە پشتگیریمانەوە بکە و ناوی پزیشکی ددانەکەتمان پێ بڵێ. هاوکارەکانمان لە ماوەی زۆرترین ٣ ڕۆژی کارکردندا لە ئەنجامەکە ئاگادارتان دەکەنەوە دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی پێویست بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پزیشکی ددانی ئاماژەپێکراو ستانداردی پێویستی هەیە بۆ هاوکاریکردن و هەروەها دوای پەیوەندیکردن لەگەڵیدا. تکایە ئاگاداربن لەم حاڵەتەدا بەهۆی ئەوەی هاوکاری درێژخایەنمان لەگەڵ ئەو پزیشکەدا نەبووە، ڕەنگە ڕێژەی خزمەتگوزاری کۆتایی جیاواز بێت لە ڕێژەی پاکێجەکە، و لەم بارەیەوە ئاگادار دەکرێیتەوە.

بەڵێ، دەتوانیت لە هەر قۆناغێکی چارەسەرکردنتدا پزیشکەکەت بگۆڕیت یان لەلایەن پزیشکی زیاترەوە ویزیت بکرەیت. تێبینی نرخی پاکێجەکە بە پشتبەستن بە سەردان و چارەسەری یەک پزیشکی ددان حیسابی بۆ دەکرێت، وە ئەگەر بتەوێت لەلایەن پزیشکی تری ددان سەردانی بکەێت، پێویستە پارەی بۆ بدەیت. ئەم تێچوونانە کەمن. بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن نرخی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە ئێران بخوێننەوە.

نرخی پەکەیجەکە لەسەر بنەمای یەک یەکەی ڤینیری پێکهاتەیی حیسابی بۆ دەکرێت.

دەتوانن کلیک لەسەر هەریەکێک لە خزمەتگوزارییەکان بکەن و وەسفی تەواوی ئەو خزمەتگوزارییە بخوێننەوە. هەروەها ستافی پشتگیریمان بە درێژایی کاتژمێر ئامادەن وەڵامی پرسیارەکانتان بدەنەوە.

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری ڤینیر کۆمپۆزیت ددان (هۆلیوود سمایل):

Dental Veneers (Composite)، سپیکردنەوەی ددانەکان، جوانکردنی ددانەکان، پزیشکی ددان، Hollywood smile

Scroll to Top