پشکنینی تەندروستی بۆ تەواوی جەستە بۆ پیاوان لە ئێران
ناوەکانی تری پشکنینی تەندروستی بۆ تەواوی جەستە بۆ پیاوان:
Full Body Health Checkup for Men
زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکان لە پیاواندا
خۆپاراستن لە نەخۆشی لە پیاواندا
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی پشکنینی تەندروستی بۆ تەواوی جەستە بۆ پیاوان
بڕی مەترسییەکەی:
نییە
ماوەی ئهنجام:
٤ بۆ ٦ کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
0 ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
ماوەی مانەوە لە ئێران:
١ بۆ ٢ ڕۆژ
زانیاری گشتی دەربارەی پشکنینی تەندروستی بۆ تەواوی جەستە بۆ پیاوان
پشکنینی تەندروستی بۆ پیاوان ڕێگایەکە بۆ پشکنینی بوونی نەخۆشی شاراوە لە جەستەدا. لەم شێوازەدا ئەندامەکانی لەش بە بەکارهێنانی ڕێگەی جیاوازی تاقیگەیی و وێنەگرتنی پزیشکی پشکنینیان بۆ دەکرێت بەجۆرێک ئەگەر تێکچوونی کارکردنیان هەبوو یان نیشانەی نەخۆشیان دەرکەوت ئەوا لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا دەستنیشان دەکرێن و ڕێکاری پێویست بۆ چارەسەرکردن دەگیرێتەبەر. دەستنیشانکردنی پێشوەختە ڕێگری دەکات لە پێشکەوتنی نەخۆشیەکان و وەڵامدانەوەی چارەسەرکردن خێراتر دەکات.
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە پشکنینی تەندروستی بۆ تەواوی جەستە بۆ پیاوان
پشکنینی تەندروستی جەستە بۆ پیاوان نزیکەی ٥٠ خزمەتگوزاری دەستنیشانکردنی پزیشکی لەخۆدەگرێت، کە دەتوانین ئاماژە بە ئەمانەی خوارەوە پکەین:
- پشکنینی خانەکانی خوێن بۆ دیاریکردنی گروپی خوێن و دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک کەمخوێنی، هەوکردنی بەکتریایی و مشەخۆری، هەندێک شێرپەنجەی خوێن و …
- پشکنینی شەکری خوێن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی شەکرە
- پشکنینی گورچیلە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک تەمبەڵی گورچیلە و زیانەکانی بەهۆی هەوکردنی گورچیلە و نەخۆشی نەقرەس و …
- پشکنینی ئەلکترۆلایتەکانی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی پەیوەست بە مێشک و گورچیلە و ماسولکەکان و …
- پشکنینی جگەر بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک چەوری جگەر، هەوکردنی جگەر، هەپاتیت و …
- پشکنینی چەوری خوێن بۆ دیاریکردنی ئەو نەخۆشیانەی پەیوەندییان بە چەوری خوێنەوە هەیە وەک بەرزی تری گلیسیرید، بەرزی کۆلیسترۆڵ و …
- پشکنینی پەیوەست بە ماسولکە و ئێسکەکان بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی پەیوەست بەم ئەندامانە، وەک لە لەدەستدانی بارستەی ماسولکە و هێزەکەی، تێکچوونی کارکردنی غوودەی پاراتایرۆید و …
- پشکنینی کارکردنی غودەی تایرۆید بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی وەک کەمبوونەوەی غودەی تایرۆید یان زیادبوونی غودەی تایرۆید
- پشکنینی فاکتۆرەکانی کۆئەگولاسیۆنی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی کۆئەگولاسیۆن وەکو کۆئەگولۆپاتی
- پشکنینی ئاستی ڤیتامین لە خوێندا بۆ دیاریکردنی کەمی ڤیتامین لە لەشدا
- پشکنینی هەپاتیت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک هەپاتیتی B و هەپاتیتی C
- پشکنینی ڤایرۆسی HIV بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی ئایدز
- پشکنینی فاکتۆرەکانی هەوکردنی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییە چڵکییەکان و ڕۆماتیزمەکان
- پشکنینی بڕی ئاستی ئاسن و سەرچاوەکانی ئاسن لە جەستەدا بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک کەمخوێنی یان کەمی ئاسن لە جەستەدا
- پشکنینی کارایی پەنکریاس بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک هەوکردن یان شێرپەنجەی پەنکریاس
- پشکنینی پەیوەست بە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە وەک گەدە، سینگ، پرۆستات و …
- پشکنینی پیسایی بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک شێرپەنجەی قۆڵۆن، هەوکردنی سک و …
- پشکنینی تەواوەتی میز بۆ دیاریکردنی نەخۆشیەکانی وەک هەوکردنی میز، دەردانی پرۆتین لە میز و …
- پشکنینی پرۆستات بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی پرۆستات
- وەرگرتنی ئەلکترۆکاردیۆگرام (ECG) بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک جەڵتەی دڵ، ناڕێکی لێدانی دڵ و …
- ئیکۆکاردیۆگرافی بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی وەک نەخۆشی زگماکی دڵ، سستبوونی دڵ و …
- پشکنینی ئیسترێسی دڵ (پشکنینی وەرزشی) بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک کەمبوونەوەی خوێن بۆ دڵ، گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ، ناڕێکی لێدانی دڵ و …
- سۆنەری تەواوی سک و حەوز بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک بەردی گورچیلە، نەخۆشیەکانی جگەر، نەخۆشیەکانی پەنکریاس، نەخۆشیەکانی میزڵدان و بۆری میز، نەخۆشیەکانی خوێنبەرەکان و …
- سۆنەری کارۆتید بۆ دیاریکردنی بوونی پلاک یان تەسکبوونەوە لەم خوێنبەرەدا
- سۆنەری غودەی تایرۆد بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەکو گەدە، بارستەی غودەی تایرۆد، شێرپەنجەی غودەی تایرۆد و …
- سۆنەری پرۆستات بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک گەورەبوونی بێدەردەسەری پرۆستات، شێرپەنجەی پرۆستات
- سی تی سکانی سییەکان بۆ دیاریکردنی بارستە و شێرپەنجەی سییەکان
- ئەندۆسکۆپی سەرەوەی گەدە و ڕیخۆڵە (ئەندۆسکۆپی) بۆ سکرینکردن و دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی گەدە (بە پشتبەستن بە تەمەن، ڕەگەز، مێژووی بنەمالێتی و ویستی پزیشک)
- ئەندۆسکۆپی کۆئەندامی خوارەوەی گەدە و ڕیخۆڵە (کۆڵۆنۆسکۆپی) بۆ سکرینکردن و دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی قۆڵۆن (بە پشتبەستن بە تەمەن و ڕەگەز و مێژووی بنەمالێتی و ویستی پزیشک)
- پێوانی چڕی ئێسک بۆ دەستنیشانکردنی پووکانەوەی ئێسک
- سەردان و ڕاوێژ لەگەل پزیشکی گشتی
- سەردان و ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ بۆ نەخۆشیەکانی ناوەوە
- سەردان و ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان
- سەردان و ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ بۆ نەخۆشیەکانی هەرس
- سەردان و ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕی گورچیلە و بۆری میز
- سەردان و ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕی رادیۆلۆژی
- سەردان و ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکی پاتۆلۆژی
بە گشتی دەکرێ بگوترێ کە پێویستە هەموو کەسێک پشکنینی تەندروستی جەستەیی بکات. بەپێی تەمەن، ڕەگەز، مێژووی نەخۆشی، مێژووی بنەمالێیەتی جۆر و ژمارەی پشکنینەکان جیاوازن. بۆ نموونە پشکنینی ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ جیاوازە لە پشکنینی پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵ. هەروەها ئەو کەسانەی کە مەترسی تووشبوونیان بەو نەخۆشییە هەیە یان نەخۆشییەکی دیاریکراو لە بنەمالێیەندا هەیە، دەبێت بە بەردەوامی پشکنینیان بۆ بکرێت.
پشکنینی تەندروستی جەستەی پیاوان بۆ دیاریکردنی نەخۆشییە گرینگ و باوەکان دەکرێت، کە زوو دەستنیشانکردنیان دەتوانێت ڕێگری بکات لە زیانگەیاندن بە نەخۆشەکە. هەروەها لە هەندێک حاڵەتدا زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە دەبێتە هۆی چارەسەری تەواوەتی نەخۆشییەکە.
هەموو خزمەتگوزارییەکانی پزیشکی کە لەلایەن ئێران داک توورەوە ئەنجام دەدرێن بە بەکارهێنانی نوێترین ئامێرە مۆدێرنەکان ئەنجام دەدرێن. هەروەها ئەنجامی پشکنینەکان لەلایەن باشترین پزیشکی پسپۆڕەوەە ئەنجام دەدرێت و ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکان گوماناوی دەرکەوت بەخێرایی دەستنیشان دەکرێن و دووبارە دەکرێنەوە.
بەڵێ، دەکرێت هەندێک پشکنین و ئەزموونی پزیشکی لاببردرێت یان ژمارەی خزمەتگوزاری دەستنیشانکردن زیاد بکرێت بۆ لیستی پشکنینەکان بەپێی بارودۆخی کەسەکە و ویستی پزیشک.
پشکنینی تەواوی جەستە بۆ پیاوان نزیکەی هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە پێویستن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییە باوەکان بۆ پیاوان، بەڵام پشکنینی پێشکەوتوو بۆ پیاوان لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پێشنیار ناکرێت چونکە پشکنینی ورد بۆ جەستە دەکات، کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا سوودی بۆ خەڵکی گشتی نابێت. جگە لە پشکنینی تەواوی جەستە، پشکنینی تەندروستی پێشکەوتوو بۆ پیاوان، MRIی تەواوی جەستە لەخۆدەگرێت. ئەم شێوازە زیاتر بۆ کەسانی گرینگ و کاریگەر لە کۆمەڵگادا بەکاردێت. لە ئێرانداکتووریش ئەگەری ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی پێشکەوتوومان دابین کردووە ئەگەر کەسەکە بیەوێت.
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پشکنینی تەواو بۆ تەندروستی جەستە، لە نێوان ١ بۆ ٥ ساڵدایە. بەڵام بەپێی مێژووی کەسەکە و مێژووی بنەماڵە، دەتوانێت کەمتر یان زیاتر بێت.
ئەگەر وەڵامی پشکنینی تەندروست بێت، دەتوانرێت بڵێین کەسەکە لە داهاتوودا تووشی هەندێک نەخۆشی نابێت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی پشکنین بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کارا دەبێت و لە داهاتوودا پێویستە پشکنینی پێویست بەپێی مەرجەکان ئەنجام بدرێت.
ئەگەر وەڵامی تاقیکردنەوەکان کێشەدار بێت، پێویستە پشکنینی زیاتر ئەنجام بدرێت. ئەگەر پشکنینە زیاترەکانیش کێشەدار بوون، بە زووترین کات ڕێوشوێنی چارەسەرکردن دەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی وەڵامدانەوە بە دەرمانی چارەسەری باشتر بێت.
وێنەکانی پشکنینی تەندروستی بۆ تەواوی جەستە بۆ پیاوان
نرخی پشکنینی تەندروستی بۆ تەواوی جەستە بۆ پیاوان لە ئێران
پارەدان بە پاکێج
له شاری تاران
تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
650
دۆلار
پارەدان بە پاکێج
له شاری مەشهەد
520
دۆلار
پارەدان بە پاکێج
له شاری تەوریز
480
دۆلار
پارەدان بە پاکێج
له شاری ورمی
420
دۆلار
ئێمە گەرەنتی ئەمانە دەکەین:
- باشترین پزیشک
- باشترین نەخۆشخانە
- باشترین کەلوپەلی بەکارهێنراو
- باشترین شێوازی چارەسەری تایبەت بە خۆت
- گونجاوترین نرخ
- گواستنەوە بە ئۆتۆمبێل
- وەرگێڕی تایبەت بە خۆت
- سیمکارتی ئێران بە ئینتەرنێتەوە
- پشکنینى پزیشکى
- راوێژکاری پزیشکی
- پشتگیری پزیشکی ٢٤ کاتژمێری
- پێکهێنانی تۆماری پزیشکی
- هەڵبژاردنی باشترین پزیشکی پسپۆڕ و پسپۆڕی باڵا
- هەڵبژاردنی باشترین نەخۆشخانە و سەنتەری نەشتەرگەری
- سەردانی پزیشکی پسپۆڕ و پسپۆڕی باڵا
- تێچووی تاقیگە و تیشک
- ڕوونکردنەوەی هەموو ڕێکارە پزیشکییەکان بۆت
- مووچەی پزیشکی نەشتەرگەری
- مووچەی پزیشکی بێهۆشکەر و ژووری نەشتەرگەری
- تێچووی کەلوپەلی بەکارهێنراوەکانی ژووری نەشتەرگەری
- هەر تێچوونێکی ئەگەری تر
- ڕاپۆرتی وردی نەخۆشیەکان و ئەو کارانەی بۆت ئەنجام دراون
- پشتگیری پزیشکی و بەدواداچوونی نەخۆش دوای گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆی
- نرخی پاکێجەکە بەبێ شوێنی نیشتەجێبوونە