پشکنینی تەندروستی بۆ تەواوی جەستە بۆ ژنان لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە
ناوەکانی تری پشکنینی تەندروستی بۆ تەواوی جەستە بۆ ژنان:

Full Body Health Checkup for Women

زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکان لە ئافرەتاندا

خۆپاراستن لە نەخۆشی لە ئافرەتاندا

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی پشکنینی تەندروستی بۆ تەواوی جەستە بۆ ژنان

بڕی مەترسییەکەی:

نییە

ماوە‌ی ئه‌نجام:

٤ بۆ ٦ کاتژمێر

مانەوەی نەخۆشخانە:

0 ڕۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

هەمان رۆژ

ماوەی مانەوە لە ئێران:

١ بۆ ٢ ڕۆژ

زانیاری گشتی دەربارەی پشکنینی تەندروستی بۆ تەواوی جەستە بۆ ژنان

پشکنینی تەندروستی بۆ ژنان ڕێگایەکە بۆ پشکنینی بوونی نەخۆشی شاراوە لە جەستەدا. لەم شێوازەدا ئەندامەکانی لەش بە بەکارهێنانی ڕێگەی جیاوازی تاقیگەیی و وێنەگرتنی پزیشکی پشکنینیان بۆ دەکرێت بەجۆرێک ئەگەر تێکچوونی کارکردنیان هەبوو یان نیشانەی نەخۆشیان دەرکەوت ئەوا لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا دەستنیشان دەکرێن و ڕێکاری پێویست بۆ چارەسەرکردن دەگیرێتەبەر. دەستنیشانکردنی پێشوەختە ڕێگری دەکات لە پێشکەوتنی نەخۆشیەکان و وەڵامدانەوەی چارەسەرکردن خێراتر دەکات.

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە پشکنینی تەندروستی بۆ تەواوی جەستە بۆ ژنان

پشکنینی تەندروستی جەستە بۆ پیاوان نزیکەی ٥٠ خزمەتگوزاری دەستنیشانکردنی پزیشکی لەخۆدەگرێت، کە دەتوانین ئاماژە بە ئەمانەی خوارەوە پکەین:

  • پشکنینی خانەکانی خوێن بۆ دیاریکردنی گروپی خوێن و دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک کەم‎خوێنی، هەوکردنی بەکتریایی و مشەخۆری، هەندێک شێرپەنجەی خوێن و …
  • پشکنینی شەکری خوێن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی شەکرە
  • پشکنینی گورچیلە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک تەمبەڵی گورچیلە و زیانەکانی بەهۆی هەوکردنی گورچیلە و نەخۆشی نەقرەس و …
  • پشکنینی ئەلکترۆلایتەکانی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی پەیوەست بە مێشک و گورچیلە و ماسولکەکان و …
  • پشکنینی جگەر بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک چەوری جگەر، هەوکردنی جگەر، هەپاتیت و …
  • پشکنینی چەوری خوێن بۆ دیاریکردنی ئەو نەخۆشیانەی پەیوەندییان بە چەوری خوێنەوە هەیە وەک بەرزی تری گلیسیرید، بەرزی کۆلیسترۆڵ و …
  • پشکنینی پەیوەست بە ماسولکە و ئێسکەکان بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی پەیوەست بەم ئەندامانە، وەک لە لەدەستدانی بارستەی ماسولکە و هێزەکەی، تێکچوونی کارکردنی غوودەی پاراتایرۆید و …
  • پشکنینی کارکردنی غودەی تایرۆید بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی وەک کەمبوونەوەی غودەی تایرۆید یان زیادبوونی غودەی تایرۆید
  • پشکنینی فاکتۆرەکانی کۆئەگولاسیۆنی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی کۆئەگولاسیۆن وەکو کۆئەگولۆپاتی
  • پشکنینی ئاستی ڤیتامین لە خوێندا بۆ دیاریکردنی کەمی ڤیتامین لە لەشدا
  • پشکنینی هەپاتیت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک هەپاتیتی B و هەپاتیتی C 
  • پشکنینی ڤایرۆسی HIV بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی ئایدز
  • پشکنینی فاکتۆرەکانی هەوکردنی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییە چڵکییەکان و ڕۆماتیزمەکان
  • پشکنینی بڕی ئاستی ئاسن و سەرچاوەکانی ئاسن لە جەستەدا بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک کەمخوێنی یان کەمی ئاسن لە جەستەدا
  • پشکنینی کارایی پەنکریاس بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک هەوکردن یان شێرپەنجەی پەنکریاس
  • پشکنینی پەیوەست بە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە وەک گەدە، مەمک، سینگ … 
  • پشکنینی پیسایی بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک شێرپەنجەی قۆڵۆن، هەوکردنی سک و … 
  • پشکنینی تەواوەتی میز بۆ دیاریکردنی نەخۆشیەکانی وەک هەوکردنی میز، دەردانی پرۆتین لە میز و …
  • وەرگرتنی ئەلکترۆکاردیۆگرام (ECG) بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک جەڵتەی دڵ، ناڕێکی لێدانی دڵ و …
  • ئیکۆکاردیۆگرافی بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی وەک نەخۆشی زگماکی دڵ، سستبوونی دڵ و …
  • پشکنینی ئیسترێسی دڵ (پشکنینی وەرزشی) بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک کەمبوونەوەی خوێن بۆ دڵ، گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ، ناڕێکی لێدانی دڵ و …
  • سۆنەری تەواوی سک و حەوز بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک بەردی گورچیلە، نەخۆشیەکانی جگەر، نەخۆشیەکانی پەنکریاس، نەخۆشیەکانی میزڵدان و بۆری میز، نەخۆشیەکانی خوێنبەرەکان و …
  • سۆنەری کارۆتید بۆ دیاریکردنی بوونی پلاک یان تەسکبوونەوە لەم خوێنبەرەدا
  • سۆنەری غودەی تایرۆد بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەکو گەدە، بارستەی غودەی تایرۆد، شێرپەنجەی غودەی تایرۆد و ….
  • پشکنینی پاپ سمیر بۆ دیاریکردنی شێرپەنجەی ملی ڕەحم یان هەمان سڕڤیکس
  • سۆنەری مەمک و ژێرباڵ بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک کیسی مەمک، شێرپەنجەی مەمک
  • سی تی سکانی سییەکان بۆ دیاریکردنی بارستە و شێرپەنجەی سییەکان
  • مەمۆگرافی بۆ پشکنین و دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک 
  • ئەندۆسکۆپی سەرەوەی گەدە و ڕیخۆڵە (ئەندۆسکۆپی) بۆ سکرینکردن و دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی گەدە (بە پشتبەستن بە تەمەن، ڕەگەز، مێژووی بنەمالێتی و ویستی پزیشک)
  • ئەندۆسکۆپی کۆئەندامی خوارەوەی گەدە و ڕیخۆڵە (کۆڵۆنۆسکۆپی) بۆ سکرینکردن و دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی قۆڵۆن (بە پشتبەستن بە تەمەن و ڕەگەز و مێژووی بنەمالێتی و ویستی پزیشک)
  • پێوانی چڕی ئێسک بۆ دەستنیشانکردنی پووکانەوەی ئێسک
  • سەردان و ڕاوێژ لەگەل پزیشکی گشتی 
  • سەردان و ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ بۆ نەخۆشیەکانی ناوەوە
  • سەردان و ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان
  • سەردان و ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ بۆ نەخۆشیەکانی هەرس
  • سەردان و ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان
  • سەردان و ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕی رادیۆلۆژی
  • سەردان و ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکی پاتۆلۆژی

بە گشتی دەکرێ بگوترێ کە پێویستە هەموو کەسێک پشکنینی تەندروستی جەستەیی بکات. بەپێی تەمەن، ڕەگەز، مێژووی نەخۆشی، مێژووی بنەمالێیەتی جۆر و ژمارەی پشکنینەکان جیاوازن. بۆ نموونە پشکنینی ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ جیاوازە لە پشکنینی پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵ. هەروەها ئەو کەسانەی کە مەترسی تووشبوونیان بەو نەخۆشییە هەیە یان نەخۆشییەکی دیاریکراو لە بنەمالێیەندا هەیە، دەبێت بە بەردەوامی پشکنینیان بۆ بکرێت.

پشکنینی تەندروستی جەستەی ژنان بۆ دیاریکردنی نەخۆشییە گرینگ و باوەکان دەکرێت، کە زوو دەستنیشانکردنیان دەتوانێت ڕێگری بکات لە زیانگەیاندن بە نەخۆشەکە. هەروەها لە هەندێک حاڵەتدا زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە دەبێتە هۆی چارەسەری تەواوەتی نەخۆشییەکە.

هەموو خزمەتگوزارییەکانی پزیشکی کە لەلایەن ئێران داک توورەوە ئەنجام دەدرێن بە بەکارهێنانی نوێترین ئامێرە مۆدێرنەکان ئەنجام دەدرێن. هەروەها ئەنجامی پشکنینەکان لەلایەن باشترین پزیشکی پسپۆڕەوەە ئەنجام دەدرێت و ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکان گوماناوی دەرکەوت بەخێرایی دەستنیشان دەکرێن و دووبارە دەکرێنەوە.

بەڵێ، دەکرێت هەندێک پشکنین و ئەزموونی پزیشکی لاببردرێت یان ژمارەی خزمەتگوزاری دەستنیشانکردن زیاد بکرێت بۆ لیستی پشکنینەکان بەپێی بارودۆخی کەسەکە و ویستی پزیشک.

پشکنینی تەواوی جەستە بۆ ژنان نزیکەی هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە پێویستن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییە باوەکان بۆ ژنان بەڵام پشکنینی پێشکەوتوو بۆ ژنان لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پێشنیار ناکرێت چونکە پشکنینی ورد بۆ جەستە دەکات، کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا سوودی بۆ خەڵکی گشتی نابێت. جگە لە پشکنینی تەواوی جەستە، پشکنینی تەندروستی پێشکەوتوو بۆ ژنان، MRIی تەواوی جەستە لەخۆدەگرێت. ئەم شێوازە زیاتر بۆ کەسانی گرینگ و کاریگەر لە کۆمەڵگادا بەکاردێت. لە ئێران‎داک‎تووریش ئەگەری ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی پێشکەوتوومان دابین کردووە ئەگەر کەسەکە بیەوێت.

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پشکنینی تەواو بۆ تەندروستی جەستە، لە نێوان ١ بۆ ٥ ساڵدایە. بەڵام بەپێی مێژووی کەسەکە و مێژووی بنەماڵە، دەتوانێت کەمتر یان زیاتر بێت.

ئەگەر وەڵامی پشکنینی تەندروست بێت، دەتوانرێت بڵێین کەسەکە لە داهاتوودا تووشی هەندێک نەخۆشی نابێت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی پشکنین بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کارا دەبێت و لە داهاتوودا پێویستە پشکنینی پێویست بەپێی مەرجەکان ئەنجام بدرێت.

ئەگەر وەڵامی تاقیکردنەوەکان کێشەدار بێت، پێویستە پشکنینی زیاتر ئەنجام بدرێت. ئەگەر پشکنینە زیاترەکانیش کێشەدار بوون، بە زووترین کات ڕێوشوێنی چارەسەرکردن دەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی وەڵامدانەوە بە دەرمانی چارەسەری باشتر بێت.

وێنەکانی پشکنینی تەندروستی بۆ تەواوی جەستە بۆ ژنان

نرخی پشکنینی تەندروستی بۆ تەواوی جەستە بۆ ژنان لە ئێران

پارەدان بە پاکێج
له شاری  تاران

تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو

650
دۆلار

پارەدان بە پاکێج
له شاری  مه‌شهه‌د

 

520
دۆلار

پارەدان بە پاکێج
له شاری  ته‌وریز

 

480
دۆلار

پارەدان بە پاکێج
له شاری  ورمی

 

420
دۆلار

ئێمە گەرەنتی ئەمانە دەکەین:

ئێران دکتۆر چ خزمەتگوزارییەکت پێشکەش دەکات؟

ئێمە پرۆسەی چارەسەرکردن بۆ ئێوە ئاسان دەکەین

ئێمە تێچووی کۆتاییتان کەم دەکەینەوە

ئێمە کوالێتی خزمەتگوزاری پزیشکی بەرز دەکەینەوە

ئێمە نیگەرانی و سەرلێشێواویتان لەسەر کێشەکەتان کەم دەکەینەوە

ئێمە یارمەتی پزیشکەکەت دەدەین بۆ ئەوەی بە تەواوی لە کێشەکانت تێبگات

ئێمە هانی پزیشکەکەت دەدەین کە باشترین خزمەتگوزاریت پێشکەش بکات

ئێمە بە یارمەتی و سەلیقەی ئێوە پلانی هەموو هەنگاوەکانی چارەسەرکردنتان دادەنێین

ئێمە بۆ کات بەسەربردنی ئێوە و هاوڕێکانتان خزمەتگوزاری تایبەت پێشکەش دەکەین

ئێمە وەک تیمێکی پیشەیی پزیشکی-گەشتیاری، ئێمە تا دوا هەنگاو لە تەنیشتتانین

ئێمە تەنانەت دوای گەڕانەوەتان بۆ وڵاتەکەتان بەردەوام دەبین لە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانمان

ئێمە هەموو شتێک دەکەین بۆ ئاسوودەیی ئێوە لە کاتی گەشتەکەتدا

ئێمە بەڵێن دەدەین لە هەر حاڵەتێکدا بەرژەوەندییەکانتان بپارێزین

ئێران دکتۆر چ خزمەتگوزارییەکی غەیرە پزیشکیت پێشکەش دەکات؟

ڤیزای پزیشکی

بیمەی گەشتکردن

هاتوچۆ و گواستنەوە

سیمکارد و ئینتەرنێت

وەرگێڕ و ڕێبەری ناوخۆیی

هۆتێل و شوێنی نیشتەجێبوون

گەشتی سروشت

گەشتی شار

بازاڕکردن

گەشت بۆ شارەکانی تری ئێران

گەشتی ئارامکەرەوە

گەشتی ورووژێنەر

خواردنی ناوخۆیی

مەساج و سپا

گەشتی کولتووری

دەرمانی نەریتی

Scroll to Top