نەشتەرگەری بای پاسی گەدە لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری بای پاسی گەدە

نەشتەرگەری بای پاسی گەدە رێکارێکی نەشتەرگەرییە بۆ چارەسەرکردنی قەلەوی زۆر. لەم نەشتەرگەرییەدا کە بە شێوەی لاپارۆسکۆپی (داخراو) ئەنجام دەدرێت، بەشی سەرەوەی گەدە دەچێنرێت بۆ سەرەتای ڕیخۆڵە باریکە، لە ئەنجامدا قەبارەی گەدە کەم دەبێتەوە و نەخۆشەکە زووتر لە ئاسایی هەست بە تێربوون دەکات، هەروەها جەزبی خۆراک لە گەدە کەم دەبێتەوە، بۆیە کەسەکە کز دەبێت.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی نەشتەرگەری بای پاسی گەدە

بڕی مەترسییەکەی:

مامناوەند

شێوازی چارەسەریه‌که:

نەشتەرگەری

شێوازی سڕکردن:

بێهۆشکردنی گشتی

ماوە‌ی ئه‌نجام:

١ بۆ ٣ کاتژمێر

مانەوەی نەخۆشخانە:

2 ڕۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ٢ بۆ ٤ ڕۆژ

ماوەی مانەوە لە ئێران:

7 بۆ 10 ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری بای پاسی گەدە

نەشتەرگەری بای پاسی گەدە ڕێگایەکە بۆ دابەزاندنی کێش، پرۆسەیەکە بە کەمکردنەوەی قەبارە و کەمکردنەوەی جه‎زبی ماددە خۆراکییەکان لە گەدەدا ئەنجام دەدرێت. لەم شێوازەدا بەشێک لە گەدە بە دروستکردنی کورتە ڕێگایەک بە ڕیخۆڵەوە دەبەسترێتەوە.

نەشتەرگەری بای پاسی گەدە ڕێگایەکە بۆ دابەزاندنی کێش و لاوازکردن. ئەو کەسانەی نەیانتوانیوە بە شێوازە ئاساییەکان (وەرزش و خۆراک) کێشیان دابەزێنن یان ئەو کەسانەی کە مەترسی تووشبوون بە ئاڵۆزییەکانی کێشی زیادەیان لەسەرە وەک بەرزی پەستانی خوێن و شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، دەتوانن سوود لە نەشتەرگەری بای پاس وەربگرن، گەدە بەکاربهێنن بۆ دابەزاندنی کێش.

ئەو کەسانەی کە مەترسی تووشبوونیان بە ئاڵۆزییەکانی کێشی زیادە هەیە، چارەسەرنەکردن لە کاتی خۆیدا بۆ قەڵەوی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پەیوەست بە قەڵەوی زیاد دەکات. هەندێک لەو نەخۆشیانەی کە پەیوەندییان بە قەڵەوییەوە هەیە بریتین لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، دیابێت یان شەکری خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، ئەرترۆزی ئەژنۆ.

ئەمەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە. ئەو کەسانەی نەشتەرگەری بای پاسی گەدە ئەنجام دەدەن بە تێکڕا لە ساڵی یەکەمدا ٥٠ بۆ ٦٠ کێشیان دادەبەزێت. بۆ نموونە کەسێکی ١٢٠ کیلۆ کێشی لە نێوان ٥٠ بۆ ٦٠ کیلۆگرام دەبێت لە ساڵێک دوای نەشتەرگەری بای پاسی گەدە.

لە ماوەیەکی کورتدا دوای نەشتەرگەرییەکە، دابەزینی کێش بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەبێت. لە لایەکی ترەوە ڕەنگە دابەزاندنی کێش بە تێپەڕبوونی کات بوەستێت (ئێستۆپی کێش) یان کێش زیاد بکات. بۆ دوورکەوتنەوە لەم حاڵەتانە (ئێستۆپی کێش و زیادبوونی کێش)، پێویستە خۆراکی تەندروست و وەرزشکردن هەبێت.

تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە لەسەر زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە لەو کەسانەی کە نەشتەرگەری بای پاسیان بۆ کراوە. لە لایەکی ترەوە قەڵەوی دەتوانێت هۆکارێک بێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.

نەشتەرگەری بای پاسی گەدە دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی لەش بە شێوەیەکی بەرچاو و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی پێست لە هەندێک ناوچەی لەشدا شل بن بەهۆی کەمبوونەوەی چەورییەوە. ئەگەر ئەم شلبوونەوەی پێستە سووک بۆ مامناوەند بێت، دەتوانرێت ڕێگەی بێ نەشتەرگەری بەکاربهێنرێت، بەڵام ئەگەر شلبوونەوەکە توند بوو، دەتوانرێت نەشتەرگەری لیفت بەکاربهێنرێت.

دوای نەشتەرگەری بای پاسی گەدە، قەبارەی گەدە و هەروەها جه‎زبی ماددە خۆراکییەکان کەم دەبێتەوە. ئەم حاڵەتە (کەمبوونەوەی قەبارەی گەدە و کەمبوونەوەی جه‎زبی ماددە خۆراکییەکان لە گەدە) دەبێتە هۆی دابەزینی کێش، هەروەها دابەزینی کێش ڕێگری لە نەخۆشییەکانی پەیوەست بە قەڵەوی دەکات.

بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ کەم کردنەوەی قەبارەی گەدە: 

کەم کردنەوەی قەبارەی گەدە بێ ئەوەی پێویست بە نەشتەرگەری بکات وەک:

کەم کردنەوەی قەبارەی گەدە بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری وەک:

ئەم نەشتەرگەرییە بە شێوەی لاپارۆسکۆپی ئەنجام دەدرێت. لەم شێوازەدا پزیشک چەند کونێکی بچووک دەکات و لاپارۆسکۆپ (بۆرییەکی تەنک لەگەڵ ڕووناکی و کامێرا) دەخاتە ناو بۆشایی سکەوە. دوای ئەوەی وێنە ڕوونەکانی لاپارۆسکۆپ لەسەر مۆنیتەرەکە دەردەکەون، بەشەکانی گەدە دەبڕدرێن و ڕاستەوخۆ بە ڕیخۆڵەوە دەبەسترێنەوە. ئەم شێوازە قەبارەی گەدە و جه‎زبی ماددە خۆراکییەکان لە گەدەدا کەم دەکاتەوە.

  • خوێنبەربوون
  • چلک
  • دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
  • حەساسیەت بە دەرمان
  • ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری بای پاسی گەدە لە ئێران

ئێران یەکێکە لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی بواری زانستە پزیشکییەکان و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان. ساڵانە خەڵکێکی زۆر لە هەموو جیهانەوە دێنە ئێران بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری پزیشکی. یەکێک لە هۆکارەکانی ناوبانگی ئێران، بەرزی کوالیتی و کەمی نرخی ڕێکارە پزیشکییەکانە.

هەندێک لە سوودەکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی لە ئێراندا بریتین لە:

  • پزیشکی پسپۆڕ و بەئەزموونی نێودەوڵەتی
  • نەخۆشخانە و کلینیکی بە ئامێری باش
  • بەکارهێنانی نوێترین چارەسەری پزیشکی
  • خزمەتگوزاری بە کوالێتی بەرز وەک هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەک
  • نرخی کەمی خزمەتگوزاری پزیشکی
  • پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری VIP بۆ نەخۆشە بیانییەکان
  • هیچ کاتێکی چاوەڕوانی بۆ نەخۆشە بیانییەکان نییە

نەشتەرگەری بای پاسی گەدە لە ئێران لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و بالاپسپۆری نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی ئەنجام دەدرێت.

بەڵێ، ئەگەر ویستت، دەتوانرێت سەردانی پزیشکی جیاواز بکەیت و ڕاوێژت پێبکەن.

بەڵێ، ئەگەر بەهەر هۆکارێک بێت لە پزیشکەکەت ڕازی نەبوویت، دەتوانیت پزیشکێکی تر هەڵبژێریت بۆ چارەسەرکردن یان ئێمە بە پزیشکێکی تر دەتناسێنین.

نەشتەرگەری بای پاسی گەدە لە ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە نوێترین تەکنۆلۆژیا و زانست ئەنجام دەدرێت. لەم شێوازەدا بۆرییەکی تەنک بە ڕووناکی و کامێرا (لاپارۆسکۆپ) دەچێتە ناو سک و نەشتەرگەری گەدە دەکرێت.

وێنەکانی پێش و پاشی نەشتەرگەری بای پاسی گەدە

 پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە

پاش پێش
پاش پێش
پاش پێش

بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە

نرخی نەشتەرگەری بای پاسی گەدە لە ئێران

نەشتەرگەری بای پاسی گەدە

لە شاری تاران
$ 1950 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

نەشتەرگەری بای پاسی گەدە

لە ئێران
$ 1000 بۆ 3000 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

پرسیارە زۆرەکان سەبارەت بە نرخ

بە گەڕانێکی سادە لە ئینتەرنێتدا دەتوانیت تێچووی نەشتەرگەری بای پاسی گەدە لە ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەراورد بکەیت. ئێران یەکێکە لە خاوەنەکان کە هەرزانترین سیستمی چارەسەری لە جیهاندا هەیە، بەجۆرێک کە تێچووی نەشتەرگەری جوانکاری لانیکەم چارەکی نرخەکەیە لە وڵاتانی دیکەی ئاسیا و ئەوروپا. لە هەمان کاتدا کوالیتی ڕێکارەکان لە ئاستی جیهانیدایە.

نرخی پاکێجی نەشتەرگەری بای پاسی گەدە لە ئێراندا کرێی نەخۆشخانە، کرێی پزیشکی نەشتەرگەری، کەرەستەی بەکارهێنراو، کرێی خزمەتگوزاری پەرستاری و کۆمیسیۆنی کۆمپانیا لەخۆدەگرێت. هەموو تێچوونەکان بە پێی ستانداردی حکوومەتی ئێران حیساب دەکرێن و هیچ بڕە پارەیەکی زیادە و نایاسایی وەرناگیرێت.

نەخێر بەهۆی جۆراوجۆری ئاسانکارییەکان و ماوەی مانەوە تێچووی هۆتێلەکە بە وردی حیسابی بۆ ناکرێت. دەتوانیت هۆتێلە جیاوازەکان ببینیت و بەراوردیان بکەیت بە سەردانی بەشی هۆتێلە هەڵبژێردراوەکان. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نرخی هۆتێلەکان لەلایەن خودی هۆتێلەکەوە ڕادەگەیەنرێت و ئێران دکتۆر هیچ کۆمیسیۆنێک بۆ ئەمە وەرناگرێت.

تێچووی پاکێجی بای پاسی گەدە بە شێوەی کاش دەدرێت. ٥٠%ی لە کاتی چوونە ناو ئێران و ئەوەی دیکەش دوای نەشتەرگەرییەکە وەردەگیرێت.

تێچووی نەشتەرگەری لە ئێران وەک نەشتەرگەری بای پاسی گەدە بەراورد بە وڵاتانی دیکە کەمە. ئەگەر دەتەوێت بڕێک پارە پاشەکەوت بکەیت، دەتوانیت لە هۆتێلە بودجەییەکان بمێنیتەوە.

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری نەشتەرگەری بای پاسی گەدە:

Gastric Bypass Surgery، نەشتەرگەری باریاتریک، نەشتەرگەری قەڵەوی، خێرا کێشت دابەزێنە، نەشتەرگەری بای پاس، نەشتەرگەری گەدە

Scroll to Top