دانانی ئامێری پەیسمەیکەری دڵ لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی دانانی ئامێری پەیسمەیکەری دڵ

نەشتەرگەری دانانی پەیسمەیکەر، شێوازێکە بۆ چارەسەرکردنی ناڕێکی لێدانی دڵ. پەیسمەیکەر ئامێرێکی بچووکە کە باتری هەیە و بە نەشتەرگەری لە جەستەدا دادەنرێت و ئەرکی ڕێکخستنی لێدانی دڵە. ئەم ڕێگایە بۆ چارەسەری ئەو کەسانە بەکاردێت کە دڵیان بە شێوەیەکی ناڕێک کاردەکات.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی دانانی ئامێری پەیسمەیکەری دڵ

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

کەمترین نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی ناوچەیی

ماوه‌ی ئەنجام:

۱ بۆ ٢ کاتژمێر

مانەوە لە نەخۆشخانە:

۱ بۆ ۲ رۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ۴ بۆ ۶ هەفتە

مانەوە لە ئێران:

١٠ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە دانانی ئامێری پەیسمەیکەری دڵ

پەیسمەیکەر یان بە زاراوەیەکی باو پاتری دڵ جۆرێکە لە ئامێری ئەلیکترۆنی کە لە دیواری سنگدا دادەنرێت بۆ ڕێگریکردن لە سستبوونەوەی لێدانی دڵ. ئەم ئامێرە کۆمپیوتەرێکی بچووکی هەیە کە لێدانی دڵی کەم (لە خوار ٤٥ بۆ ٥٠ لێدان لە خولەکێکدا) دەستنیشان دەکات و بە ناردنی سیگناڵێک دەبێتە هۆی زیادکردنی لێدانی دڵ.

  • تێکچوونی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی پالسی کارەبایی دڵ
  • هەندێک بلۆککردنی دڵ
  • دوای جەڵتەی دڵ (ئەگەر پێویست بوو)
  • سینکۆپ کە بەهۆی تێکچوونی ڕیتمەکانی دڵەوە دروست دەبێت
  • ئەو نەخۆشانەی کە کێشەی زگماکی دڵیان هەیە
  • دوای نەشتەرگەری چاندنی دڵ

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئامێری پەیسمەیکەر بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی لێدانی سستی دڵ. بە شێوەیەک کە ئامێرەکە لێدانە سستەکەی دڵ دەستنیشان دەکات و ڕاستی دەکاتەوە. هەروەها پەیسمەیکەر ڕێگەیەکە بۆ چارەسەرکردنی لێدانی خێرایی دڵ.

ئەگەر ئامێری پەیسمەیکەر دانەندرێت بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە ئامێری پەیسمەیکەر هەیە، دڵ بە هێواشی یان بە نارێکی لێدەدات. سستبوونی دڵ دەبێتە هۆی نیشانەکانی وەک لەدەستدانی هۆشیاری، بێهێزی، سەرگێژە گرتن و لە حاڵەتە توندەکاندا دەبێتە هۆی مردنی لەناکاو.

لە هەندێک حاڵەتی کێشەکانی دڵ وەک AF دەتوانرێت دەرمان بەکاربهێنرێت لەبری ئامێری پەیسمەیکەر. لە هەندێک حاڵەتدا دەتوانرێت ئەبلیشێنی دڵ وەک چارەسەرێک هەڵبژێردرێت. ئەگەربە دەرمان یان ئەبلیشێن دڵ نەتوانرا چارەسەری تێکچوونی لێدانی دڵ بکرێت، ئەوا ئامێری پەیسمەیکەر یان پاتری دڵ بەکاردەهێنرێت.

نەخێر، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا سیگناڵی پەیسمەیکەر ئازاری نییە و نەخۆشەکە هەستی پێناکات.

بەگشتی ٣ جۆر ئامێری پەیسمەیکەری هەیە کە بریتین لە:

  • پەیسمەیکەری تاکە بۆشایی (Single chamber device): لەم جۆرە پەیسمەیکەرەدا بەشێکی وایەرەکە بە مۆلیدەوە دەبەسترێتەوە و بەشەکەی تریش بە ژوورەکانی دڵەوە دەبەسترێتەوە. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەم بۆشاییە وەڵڤەڵی ڕاستی دڵە.
  • پەیسمەیکەری دوو بۆشایی (Dual chamber device): لەم جۆرە پەیسمەیکەرەدا بەشێکی وایەرێکە  بە مۆلیدەی پەیسمەیکەرەوە دەبەسترێتەوە و  بەشەکەی تری وایەرەکەی بە وەڵڤەڵەوە دەبەسترێتەوە.
  • ئامێری سێ ژوور (Triple chamber device): لەم جۆرە پەیسمەیکەرەدا بەشێکی وایەرێکە بە مۆلیدەی پەیسمەیکەرەوە دەبەسترێتەوە و بەشەکەی تری وایەر بە دەهلیزی ڕاستەوە دەبەسترێتەوە و دوو وایەر بە وەڵڤەڵەکانی ڕاست و چەپەوە دەبەسترێنەوە.

ئای سی دی (ICD) ئامێرێکی کارەباییە هاوشێوەی پەیسمەیکەر. ئەم ئامێرە لەو کەسانەدا بەکاردێت کە مەترسی ئەوەیان هەیە دڵیان ڕاوەستێت. ئەم ئامێرە بە دەستنیشانکردنی وەستانی دڵ و گەیاندنی شۆکێک بۆ دڵ نەخۆشەکە لە مردن ڕزگار دەکات. بە پێچەوانەی پەیسمەیکەرەوە، شۆکی ئامێری ئای سی دی (ICD) بە ئازارە.

دوای ئەم چارەسەرییە، ئامێری پەیسمەیکەر لێدانی ناڕێکی دڵ دەستنیشان دەکات و بە ناردنی پاڵس بۆ دڵ ڕاستی دەکاتەوە. بە ڕاستکردنەوەی لێدانی ناڕێکی دڵ، نیشانەکانی نەخۆش باشتر دەکات وەک لێدانی دڵ، سەرگێژە گرتن، لەدەستدانی هۆش و …. دانانی ئامێری پەیسمەیکەر دەتوانێت ڕێگری بکات لە مردنی لەناکاوی نەخۆش.

بە شێوەیەکی ئاسایی تەمەنی ئامێری پەیسمەیکەر ٥ بۆ ٧ ساڵە. دوای تەواوبوونی پاترییەکە، پێویستە نەشتەرگەرییەکی دیکە بکرێت بۆ گۆڕینەکەی.

چاندنی پەیسمەیکەر (پاتری دڵ) لەلایەن پزیشکانی دڵەوە ئەنجام دەدرێت. ئەگەر پزیشکی فلۆشیپی بالاپسپۆری ئەلکترۆفیزیۆلۆژیای دڵ لەبەردەستدا بێت، باشترە کە ئەو کاری چاندنی پەیسمەیکەری دڵ ئەنجام بدات.

ئامێری پەیسمەیکەر بە نەشتەرگەرییەکی سووک دادەنرێت. لەم شێوازەدا ئامێری پەیسمەیکەر لە ژێر قەفەزەی سنگدا دادەندرێت بە بەکارهێنانی بێهۆشکردنی ناوچەیی.

  • خوێنبەربوون
  • چلک‎کردن
  • تێکچوونی خوێنبەرەکان
  • زیان بە دڵ
  • خوێن مەین

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە دانانی ئامێری پەیسمەیکەری دڵ لە ئێران

ئێران یەکێکە لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی بواری زانستە پزیشکییەکان. زۆرێک لە پزیشکە دیارەکانی جیهان بەشێک لە خوێندنیان لە زانکۆکانی ئێران تەواو کردووە. لە سوودەکانی ئێران بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری پزیشکی و جوانکاری، ئەمانەی خوارەوە دەتوانرێت ئاماژەیان پێبکرێت:

  • ئەزموونی بەرزی پزیشکانی ئێرانی لە چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانەی کە کێشەی دڵیان هەیە وەک ناڕێکی لێدانی دڵ
  • شارەزایی بەرزی پزیشکانی ئێرانی
  • نەخۆشخانە تەیارەکان بۆ وەرگرتن و چارەسەرکردنی نەخۆشەکان
  • زانکۆ دینامیکییەکانی زانستە پزیشکییەکان کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر پزیشک ڕادەهێنن
  • بەکارهێنانی تەکنیکە نوێیەکانی نەشتەرگەری دڵ بۆ ئەنجامێکی باشتر و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان
  • ماوەی چاوەڕوانی کورتخایەن بۆ نەخۆشە بیانییەکان لە ئێران
  • تێچووی کەمی خزمەتگوزاری پزیشکی بە بەراورد بە وڵاتانی دیکە

چاندنی پەیسمەیکەر ڕێگایەکە کە بەهۆیەوە ناڕێکی لێدانی دڵ چارەسەر دەکرێت. ئەم پرۆسەی چارەسەرکردنە لە ئێران لەلایەن پزیشکانی دڵ و فلۆشیپی ئەلکترۆفیزیۆلۆژی دڵ (EPS) ئەنجام دەدرێت.

لە ئێران دکتۆر باشترین مارکەی پێداویستی پزیشکی بەکار دەهێنین. هەندێک لە مارکەکانی پەیسمەیکەری بەکارهێنراو بریتین لە:

  • LivaNova
  • Medtronic
  • Boston Scientific
  • Biotronik
  • Abbott

پەیسمەیکەر یان ئەوەی پێی دەوترێت پاتری دڵ یەکێکە لە ڕێگاکانی چارەسەرکردنی ناڕێکی لێدانی دڵ. لە کەسانی تووشبوو بە تێکچوونی لێدانی دڵ، نەبوونی چارەسەری دروست دەبێتە هۆی سستبوونی دڵ و تەنانەت مردنیش.

لە ئێراندا حاڵەتی جەستەیی و جۆری نەخۆشی دڵ دەستنیشان دەکەین و بەپێی ئەوە ڕەوانەی باشترین پزیشکی پسپۆڕ و بالاپسپۆڕیان دەکەین. ئەگەر خۆت پزیشک هەڵبژێریت، دەتوانیت ئەم کارە بکەیت. تەنیا پێویستە ئەو پزیشکەی کە باسی لێوە دەکرێت لە ڕووی زانست و ئەزموونەوە لێهاتوویی یاسایی هەبێت.

ئێران دکتۆر لە پزیشکان پێکهاتووە. ئێمە سیڤی زانستی و ئەزموونی هەموو پزیشکەکان دەپشکنین و  لە نێوانیاندا باشترین پزیشکتان پێ دەناسێنین. لەبەر ئەوەی ئێمە لە ئێران دکتۆر پزیشکین، دەتوانین پزیشکی نایاب دەستنیشان بکەین و هاوکاریان بکەین.

ئێران لە ڕووی چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵەوە یەکێکە لە باشترین وڵاتەکان. پزیشکی بەئەزموون و نەخۆشخانەی پڕ تەیار، تایبەتمەندی سیستەمی پزیشکی ئێرانە. زۆرێک لە پزیشکە دیارەکانی جیهان بە ڕەچەڵەک ئێرانین و لە ئێران خوێندوویانە.

وێنەکانی دانانی ئامێری پەیسمەیکەری دڵ

نرخی دانانی ئامێری پەیسمەیکەری دڵ لە ئێران

دانانی ئامێری پەیسمەیکەری دڵ

لە شاری تاران
$ 1150 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

دانانی ئامێری پەیسمەیکەری دڵ

لە ئێران
$ 500 بۆ 1500 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

پرسیارە زۆرەکان سەبارەت بە نرخ

نەخێر، نرخی هۆتێلەکە زیاد دەکرێت بۆ نرخی پاکێجەکە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بژاردەی جۆراوجۆر هەیە بۆ شوێنی نیشتەجێبوون (هۆتێلەکانی ١بۆ ٥ ئەستێرە)، دوای ئەوەی کەسەکە بژاردەی دڵخوازی هەڵدەبژێرێت، ئەو تێچوونەی کە لەلایەن هۆتێلەکەوە ڕاگەیەندراوە جێبەجێ دەکرێت بەبێ هیچ زیادکردنی نرخێک.

تێچووی پاکێجەکە هەموو وردەکارییەکانی پەیوەست بە نەشتەرگەرییەکە لەخۆدەگرێت، وەکو کەرەستەی بەکارهێنراو، مووچەی پزیشک، هۆتێلی نەخۆشخانە، خزمەتگوزاری پەرستاری، کرێی کۆمپانیا و … هەموو ئەم خزمەتگوزاریانە بە نرخێکی یاسایی و پەسەندکراوی حکومەت جێبەجێ دەکرێن.

بە دڵنیاییەوە دەتوانرێت بڵێین ئێران یەکێکە لە باشترین وڵاتەکان بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری پزیشکی.  کەمی تێچووی خزمەتگوزاری و بەرزی کوالیتی، تایبەتمەندی سیستەمی پزیشکی لە ئێران دایە. تێچووی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکادا دەگاتە یەک لەسەر پێنجی نرخەکەی.

٥٠%ی تێچووی پاکێجی دانانی پەیسمەیکەری دڵ لە سەرەتای پرۆسەی چارەسەرکردندا وەردەگیرێت، ٥٠%ی دیکەش دوای دانانی پەیسمەیکەرەکە وەردەگیرێت.

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری دانانی ئامێری پەیسمەیکەری دڵ:

Heart Pacemaker Implantation Surgery، چاندنی پەیسمەیکەری هەمیشەیی، دانانی پەیسمەیکەر، پاتری دڵ، نه‌شته‌رگه‌ری دڵ، چارەسەری ناڕێکی لێدانی دڵ، چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ

Scroll to Top