ئای یو ئای (IUI) لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی ئای یو ئای (IUI)

 IUI شێوازێکە بۆ چارەسەرکردنی مندالبوون. لەم شێوازەدا سپێرمی پیاو کۆ دەکرێتەوە و دەشۆردرێت و فیلتێردەبن. پاشان، نمونەی سپێرمی چڕکراو لە ڕێگەی بۆرییەکی تەنکەوە کە پێی دەوترێت کاتێتەر، دەگوازرێتەوە بۆ منداڵدان.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی ئای یو ئای (IUI)

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

بێ نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی ناوچەیی

ماوه‌ی ئەنجام:

١۰ بۆ ۲۰ خولەک

مانەوە لە نەخۆشخانە:

لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

هەمان رۆژ

مانەوە لە ئێران:

۳٠ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە ئای یو ئای (IUI)

لە نێو ئەو حاڵەتانەی کە IUI بۆ چارەسەرکردنی نەزۆکی بەکاردەهێنرێت، دەتوانرێت ئاماژە بەمانەی خوارەوە بکرێت:

  • نەزۆکییەکی سووک لە پیاواندا
  • تێکچوونی ملی ڕەحم
  • نائاساییەکانی ناو منداڵدان
  • حەساسیەتی بە مەنی لە ئافرەتاندا
  • بەکارهێنانی تۆوی بەخشراو بۆ چارەسەری نەزۆکی

بەپێی لێکۆلینەوەکان ئەگەری دووگیانی سەرکەوتوو بە IUI بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

  • تەمەنی خوار ٣٥ ساڵ، ١٣ لە سەد دایە
  • تەمەنی ٣٥ بۆ ٣٧ ساڵ، ١٠ لە سەد دایە
  • تەمەنی ٣٨ بۆ ٤٠ ساڵ، ٩ لە سەد دایە
  • تەمەنی سەروو ٤٠ ساڵ لەسەدا ٣ بۆ ٩ لە سەد دایە

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پیاوان نزیکەی هەمیشە توانای بەرهەمهێنانی سپێرمیان هەیە، هیچ سنوورێک بۆ IUI نییە. هەروەها ئەو ژنانەی تەمەنیان لە سەرووی ٤٠ ساڵەوەیە دەتوانن IUI ئەنجام بدەن، بەڵام لەگەڵ زۆر بوونی تەمەنیان شانسی دووگیانیان بە IUI کەم دەبێتەوە. تەمەنی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی نەزۆکی بە IUI لە خوار ٣٥ ساڵەوەیە.

ئەگەر سپێرمەکە لە باوکەکە وەربگیرێت، ئەوا منداڵەکەی کە لە ئەنجامدا دروست دەبێت، بە تەواوی لە دایک و باوکی دەچێت. ئەگەر سپێرمەکانی بەخشەر بۆ IUI بەکاربهێنرێت، منداڵەکە لە باوک ناچێت، بەڵام دەتوانێت لە دایکەکە بچێت.

دووگیانبوون بە IUI جیاوازی نییە لەگەڵ دووگیانبوون بە شێوەیەکی سروشتی. بۆیە تا تەمەنی هەوڵدان بۆ دووگیانبوون بە IUI کەمتر بێت، ئەگەری لەبارچوون و نائاسایی بۆماوەیی کەمتر دەبێتەوە.

لەم شێوازەدا سپێرمەکانی نێر کۆدەکرێنەوە و لە ڕێگەی ئامێرێکی هاوشێوەی بۆرییەوە دەگوازرێنەوە بۆ منداڵدانی دایک.

  • خوێنبەربوون
  • لەبارچوون
  • دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان
  • تێکچوونەکانی پەیوەست بە منداڵدان و پەردەی کۆرپەلە

وێنەکانی ئای یو ئای (IUI)

نرخی ئای یو ئای (IUI) لە ئێران

ئای یو ئای (IUI)

لە شاری تاران
$ 250 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

ئای یو ئای (IUI)

لە ئێران
$ 100 بۆ 400 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری ئای یو ئای (IUI):

Infertility Treatment with IUI، دەرزی سپێرم، چارەسەری نەزۆکی

Scroll to Top