نەشتەرگەری لەزیکی چاو (LASIK) لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی لەزیکی چاو

نەشتەرگەری لەزیکی چاو، شێوازێکە بۆ چارەسەرکردنی هەڵەکانی چاو. لەم نەشتەرگەرییەدا چینێکی بچووک لە ڕووی کۆرنیە (بەشی پێشەوەی چاو) بە تیغێکی تەنک جیا دەکرێتەوە و ژێرەوەی بە لەیزەر ڕاست دەکرێتەوە. لە کۆتاییدا بەشی ڕووکاری جیاکراوەی قه‎رنییه جارێکی دیکە لە شوێنی خۆیدا جێگیر دەکرێتەوە. دوای لەزیکی چاو، پێویست ناکات نەخۆشەکە چاویلکە لە چاو بکات.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی لەزیکی چاو

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

کەمترین نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی ناوچەیی

ماوه‌ی ئەنجام:

۲٠ بۆ ۳٠ خولەک

مانەوە لە نەخۆشخانە:

۰ بۆ ١ رۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ۱ بۆ ۲ هەفتە

مانەوە لە ئێران:

۷ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە لەزیکی چاو

لەو حاڵەتانەی کە ڕووی کۆرنیە تەخت نییە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە نوور سەرنج نەخاتە سەر تۆڕی چاو، نەشتەرگەری لەیزیک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت. لە نەشتەرگەری لەیزیکدا ڕووی کۆرنیە بە یارمەتی لەیزەر تەخت دەکرێت و لە ئەنجامدا وێنەیەکی ڕوون دەکەوێتە سەر تۆڕی چاو. ئەم کردارە نەبوونی بینین لەناو دەبات.

نەشتەرگەری لەیزیک بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک نەخۆشی چاو وەکو نزیک بینی (Myopia)، دووربینی (Hyperopia)و ئاستیگماتیزم.

  • تەمەنی سەرووی ٢١ ساڵ
  • لە ساڵی ڕابردوودا هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە بینین دا نەبووبێت
  • کۆرنیە بە ئەستووری گونجاو (٤٥٠ بۆ ٥٥٠ مایکرۆن)
  • توانای چارەسەرکردنی هەڵەکانی چاو بە نەشتەرگەری PRK

لە هەندێک حاڵەتدا نەشتەرگەری لەیزیک قەدەغەیە، کە بریتین لە:

  • گۆڕانی بەردەوام لە بینین
  • نەخۆشی کۆرنیە
  • ئەستووری کەمی کۆرنیە
  • بوونی برین یان پەڵە لە کۆرنیەدا
  • مێژووی چلککردنی چاو
  • نەخۆشی شەکرەی کۆنترۆڵ نەکراو
  • نەخۆشی ئاوی رەشی چاو (گلوکۆما)
  • وشکبوونی توندی چاوەکان
  • دووربینی توند
  • نزیک بینی توند
  • ئاستیگماتیزمی توند
  • دایکانی دووگیان یان شیردەر

بە گشتی ٤ ڕێگا هەیە بۆ چارەسەرکردنی هەڵەکانی چاو و لابردنی چاویلکە کە بریتین لە:

  • نەشتەرگەری لەیزیک (LASIK): ئەم شێوازە باوترین چارەسەریە بۆ لابردنی چاویلکە
  • نەشتەرگەری لازێک (LASEK): ئەم ڕێکارە هاوشێوەی نەشتەرگەری لەیزیکە (LASIK) و بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە ئەستووری کۆرنیەیان کەمترە لەو ستانداردەی کە پێویستە بۆ نەشتەرگەری لەیزیک (LASIK)
  • نەشتەرگەری فێمتۆلایزیک (Femto LASIK): ئەم شێوازە، شێوازێکی نوێیە لە چارەسەرکردنی هەڵەی چاو، کە تەواوی پرۆسەی چارەسەرکردن بە یارمەتی لەیزەر ئەنجام دەدرێت.
  • نەشتەرگەری PRK: ئەم شێوازە کۆنترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی هەڵەی چاو و لابردنی چاویلکە. لەم شێوازەدا لەیزەر بەکارنایەت

نەشتەرگەری لەیزیک بۆ لابردنی چاویلکە یان عەدەسە ئەنجام دەدرێت، بۆیە دوای ئەم نەشتەرگەرییە مرۆڤ پێویستی بە بەکارهێنانی چاویلکە یان عەدەسە نابێت بۆ باشتربوونی بینین.

  • ڕێکارەکانی بێ نەشتەرگەری وەک دەرمان، چاویلکە و عەدەسەی چاو
  • ڕێکارەکانی نەشتەرگەری

لە نەشتەرگەری لەیزیکدا، کۆرنیە بە نەشتەرگەری دەبڕدرێت و پێکهاتەی ژێرەوەی بە لەیزەر دەستکاری دەکرێت. لە نەشتەرگەری فێمتۆلەیزیکدا، هەموو هەنگاوەکانی چارەسەرکردن بە بەکارهێنانی لەیزەر ئەنجام دەدرێن. لە نەشتەرگەری PRK چینی کۆرنیە بە ماددەی شیمیایی لادەبردرێت و پێکهاتەکەی بە یارمەتی لەیزەر دەستکاری دەکرێت. بەپێی مەرجەکان پزیشک یەکێک لەم ٣ ڕێگایە هەڵدەبژێرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نەخۆشەکە.

لەم شێوازەدا تیغێکی تەنک و لەیزەر بەکاردەهێنرێت بۆ درووستکردنەوەی کۆرنیە . لە نەشتەرگەری لەیزیکدا سەرەتا ڕووی کۆرنیە بە تیغێکی تەنک دەبڕدرێت و دەردەهێنرێت. پاشان ڕووی خوارەوەی کۆرنیە بە لەیزەر دەستکاری دەکرێت و لە کۆتاییدا چینە ڕووکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی سەرەتایی خۆی.

  • سووربوونەوەی چاو
  • وشکبوونی چاوەکان
  • ئازارێکی سوکی چاو
  • کەم بینینی کاتی

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت لەزیکی چاو لە ئێران

نەشتەرگەری لەیزیک لە ئێراندا بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە سوودی هەیە، کە دەتوانرێت بەم شێوەیە ئاماژەی پێبدرێت:

  • خزمەتگوزاری پزیشکی کوالێتی بەرز
  • نرخێکی کەم
  • بوونی نەخۆشخانەی تەیار بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری VIP بۆ نەخۆشە بیانییەکان
  • پزیشکی بەئەزموون و لێهاتوو
  • پێویست ناکات چاوەڕێی بکەیت بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری پزیشکی

زۆربەی نەشتەرگەرییەکانی لەیزیک لە ئێران بە ئامێری پێشکەوتووی وەک WaveLight EX500 ئەنجام دەدرێن.

کوالیتی نەشتەرگەری لەیزیک لە ئێران بەرزە و تێچووی لە چاو وڵاتانی دیکە کەمترە.

نەشتەرگەری لەیزیک لە ئێران لە لایەن پزیشکانی پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی چاو و فلۆشیپی جۆراوجۆری نەخۆشییەکانی چاو ئەنجام دەدرێت.

لە ئێران نەشتەرگەری لەیزیک لە نەخۆشخانە تایبەتمەندەکانی چاو ئەنجام دەدرێت.

نەخێر، ئەگەر دەتەوێت خزمەتگوزاری پزیشکی لە ئێران وەربگریت، هەموو قۆناغەکانی گەشتکردن، چارەسەرکردن، دەرچوون و گەڕانەوە بۆ وڵاتی ڕەسەن لەلایەن کۆمپانیای ئێران دکتۆرەوە ئەنجام دەدرێت.

وێنەکانی لەزیکی چاو

نرخی لەزیکی چاو لە ئێران (بۆ هەردوو چاو)

لەزیکی چاو

لە شاری تاران
$ 350 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

لەزیکی چاو

لە ئێران
$ 200 بۆ 500 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

پرسیارە زۆرەکان سەبارەت بە نرخ

نەخێر، لەبەر ئەوەی ماوەی مانەوەی ورد و جۆری ئەو هۆتێلەی کە کەسەکە دەیەوێت نازانرێت، کرێی هۆتێلەکە بە جیا حیسابی بۆ دەکرێت و دەخرێتە سەر نرخی پاکێجی لەیزیک. دەتوانیت هۆتێلی گونجاوت هەڵبژێریت بە ئاماژەدان بە بەشی هۆتێلە هەڵبژێردراوەکان. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نرخی هۆتێلەکە ئەو نرخەیە کە خودی هۆتێلەکە ڕایدەگەیەنێت و هیچ زیادکردنێکی نرخ لەلایەن ئێران دکتۆرەوە وەرناگیرێت.

تێچووی ئەنجامدانی لەیزیک لە ئێران بە بەراورد بە وڵاتانی دیکە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمترە. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا تێچووی لەیزیک چارەکێک کەمترە لە وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا. ئەگەر ویستت دەتوانیت بە گەڕان بە ئینتەرنێت نرخەکان بەراورد بکەیت.

تێچووی پاکێجی نەشتەرگەری لە ئێراندا بریتییە لە کرێی نەخۆشخانە، کرێی پزیشک، خزمەتگوزاری پەرستاری، کەلوپەلی بەکارهێنراوی نەخۆشخانە و ... هەموو تێچوونەکان لەسەر بنەمای باجی حکومەت حیسابی بۆ دەکرێت و هیچ تێچوونێکی زیادە یان نایاسایی وەرناگیرێت.

٥٠%ی تێچووی پاکێجی نەشتەرگەری لەیزیک لە سەرەتای پرۆسەی چارەسەرکردن و ئەوەی دیکە دوای نەشتەرگەرییەکە وەردەگیرێت.

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری لەزیکی چاو:

LASIK Eye Surgery، نەشتەرگەری چاو، نەشتەرگەری چاو لەیزەر، نەشتەرگەری لابردنی چاویلکە، چارەسەری ئاستیگماتیزم، نەشتەرگەری لەیزەری چاو

Scroll to Top