نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان (نەشتەرگەری کراوە) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری کراوەی شێرپەنجەی سییەکان
لە نەشتەرگەری کراوەی شێرپەنجەی سییەکان، پزیشکی نەشتەرگەری سنگ دەکاتەوە (تۆراکۆتۆمی) و بەشە تووشبووەکانی سییەکان لادەبات. ئەم ڕێگایە باۆترین ڕێگایە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی سییەکان.

چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری کراوەی شێرپەنجەی سییەکان
ئاستی مەترسی:
کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۲ بۆ ۶ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۵ بۆ ۱۰ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۲ بۆ ۴ مانگ
مانەوە لە ئێران:
۲۱ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری کراوەی شێرپەنجەی سییەکان
ئەگەر نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
ئەگەر بۆ شێرپەنجەی سییەکان نەشتەرگەری نەکرێت دەتوانێت بەرەو پێش بچێت و بۆ ئەندامەکانی تر بڵاوبێتەوە. شکستهێنان لە کۆنترۆڵکردن و چارەسەرکردنی شێرپەنجەی سییەکان دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بە تەواوی لەشدا.
دوای نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەری، شێرپەنجەی سییەکان دەردەهێنرێن. لە ئەنجامدا تەنگەنەفەسی نەخۆش کەم دەبێتەوە و خۆراکی باشتر دەبێت و حالی گشتی نەخۆشەکە باشتر دەبێت.
چ ڕێگایەک هەیە بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی سییەکان؟
بەپێی بارودۆخ و توندی نەخۆشییەکە، بژاردەی چارەسەری جیاواز هەیە کە دەتوانرێت پێکەوە لەم بارودۆخانەدا ئەنجام بدرێت:
- نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان و دەرهێنانی بارستە لە جەستە
- چارەسەری کیمیایی کە بارستەی سییەکان بچووکتر دەکاتەوە
- رادیۆتراپی کە بە یارمەتی ئەشەعه بارستەی سییەکان چارەسەر دەکەت
- ئامانج دەرمانی (Target Therapy) کە هێرش دەکاتە سەر خانە شێرپەنجەییەکان بە بەکارهێنانی هەندێک دەرمان
جۆرەکانی نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان:
- نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان بە کراوەیی
- نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان بە شێوازی VATS
جیاوازی نێوان نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان بە کراوەیی و VATS چییە؟
لە نەشتەرگەری کراوەدا سنگ دەکرێتەوە، بەڵام لە نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکانی VATS دا، وەرەمەکە لە ڕێگەی چەند کونێکی بچووکەوە دەردەهێنرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی زووتر چاکبوونەوەی دوای نەشتەرگەرییەکە. پێویستە بگوترێ کە بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە و توندی نەخۆشییەکە، یەکێک لەم ٢ ڕێگایە بۆ چارەسەرکردن بەکاردێت.
نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان (نەشتەرگەری کراوە) چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشک سنگ (Thoracotomy) دەکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بگاتە شانەکانی سییەکان. پاشان بە ووردی پشکنینی سییەکان دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی بارستە شێرپەنجەییەکان و لابردنیان بە تەواوی.
ئایا نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە شێرپەنجە چارەسەر دەکات؟
زۆر پەیوەستە بە جۆری شێرپەنجە و پێشکەوتنی. ئەگەر شێرپەنجەی سییەکان لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا دەستنیشانکرا، نەشتەرگەری دەتوانێت شێرپەنجەکە بە تەواوی لە سییەکان لاببات.
شێرپەنجەی سییەکان چۆن دەستنیشان دەکرێت؟
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا شێرپەنجەی سییەکان بە یارمەتی گرافی سنگ (CXR) دەستنیشان دەکرێت. لە هەندێک حاڵەتدا سی تی سکانی سییەکان دەتوانێت نەخۆشییەکە دەستنیشان بکات. دوای دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی سییەکان، ڕێگەی پێشکەوتووتر وەک PET scan بەکاردەهێنرێت بۆ دیاریکردنی پلەی نەخۆشییەکە.
هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان چییە؟
هۆکاری وردی شێرپەنجەی سییەکان نازانرێت، بەڵام هەندێک هۆکار دەتوانن ڕۆڵیان هەبێت لە گەشەکردنیدا، هەندێکیان بریتین لە:
- جگەرەکێشان و تووتنی تر
- بوونی دوکەڵی جگەرە لە ژینگەدا
- مێژووی خێزانی شێرپەنجەی سییەکان
- نەخۆشییە بۆماوەییەکان
- بەرکەوتن بە هەندێک مادەی شیمیایی
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک
- خوێن مەین
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری کراوەی شێرپەنجەی سییەکان لە ئێران
ئایا نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان لە ئێران بژاردەیەکی گونجاوە؟
بەهۆی بەرزی کوالیتی خزمەتگوزاری پزیشکی لە ئێران و هەروەها کەمی نرخی نەشتەرگەری، ئێران یەکێکە لە باشترین بژاردەکان بۆ چارەسەری شێرپەنجەی سییەکان.
نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان لە ئێران چۆن جیاوازە لە وڵاتانی دیکە؟
ئێران سوودی زۆری هەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ نەخۆشە بیانییەکان. هەندێک لە سوودەکانی ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە بریتین لە:
- خزمەتگوزاری پزیشکی کوالێتی بەرز
- بوونی نەخۆشخانەی پڕ ئامێری باش
- پزیشکی بەئەزموون و شارەزا لە ئاستی نێودەوڵەتی
- هیچ کاتێکی چاوەڕوانی بۆ نەخۆشە بیانییەکان نییە
- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری VIP بۆ نەخۆشە بیانییەکان
- نرخی کەمی خزمەتگوزاری پزیشکی
چ پزیشکێک نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان لە ئێران ئەنجام دەدات؟
نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان لە ئێران لە لایەن پزیشکانی نەشتەرگەری سنگەوە ئەنجام دەدرێت.
بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان لە ئێران چی بکەم؟
دوای پشتڕاستکردنەوەی سەفەری پزیشکیت بۆ ئێران، پێویست ناکات هیچ کارێک بکەیت. هەموو قۆناغەکانی سەفەر و چارەسەرکردن لەلایەن ئێران دکتۆرەوە پلانی بۆ دانراوە و ئەنجام دەدرێت.
وێنەکانی نەشتەرگەری کراوەی شێرپەنجەی سییەکان

نرخی نەشتەرگەری کراوەی شێرپەنجەی سییەکان لە ئێران
نەشتەرگەری کراوەی شێرپەنجەی سییەکان
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری کراوەی شێرپەنجەی سییەکان
لە ئێرانپرسیارە زۆرەکان سەبارەت بە نرخ
تێچووی نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان لە ئێران بەراورد بە وڵاتانی دیکە چۆن جیاوازە؟
تێچووی نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان لە ئێران زۆر کەمترە لە چاو وڵاتانی دیکە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە کوالیتی خزمەتگوزاریی پزیشکی لە ئێران لە هەمان ئاستی وڵاتانی ئورووپایی و ئەمریکادایە. تێچووی نەشتەرگەری لە زۆربەی حاڵەتەکاندا چارەکێک کەمترە لە نرخەکەی لە وڵاتانی دیکە.
ئایا نرخی هۆتێلەکە لەسەر نرخی پاکێجەکە جێبەجێ دەکرێت؟
نەخێر، بەهۆی نەزانینی ماوەی مانەوە و جۆری ئەو هۆتێلەی کە کەسەکە ئارەزووی دەکات، کرێی هۆتێلەکە بۆ پاکێجەکە زیاد ناکرێ.
تێچووی نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان لە ئێران چۆن حیسابی بۆ دەکرێت؟
نرخی پاکێجی نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان لە ئێراندا تێچووی گەشت و چارەسەری تێدایە کە بەشێکیان بریتین لە:
- تێچووی نەخۆشخانە
- مووچەی پزیشک
- تێچووی خزمەتگوزاری پەرستاری
- تێچووی کەلوپەلی بەکارهێنراو
چۆن پارەی پاکێجی نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان دەدرێت؟
٥٠%ی تێچووی پەیوەست بە پاکێجی نەشتەرگەری شێرپەنجە پێش چارەسەرکردن و ئەوەی دیکە دوای نەشتەرگەری وەردەگیرێت.
خزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری کراوەی شێرپەنجەی سییەکان:
Lung Cancer Surgery (Open surgery)، تۆراکۆتۆمی، نەشتەرگەری لابردنی سییەکان، نەشتەرگەری سییەکان