چارەسەری گلوکۆما (ئاوی ڕەش) بە نەشتەرگەری لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی چارەسەری گلوکۆما بە نەشتەرگەری
لە چارەسەری گلوکۆما بە نەشتەرگەری چەند کونێکی بچووک لە بەشەکانی چاودا دروست دەبێت. ئەم چەند کونه بچووکە شلەی زیادەی چاو دەڕدەدەن وفشاری ناو چاو کەم دەکەنەوە (فشار لەسەر دەماری بینین). چارەسەری گلوکۆما بە نەشتەرگەری کاتێک ئەنجام دەدرێت کە چارەسەریە پزیشکییەکان کاریگەر نەبن.

چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی چارەسەری گلوکۆما بە نەشتەرگەری
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوهی ئەنجام:
٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۰ بۆ ١ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۴ بۆ ۶ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
۷ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە چارەسەری گلوکۆما بە نەشتەرگەری
گلوکۆما چییە؟
گلوکۆما یەکێکە لەو نەخۆشیانەی چاو کە تیایدا دەماری چاو تێکدەچێت. بەپێی توندی زیانەکان، ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی کەم بینین یان کوێربوون.
چ هۆکارێک دەتوانێت ببێتە هۆی گلوکۆما؟
تا ئەمڕۆش ئەو هۆکارە تایبەتەی کە دەبێتە هۆی گلوکۆما دەستنیشان نەکراوە، بەڵام میکانیزمی نەخۆشییەکە بریتییە لە فشار لەسەر دەماری چاو و زیانەکانی.
جۆرەکانی گلوکۆما چین؟
گلوکۆما جۆری جیاواز هەیە کە ٢ جۆریان باون. ئەم دوو جۆرە بریتین لە:
- گلوکۆمای گۆشە کراوە: باوترین جۆری گلوکۆما زیاتر لە کەسانی بەساڵاچوودا دەبینرێت
- گلوکۆمای گۆشەی داخراو
- گلوکۆمای زگماکی
جۆرەکانی شێوازی چارەسەری گلوکۆما چین؟
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هیچ چارەسەرێکی یەکلاکەرەوە بۆ گلوکۆما نییە و ئامانجی چارەسەرکردن ڕێگریکردنە لە تێکچوونی دەماری بینین. لە نێو ئەم شێوازانەی چارەسەرکردندا دەتوانرێت ئاماژە بەمانەی خوارەوە بکرێت:
- چارەسەری دەرمان
- چارەسەری گلوکۆما (ئاوی ڕەش) بە نەشتەرگەری
- چارەسەری گلوکۆما (ئاوی ڕەش) بە لەیزەر
جۆرەکانی نەشتەرگەری گلوکۆما چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگەی نەشتەرگەری هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی گلوکۆما کە بریتین لە:
- نەشتەرگەری گلوکۆما بە کەمترین هێرشبەری (MIGS) کە جۆرێکی نوێی نەشتەرگەرییە و کەمترین ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری تێدایە
- نەشتەرگەری ترابیکولیکتۆمی کە باوترین نەشتەرگەری گلوکۆمایە
ئەگەر گلوکۆما چارەسەر نەکرێت چی ڕوودەدات؟
چارەسەرنەکردنی گلوکۆما دەتوانێت لێکەوتەی مەترسیداری هەبێت. گلوکۆما لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا بینین کەمدەکاتەوە و لە قۆناغە کۆتاییەکاندا دەبێتە هۆی کوێربوون.
دوای چارەسەری گلوکۆما چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
چارەسەری گلوکۆما ئامانجی کەم کردنەوەی پەستانی ناو چاوە. دوای چارەسەرکردن، بینین باشتر دەبێت و ڕێگری لە ئاڵۆزییە مەترسیدارەکانی نەخۆشییەکە دەکرێت.
ئایا ئەگەری گەڕانەوەی گلوکۆما هەیە دوای نەشتەرگەری؟
ئەگەری گەڕانەوەی نەخۆشییەکە دوای نەشتەرگەری گلوکۆما زۆر کەمە (نزیکەی ١٠%). دوای نەشتەرگەرییەکە، لە نزیکەی ٧٠%ی حاڵەتەکاندا، نەخۆشەکە واز لە خواردنی دەرمانەکە دەهێنێت.
گلوکۆما چۆن بە نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری بە بڕینی پێڵوی چاو و سپێنەی چاو دەگاتە بۆشایی ناو چاو. پاشان ناوچەی ئیریس و ترابیکولۆم دەبڕێت و کونێکی بچووک دەکات. ئەم کونە شلەی چاو بەرەو دەرەوە دەڕژێنێت و پەستانی ناوەوەی کەم دەکاتەوە. کەمکردنەوەی پەستانی ناو چاو دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پەستان لەسەر دەماری بینین، بەمەش ڕێگری دەکات لە زیانگەیاندن بە دەماری بینین.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری گلوکۆما چین؟
- ئازار
- چلک
- خوێنبەربوون
- ئاو مرواری چاو
- حەساسیەت
- وشکبوونی چاو بۆ ماوەیەکی کاتی
- کێشەی بینین بە شێوەیەکی کاتی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە چارەسەری گلوکۆما بە نەشتەرگەری لە ئێران
بۆچی ئێران باشترین بژاردەیە بۆ نەشتەرگەری گلوکۆما؟
ئێران یەکێکە لە باشترین وڵاتان بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری پزیشکی. هۆکاری ئەمەش زۆرن لەوانە ئاماژە بە ئەمانەی خوارەوە دەکەین:
- شارەزایی بەرزی پزیشکانی ئێرانی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی چاو
- پێشکەشکردنی نوێترین خزمەتگوزاری پزیشکی لەسەر بنەمای زانستی جیهانی
- نەبوونی ماوەی چاوەڕوانی درێژ بۆ نەخۆشی بیانی
- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری VIP بۆ نەخۆشە بیانییەکان لە ئێران
- نرخی زۆر کەمی خزمەتگوزاری پزیشکی و جوانکاری لە ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهان
- نەخۆشخانە و کلینیکی باش
چ پزیشکێک نەشتەرگەری گلوکۆما لە ئێران ئەنجام دەدات؟
نەشتەرگەری گلوکۆما یەکێکە لە نەشتەرگەرییە تایبەتەکانی چاو. ئەم نەشتەرگەرییە لەلایەن پزیشکانی چاو و فلۆشیپی گلوکۆما ئەنجام دەدرێت.
ئایا نەشتەرگەری گلوکۆما باشترین بژاردەیە بۆ من؟
پێش ئەوەی نەشتەرگەری گلوکۆما بکریت، نەخۆشەکە لەلایەن چەند پزیشکێکەوە ویزیت دەکرێت. ئەگەر نەشتەرگەری بژاردەیەکی گونجاو بێت بۆ تۆ، ئەوا لەلایەن باشترین پزیشکی فلۆشیپی گلوکۆما نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.
ئایا دەتوانم پزیشکی خۆم هەڵبژێرم یان پزیشکەکەم بگۆڕم؟
ئێمە لە ئێران دکتۆر بە پێی بارودۆخی خۆتان باشترین دکتۆر دەناسێنین. ئەگەر بە هۆکارێک دەتەوێت پزیشکەکەت بگۆڕیت، دەتوانیت ئەم کارە بکەیت و پزیشکەکەت بگۆڕیت.
چۆن بزانم پزیشکەکەم باشترین پزیشکە بۆ چارەسەری گلوکۆما؟
ئێران دکتۆر لە پزیشکان پێکهاتووە. ئێمە سیڤی زانستی و ئەزموونی هەموو پزیشکەکان دەپشکنین و لە نێوانیاندا باشترین پزیشکتان پێ دەناسێنین لەبەر ئەوەی ئێمە لە ئێران دکتۆرەوە بۆخۆمان پزیشکین، دەتوانین پزیشکی نایاب دەستنیشان بکەین و هاوکاریان بکەین.
کوالیتی نەشتەرگەری گلوکۆما لە ئێران چۆنە؟
لە ئێران هەموو ڕێکارەکانی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دەدرێن. ئەمەش بەو مانایەیە کە کوالیتی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە ئاستی جیهانیدایە. پزیشکانی بەئەزموون و نەخۆشخانەی پڕ تەیار، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی سیستەمی پزیشکی لە ئێرانە.
وێنەکانی چارەسەری گلوکۆما بە نەشتەرگەری

نرخی چارەسەری گلوکۆما بە نەشتەرگەری لە ئێران (بۆ هەر چاوێک)
چارەسەری گلوکۆما بە نەشتەرگەری
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
چارەسەری گلوکۆما بە نەشتەرگەری
لە ئێرانپرسیارە زۆرەکان سەبارەت بە نرخ
ئایا نرخی پاکێجی نەشتەرگەری گلوکۆما پارەی هۆتێلەکەی لەگەڵدایە؟
نەخێر بەهۆی جۆراوجۆری هۆتێلەکان و روون نەبوونی ماوەی مانەوە، کرێی هۆتێلەکە بە جیا حیسابی بۆ دەکرێت و بۆ نرخی پاکێجەکە زیاد دەکرێت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نرخی ئەو هۆتێلە لەلایەن خودی هۆتێلەکەوە ڕاگەیەندراوە و ئێران دکتۆر هیچ بەرزبوونەوەی نرخەکانی نابێت.
تێچووی پاکێجی نەشتەرگەری گلوکۆما چۆن حیسابی بۆ دەکرێت؟
تێچووی پاکێجەکە هەموو وردەکارییەکانی پەیوەست بە نەشتەرگەرییەکە لەخۆدەگرێت، وەکو کەرەستەی بەکارهێنراو، مووچەی پزیشک، هۆتێلی نەخۆشخانە، خزمەتگوزاری پەرستاری، کرێی کۆمپانیا و ... هەموو ئەم خزمەتگوزاریانە بە نرخێکی یاسایی کە حکومەت پەسەندی کردووە جێبەجێ دەکرێن.
تێچووی نەشتەرگەری گلوکۆما لە ئێران بەراورد بە وڵاتانی دیکە چەندە؟
تێچووی خزمەتگوزاری پزیشکی و جوانکاری لە ئێران کە نەشتەرگەری گلوکۆما لەخۆدەگرێت، زۆر کەمترە لە وڵاتانی دیکە. دەتوانیت بە گەڕانێکی سادە نرخی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و ئاسیا بەراورد بکەیت.
پاکێجی نەشتەرگەری گلوکۆما چۆن وەردەگیرێت؟
٥٠%ی تێچووی پاکێجی نەشتەرگەری گلوکۆما لە سەرەتای پرۆسەی چارەسەرکردندا وەردەگیرێت، ٥٠%ی دیکەش دوای نەشتەرگەری گلوکۆما وەردەگیرێت.
قیمت پکیج بر اساس چند واحد ونیر کامپوزیت محاسبه شده است؟
قیمت پکیج براساس یک واحد ونیر کامپوزیت محاسبه شده است.
در مورد خدمات رایگان همراه پکیج سوالات بیشتری دارم، چکار کنم؟
می توانید روی هر کدام از خدمات کلیک کنید و توضیحات کامل آن خدمت را مطالعه نمایید. همچنین پشتیبان های ما به صورت شبانه روزی آماده پاسخگویی به سوالات شما هستند.
خزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری گلوکۆما بە نەشتەرگەری:
Surgical Treatment for Glaucoma، نەشتەرگەری چاو، چارەسەری نەخۆشی ئاوی ڕەش، چارەسەری زەختی چاو، نەشتەرگەری نەخۆشی چاو، نەشتەرگەری چاو