نەشتەرگەری گەورەکردنی چەناگە بە ئێسک (جێنیۆپلاستی) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری چەناگە
لەم جۆرە نەشتەرگەرییە کراوەدا ئێسکەکە لە ناوچەیەکی تری دەموچاو دەردێت و لە شوێنی ئێسکی چەناگە دادەنرێت و لە شوێنی خۆیدا جێگیر دەکرێت. ئەم نەشتەرگەرییە بۆ شێوەدان و گەورەکردنی چەناگە بەکاردێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری چەناگە
بڕی مەترسییەکەی:
کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوەی ئهنجام:
1 بۆ 2 کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
1 ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای 1 بۆ 2 ڕۆژ
ماوەی مانەوە لە ئێران:
7 بۆ 10 ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری چەناگە
نەشتەرگەری گەورەکردنی چەناگە بە ئێسک (جینیۆپلاستی) چییە؟
ئەم ڕێکارە جۆرێکە لە نەشتەرگەری کە بۆ بەرجەستەکردنی چەناگە ئەنجام دەدرێت. لە نەشتەرگەری بەرجەستەکردنی چەناگەدا یان هەمان نەشتەرگەری جێنیۆپلاستی، ئێسک لە دەموچاو دەردەهێنرێت و لە ناو چەناگەدا جێگیر دەبێت.
لە چ حاڵەتێکدا نەشتەرگەری گەورەکردنی چەناگە بە ئێسک بەکاردەهێنرێت؟
ئەم شێوازە زیاتر بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانە بەکاردێت کە چەناگەیان لە دواوەیە.
دوای نەشتەرگەری گەورەکردنی چەناگە بە ئێسک چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەری بەرجەستەکردنی چەناگە بە ئێسک (جێنیۆپلاستی)، چەناگە گەورە دەکرێت و دەکێشرێتە پێشەوە. لە ئەنجامی ئەم ڕێکارەدا چەناگە دیار دەبێت و شێوەی دەموچاو جوان دەبێتەوە. ئەم گۆڕانکارییە ئەرێنیانە دەتوانن متمانە بەخۆبوون زیاد بکەن و کوالیتی ژیانی مرۆڤ باشتر بکەن.
جۆرەکانی بەرجەستەکردنی چەناگە چین؟
نەشتەرگەری گەورەکردنی چەناگە وەک:
- جێنیۆپلاستی
- دانانی ئیمپلەنت یان پرۆتێزی چەناگە
شێوازەکانی گەورەکردنی چەناگە بێ نەشتەرگەری وەک:
- لێدانی چەوری بۆ ناوچەی چەناگە
- لێدانی فیلەر بۆ چەناگە
جیاوازی نێوان رێکارەکانی نەشتەرگەری و بێ نەشتەرگەری بۆ گەورەکردنی چەناگە چییە؟
شێوازەکانی نەشتەرگەری بۆ شێوەدان و بەرجەستەکردنی چەناگە وەکو جینیۆپلاستی (گەورەکردنی چەناگە بە ئێسک) و ئیمپلەنتی چەناگە لە ژووری نەشتەرگەری لە ژێر بێهۆشکردنی گشتیدا ئەنجام دەدرێن، بەڵام ڕێکارەکانی غەیرە نەشتەرگەری لە نوسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێن بێ ئەوەی پێویست بە بێهۆشکردن بکات. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا کاریگەرییەکانی نەشتەرگەری هەمیشەیی دەبن و ئەو گۆڕانکاریانەی کە بەهۆی شێوازە غەیرە نەشتەرگەرییەکانەوە دروست دەبن، کاتییە.
نەشتەرگەری گەورەکردنی چەناگە بە ئێسک (جێنیۆپلاستی) چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لە نەشتەرگەری بەرجەستەکردنی چەناگە بە ئێسک (جێنیۆپلاستی) پزیشک بە بڕینێک لە ناوچەی دەموچاو بەشێک لە ئێسکی دەموچاو دەبڕێت و لای دەبات. پاشان ئەم ئێسکە لە شوێنی چەناگە دادەنرێت و جێگیر دەکرێت. لە کۆتاییدا پزیشک پێستی شوێنی نەشتەرگەری بە ووردی دەدورێتەوە.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری جێنیۆپلاستی چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- زیان بە دەمارەکان
- حەساسیەت بە دەرمان
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشی
وێنەکانی پێش و پاشی نەشتەرگەری چەناگە
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی نەشتەرگەری چەناگە لە ئێران
نەشتەرگەری چەناگە
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری چەناگە
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری چەناگە:
Chin Surgery (Genioplasty)، جێنیۆپلاستی چەناگە، جینۆپلاستی، نەشتەرگەری جوانکاری چەناگە، نەشتەرگەری چەناگە، نەشتەرگەری جوانکاری دەموچاو، نەشتەرگەری جوانکاری، گەورەکردنی چەناگە بە ئێسک، جێنیۆپلاستی