نەشتەرگەری کانتۆپلاستی (چاوی پشیلە) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری چاوی پشیلە
لەم نەشتەرگەرییەدا کانتۆسی دەرەوەی چاو (گۆشەی دەرەوەی چاو) بەرز دەکرێتەوە و لە ئەنجامدا شێوەی چاوەکە خرتر دەبێت و قەبارەی چاوەکە گەورەتر دەکرێت. نەشتەرگەری کانتۆپلاستی بە نەشتەرگەری چاوی پشیلەش ناسراوە، چونکە شێوەی چاو دەگۆڕێت تا ڕادەیەکی دیاریکراو.

چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری چاوی پشیلە
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی گشتی/ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
١ بۆ ٢ کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
٠ بۆ ١ ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
ماوەی مانەوە لە ئێران:
5 بۆ 7 ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری چاوی پشیلە
کانتۆپلاستی (نەشتەرگەری چاوی پشیلە) چییە؟
کانتۆپلاستی یان نەشتەرگەری چاوی پشیلە یەکێکە لەو نەشتەرگەرییە جوانکاریانە کە تیایدا پێڵوی چاو نەشتەرگەری بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی چاوەکان گەورەتر و جوانتر دەربکەون.
جۆرەکانی جوانکاری چاو چین؟
- نەشتەرگەری کانتۆپلاستی (چاوی پشیلە)
- بلێفارۆپلاستی پێڵوی خوارەوە
- بلێفارۆپلاستی پێڵوی سەرەوە
- مێزۆتراپی بۆ گەشاوەکردن و گەنجکردنەوەی ناوچەی چاو
- دەرزی فیلەر لە ژێر چاوەکان
لە چ حاڵەتێکدا نەشتەرگەری کانتۆپلاستی بەکاردەهێنرێت؟
لە حاڵەتەکانی وەک: ئەو کەسانەی شێوەی چاویان ڕۆژهەڵاتیە (چاوی بادامی) و ئەو کەسانەی پێڵوی چاویان شل بۆتەوە دەتوانن نەشتەرگەری جوانکاری کانتۆپلاستی یان نەشتەرگەری چاوی پشیلەیی ئەنجام بدەن.
دوای نەشتەرگەری چاوی پشیلەیی چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەرییەکە ئەو پێستە زیادەیەی دەوری گۆشەی چاو بە نەشتەرگەری لادەچێت. لەگەڵ لابردنی پێستی زیادە، چاوەکان گەورەتر و جوانتر دەردەکەون.
ئایا نەشتەرگەری کانتۆپلاستی (چاوی پشیلەیی) دەتوانرێت بگەڕێتەوە؟
نەخێر، چونکە لە نەشتەرگەری کانتۆپلاستی یان چاوی پشیلەیی دا، پێستی زیادەی چاو بە نەشتەرگەری لادەچێت. مانەوەی ئەم نەشتەرگەرییە جوانکارییە نزیکەی ١٠ ساڵە.
ئایا برینی نەشتەرگەری چاوی پشیلەکە دیار دەبێت؟
نەخێر، چونکە لەم نەشتەرگەرییەدا بەشێک لە بڕینەکە لە ناوچەی سەرەوەی چاودا دەکرێت. بۆیە کاتێک چاوەکان کراوە بن، برینەکان نادیترێن. هەروەها بەشێک لە بڕینەکان لە ناوچەی نێوچاواندا دەکرێت کە لە ژێر قژ دەبێت و دیار نییە.
ئایا نەشتەرگەری چاوی پشیلە دەتوانێت ببێتە هۆی کێشە لە کردنەوەی و داخستنی پێڵوی چاو؟
نەخێر، بەگشتی نەشتەرگەری چاوی پشیلە ئاڵۆزیەکی لەو شێوەیەی نییە. بێگومان پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم بابەتە زۆر پەیوەستە بە لێهاتوویی و ئەزموونی پزیشکی نەشتەرگەرییەوە.
تەمەنی گونجاو بۆ نەشتەرگەری چاوی پشیلە چەندە؟
هیچ سنووردارکردنێکی ڕەگەز و تەمەن بۆ نەشتەرگەری چاوی پشیلە نییە. گونجاوترین تەمەن بۆ ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە لە سەرووی ١٨ ساڵەوەیە.
ئایا نەشتەرگەری چاوی پشیلە دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی چاو؟
بەگشتی نەشتەرگەری چاوی پشیلە کاریگەری لەسەر بینین نابێت، بەڵام تا لێهاتوویی پزیشکی نەشتەرگەری زۆرتر بێت، ئەگەری ئاڵۆزییەکانی کەمتر دەبێت.
چۆن کانتۆپلاستی (نەشتەرگەری چاوی پشیلەیی) ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشک بڕینێکی بچووک لە گۆشەی چاودا دەکات بۆ ئەوەی دەستی بگات بە ماسولکەکان و چەوری ژێر پێست. پاشان بەشێک لە پێستەکە بە نەشتەرگەری دەردەهێنرێت و بەشەکانی تر بە ووردی دەدورنەوە.
ئاڵۆزییەکانی کانتۆپلاستی (نەشتەرگەری چاوی پشیلەیی) چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- حەساسیەت بە دەرمان
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری چاوی پشیلە لە ئێران
ئایا نەشتەرگەری کانتۆپلاستی یان نەشتەرگەری چاوی پشیلە بژاردەیەکی باشە بۆ من؟
کوالیتی بەرز و کەمی نرخی خزمەتگوزاری پزیشکی وایکردووە ئێران ببێتە یەکێک لە باشترین بژاردەکان بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری. ئەم بابەتە وایکردووە ساڵانە خەڵکێکی زۆر سەردانی ئێران بکەن و نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام بدەن.
سوودەکانی ئەنجامدانی نەشتەرگەری کانتۆپلاستی لە ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە چین؟
لە سوودەکانی ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری و چارەسەری لە ئێراندا، دەتوانرێت ئاماژە بەمانەی خوارەوە بکرێت:
- پزیشکی بەئەزموون و نێودەوڵەتی
- کلینیک و نەخۆشخانە تەیارەکان
- نرخێکی کەم بۆ خزمەتگوزاری پزیشکی و جوانکاری
- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری VIP بۆ نەخۆشە بیانییەکان
- ماوەی چاوەڕوانی کورت بۆ بیانییەکان
- خزمەتگوزاری جوانکاری و چارەسەری کوالێتی بەرز
نەشتەرگەری کانتۆپلاستی لە ئێران لەلایەن کام پزیشکەوە ئەنجام دەدرێت؟
لە ئێران پزیشکانی نەشتەرگەری جوانکاری، پسپۆڕانی فلۆشیپی نەشتەرگەری جوانکاری، پزیشکانی چاو دەتوانن نەشتەرگەری چاوی پشیلە ئەنجام بدەن.
چۆن بتوانم باشترین پزیشک هەڵبژێرم بۆ ئەنجامدانی کانتۆپلاستی؟
لە ئێران دکتۆر باشترین پزیشکانی پەیوەندیدار بە نەشتەرگەری کانتۆپلاستیتان پێ دەناسێنین. دەتوانیت گونجاوترین پزیشکەکان هەڵبژێریت بە پشکنینی ئەدای پزیشکەکە و بینینی وێنەکانی پێش و دوای.
ئایا دەتوانم پێش نەشتەرگەری چەند پزیشکێک ببینم؟
ئێمە باشترین پزیشکانتان پێ دەناسێنین کە باشترین ئەنجامیان هەیە. ئەگەر ویستت ڕاوێژ بە پزیشکانی تر بکە و ڕای ئەوان وەربگرە.
ئایا دەتوانم پزیشکەکەم بگۆڕم؟
ئەگەر بەهەر هۆکارێک لە پزیشکەکەت ڕازی نەبوویت، دەتوانیت پزیشکەکەت بگۆڕیت. دەتوانین بژاردەیەکی تری گونجاوتان پێ بناسێنین و بۆتان دابین بکەین.
وێنەکانی پێش و پاشی نەشتەرگەری چاوی پشیلە
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە




بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی نەشتەرگەری چاوی پشیلە لە ئێران
نەشتەرگەری چاوی پشیلە
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری چاوی پشیلە
لە ئێرانپرسیارە زۆرەکان سەبارەت بە نرخ
تێچووی نەشتەرگەری چاوی پشیلە لە ئێران بەراورد بە وڵاتانی دیکە چەندە؟
بە گەڕان لە ئینتێرنێت، دەتوانیت تێچووی ڕێکارەکانی جوانکاری لە ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەراورد بکەیت. ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە خزمەتگوزاری پزیشکی بە کەمترین تێچوون پێشکەش دەکرێت.
ئایا پارەی هۆتێل لە ئێراندا لەسەر نرخی پاکێجی نەشتەرگەری چاوی پشیلە حیساب دەکرێت؟
نەخێر، تێچووی مانەوە لە هۆتێلەکە بە جیا حیساب دەکرێت و زیاد دەکرێت بۆ نرخی پاکێجی نەشتەرگەری چاوی پشیلە لە ئێران. هۆکارەکەی ئەوەیە کە نرخی هۆتێلەکان جیاواز بووە و ماوەی مانەوە لە ئێران بە وردی نازانرێت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەو نرخانەی لە بەشی هۆتێلە هەڵبژێردراوەکاندا ڕاگەیەندراون لەلایەن خودی هۆتێلەکەوە دیاریکراون و ئێران دکتۆر هیچ نرخێکی زیاد نەکردووە.
تێچووی پاکێجی کانتۆپلاستی لە ئێران چۆن حیسابی بۆ دەکرێت؟
تێچووی پاکێجەکە بریتییە لە تێچووی کلینیک، کرێی پزیشکی نەشتەرگەری، تێچووی خزمەتگوزارییەکانی پەرستاری، تێچووی کەرەستەی بەکارهێنراو و کۆمیسیۆنی پزیشکی ئێران. هەموو ڕسوماتەکان لەسەر بنەمای باجی حکومەت جێبەجێ دەکرێن و هیچ بڕە پارەیەکی زیادە و نایاسایی وەرناگیرێت.
تێچووی پاکێجی نەشتەرگەری چاوی پشیلە لە ئێران چۆن دەدرێت؟
تێچووی پاکێجی نەشتەرگەری چاوی پشیلە بە شێوەی کاش وەرگیراوە. ٥٠%ی نرخی پاکەتەکە لە سەرەتای چارەسەرکردن و ئەوەی تر دوای نەشتەرگەرییەکە وەردەگیرێت.
ئایا دەکرێت لە ئێران تێچووی نەشتەرگەری چاوی پشیلە کەم بکرێتەوە؟
تێچووی نەشتەرگەری کانتۆپلاستی لە ئێران زۆر کەمترە لە چاو وڵاتانی دیکە. بەڵام دەتوانیت بە مانەوە لە هۆتێلە هەرزانەکاندا خەرجییەکانی گەشتەکەت کەم بکەیتەوە.
خزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری چاوی پشیلە:
Canthoplasty، نەشتەرگەری جوانکاری چاو، نەشتەرگەری چاوی پشیلە، نەشتەرگەری جوانکاری