نەشتەرگەری جوانکاری زێ (لابیاپلاستی) لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری جوانکاری زێ

نەشتەرگەری جوانکاری زێ بە گۆڕینی شێوە یان بچووککردنەوەی لابیای ناوەوەی زێ ئەنجام دەدرێت. ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە لابیای بچووکی زێیان گەورەیە یان شێوەی هەڵەیە.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی نەشتەرگەری جوانکاری زێ

بڕی مەترسییەکەی:

زۆر کەم

شێوازی چارەسەریه‌که:

کەمترین نەشتەرگەری

شێوازی سڕکردن:

بێهۆشکردنی ناوچەیی/بێهۆشکردنی گشتی

ماوە‌ی ئه‌نجام:

1 بۆ 2 کاتژمێر

مانەوەی نەخۆشخانە:

0 بۆ 1 ڕۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای 1 بۆ 2 ڕۆژ

ماوەی مانەوە لە ئێران:

5 بۆ 7 ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری جوانکاری زێ

لابیاپلاستی یان نەشتەرگەری جوانکاری زێ، ڕێکارێکە کە تێیدا بەشەکانی لابیای ناوەوەی کۆئەندامی زاوزێی ژنان (لابیا مینۆر) بە نەشتەرگەری لادەبردرێن.

لەو حاڵەتانەی کە قەبارەی گەورەی لابیاکانی ناوەوەی کۆئەندامی زاوزێی ژنان (لابیا مینۆر) دەبێتە هۆی ناڕەحەتی و ئازار لە کاتی جووتبوونی سێکسیدا، لەوانەیە پێویست بێت نەشتەرگەری لابیاپلاستی ئەنجام بدرێت. هەروەها لە هەندێک کەسدا قەبارەی گەورەی لابیاکانی ناوەوەی زێ دەبێتە هۆی کێشەی جوانکاری و لەدەستدانی متمانە بەخۆبوون و ئەم کەسانەش دەتوانن سوود لەم شێوازە نەشتەرگەرییە وەربگرن.

دوای لابیاپلاستی ئازار و ناڕەحەتی لە کاتی جووتبووندا نامێنێت. هەروەها بە کەمکردنەوەی قەبارەی لێوەکان (لابیا مینۆر)، متمانە بەخۆبوونی مرۆڤ و کوالیتی ژیانی باشتر دەبێت.

شێوازە جۆراوجۆرەکانی گەنجکردنەوەی زێ بریتین لە:

ڕێگاکانی نا نەشتەرگەری وەک:

ڕێکارەکانی نەشتەرگەری وەک:

نەخێر، ئەم ڕێکارە لە ژێر بێهۆشکردندا ئەنجام دەدرێت، بۆیە هەست بە هیچ ئازارێک ناکرێت.

نەخێر، بە پێچەوانەی ڕای گشتی، ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە کوالیتی باشتر دەکات و ڕەزامەندی سێکسی زیاد دەکات.

نەخێر، لە نەشتەرگەری لابیاپلاستیدا، لابیای گەورە کەم دەبێتەوە. لە ئەنجامدا چینەکانی نامێنن و ئەگەری چلک لەم ناوچەیە کەم دەبێتەوە.

بەڵێ نەشتەرگەری لابیاپلاستی قەبارەی لابیا کەم دەکاتەوە. بۆیە ئەگەری ئارەقکردنەوە و هەوکردن لەو ناوچانە کەمتر دەبێت. لە ئەنجامدا بۆنی ناخۆشی زێ کەم دەبێتەوە.

بەڵێ لە کاتی لابیاپلاستیدا قەبارەی لابیا مینۆر کەم دەبێتەوە کە ئەمەش هەمیشەییە.

باشترین تەمەن بۆ نەشتەرگەری لابیاپلاستی لە نێوان ١٨ بۆ ٥٠ ساڵدایە. ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە لە خوار تەمەنی ۱۸ ساڵەوە قەدەغەیە چونکە گەشەی کەسەکە بەردەوامە.

نەخێر، لەم نەشتەرگەرییەدا قەبارەی لایبیا بچووک دەکڕێتەوە و هیچ پەیوەندییەکی بە توندکردنەوە نییە. نەشتەرگەری توندکردنەوەی زێ لە ژێر ناوی واژینۆپلاستی ئەنجام دەدرێت.

  • دوای نەشتەرگەری بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ خۆشۆردن قەدەغەیە
  • تا چەند کات پێویستە خۆت لە پۆشینی جل و بەرگی تەنگ بەدوور بگرێت
  • سێکسکردن تا ١ مانگ دوای نەشتەرگەری قەدەغەیە
  • پێویستە بۆ چەند ڕۆژێک لە دانیشتنی درێژخایەن دوور بکەویتەوە

ئەم شێوازە بە جۆرێک لە نەشتەرگەری بچووک دناسرێت. کەسەکە لەسەر تەخت دادەنرێت و ناوچەی زاوزێی سڕ دەکرێت. دوای سڕکردنی تەواوەتی ناوچەی زاوزێ، بەشە زیادەکانی لابیاکانی ناوەوە (لابیای مینۆر) بە نەشتەرگەری لادەبردرێن. لە کۆتاییدا بەشەکانی نەشتەرگەری بەیەکەوە بە ووردی دەدورێنەوە.

نەشتەرگەری جوانکاری زێ (واژینۆپلاستی) ئاڵۆزیەکی تایبەتی هەیە. کاریگەرییە لاوەکییە دەگمەنەکانی ئەم ڕێکارە بریتین لە خوێنبەربوون، هەوکردن، دواکەوتنی چاکبوونەوەی برین و حه‎ساسیه‎ت.

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری جوانکاری زێ لە ئێران

ئێران یەکێکە لە باشترین وڵاتەکانی جیهان بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری. گەشتیارێکی زۆر لە هەموو جیهانەوە دێنە ئێران بۆ ئەوەی لێرە نەشتەرگەری جوانکاری خۆیان ئەنجام بدەن. بەرزی کوالیتی خزمەتگوزارییەکان و کەمی تێچووی ئەوان لە سوودە سەرەکییەکانی ئێرانە.

ئێران بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری و چارەسەری جۆراوجۆر سوودی زۆری هەیە. هەندێک لەو سوودانە بریتین لە:

  • نەخۆشخانەی تایبەتمەند و ئامێری باش و پێشکەوتوو
  • پزیشکان و نەشتەرگەرانی بەئەزموون و نێودەوڵەتی
  • پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری VIP بۆ نەخۆشە بیانییەکان
  • هەروەها هێڵی چاوەڕوانی بۆ سەرنشینانی بیانی هەیە
  • نرخێکی کەم بۆ خزمەتگوزاری پزیشکی و جوانکاری
  • بەکارهێنانی نوێترین زانستی جیهان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش

نەشتەرگەری جوانکاری زێ یان لابیاپلاستی لە ئێران لە لایەن پزیشکانی پسپۆڕ لە بواری منداڵبوون و ئافرەتان ئەنجام دەدرێت.

پێداچوونەوە بە بارودۆخ و چاوەڕوانییەکانتان دەکەین و باشترین پزیشکی جوانکاری دەناسێنین. لە ئێران دکتۆر هاوکاری ئەو پزیشکانە دەکەین کە لە ڕووی زانستی و ئەزموونییەوە لە باشترینەکانن لە بوارەکانیاندا. لە لایەکی دیکەوە دەتوانیت حوکمێکی دروست لەسەر ئەدای پزیشکەکە بدەیت بە بینینی چەندین وێنەی پێش و دوای نەشتەرگەرییەکە.

ئەگەر بەهەر هۆکارێک بێت لە پزیشکەکەت ڕازی نەبوویت، دەتوانیت پزیشکەکەت بگۆڕیت. ئێران دکتۆر دەستبەجێ پزیشکی نوێتان پێ دەناسێنێت.

وێنەکانی پێش و پاشی نەشتەرگەری جوانکاری زێ

 پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە

پاش پێش

بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە

نرخی نەشتەرگەری جوانکاری زێ لە ئێران

نەشتەرگەری جوانکاری زێ

لە شاری تاران
$ 250 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

نەشتەرگەری جوانکاری زێ

لە ئێران
$ 100 بۆ 500 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

پرسیارە زۆرەکان سەبارەت بە نرخ

نەخێر، چونکە جۆری جیاوازی هۆتێل هەیە، لەلایەکی تریشەوە ڕۆژەکانی مانەوەی کەسێک بە وردی دیاری ناکرێت. بە ئاماژەدان بە بەشی هۆتێلە هەڵبژێردراوەکان، دەتوانیت هۆتێلە جیاوازەکان بپشکنیت و بژاردەی دڵخوازت هەڵبژێریت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەو نرخانەی لەم بەشەدا ڕاگەیەندراون لەلایەن خودی هۆتێلەکەوە ڕاگەیەندراون و ئێران دکتۆر هیچ زیادکردنێکی نرخی نەکردووە.

تێچووی نەشتەرگەرییە جۆراوجۆرەکان لە ئێران زۆر کەمترە لە چاو وڵاتانی دیکە. بە گەڕان لە ئینتەرنێتدا دەتوانیت تێچووی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی وڵاتانی دیکە لەگەڵ ئێران بەراورد بکەیت.

ئەو نرخەی بۆ پاکێجی نەشتەرگەری لابیاپلاستی دانراوە، تێچووی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت کە هەندێکیان بریتین لە:

  • کرێی نەخۆشخانە و کلینیک
  • تێچووی خزمەتگوزاری پەرستاری
  • مووچەی پزیشک
  • کۆمیسیۆنی کۆمپانیا
  • تێچووی کەلوپەلی بەکارهێنراو

تێچووی پاکێجی نەشتەرگەری لابیاپلاستی لە ئێران بە شێوەی کاش وەردەگیرێت. ٥٠%ی تێچوونەکان لە سەرەتاوە و ٥٠%ی دیکە دوای نەشتەرگەرییەکە

تێچووی نەشتەرگەری لابیاپلاستی لە ئێران بەو ڕێژەیە دانراوە کە لە لایەن حکومەتەوە قەبوول کراوە و لە نزمترین ئاستی مومکیندایە. ئەگەر دەتەوێت تێچوونەکان کەم بکەیتەوە، دەتوانیت لە هۆتێلە ئابووری و هەرزانەکانی ئێران بمێنیتەوە.

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری نەشتەرگەری جوانکاری زێ:

Labiaplasty Surgery، گەنجکردنەوەی زێ، جوانکردنی زێ، بچووککردنەوەی کۆئەندامی زاوزێی مێینە، نەشتەرگەری زێ، لابیاپلاستی، نەشتەرگەری ئافرەتان

Scroll to Top