نەشتەرگەری لووچی چاو (نەشتەرگەری سترابیسم) لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری لووچی چاو

لە پرۆسەی نەشتەرگەری لووچی چاودا لادان یان ناهاوسەنگی چاوەکان ڕاست دەکرێنەوە. لەم نەشتەرگەرییەدا ئەو ماسولکانەی دەرەوەی چاو کە لە جوڵەی چاوەکان بەرپرسن لاواز دەبن یان بەهێز دەبن و لە ئەنجامدا چاوەکان ڕێک دەخرێن و لادانەکە ڕاست دەبێتەوە.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی نەشتەرگەری لووچی چاو

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی گشتی

ماوه‌ی ئەنجام:

۱ بۆ ٢ کاتژمێر

مانەوە لە نەخۆشخانە:

۰ بۆ ١ رۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ۱ بۆ ۲ هەفتە

مانەوە لە ئێران:

۷ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری لووچی چاو

بەگشتی لووچی چاو ٤ جۆر هەیە کە بریتین لە:

  • ئیسۆترۆپیا (Esotropia): لووچی  بۆ ناوەوەی چاو
  • ئێگزۆترۆپیا (Exotropia): لووچی چاو بەرەو دەرەوە
  • هاپۆترۆپیا (Hypotropia): لووچی بۆ خوارەوەی چاو
  • هایپێرترۆپیا (Hypertropia): لووچی بۆ سەرەوەی چاو

جوڵەی چاوەکان لە لایەن ماسولکەکانی جوڵەی چاو (ماسولکەکانی دەرەوەی چاو) ئەنجام دەدرێت. ئەگەر یەکێک لەو ماسولکانە بەهێزتر بێت لە ماسولکەکانی تر ئەوە چاو بەرەو خۆی دەکێشێت. ئەگەر یەکێک لە ماسولکەکان لاوازتر بوو لە ماسولکەکانی تر ئەوە دەبێتە هۆی لادانی چاو بەرەو دیوی بەرامبەر.

لەو حاڵەتانەی کە کەسێک لووچی لە چاوەکانیدا هەبێت یان لووچی لە چاوەکانیدا بووەتە هۆی دوو بینین لە نەخۆشەکەدا، نەشتەرگەری بۆ ڕاستکردنەوەی لووچی چاو دەتوانێت یارمەتیدەر بێت.

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا (لەسەدا ٨٠ بۆ ۹۰) کاتەکان، نەشتەرگەری دەتوانێت لووچی لە چاوەکان نەهێڵێت. لە هەندێک حاڵەتدا لووچی چاوەکان چارەسەر نابێت و ڕەنگە پێویست بێت دووبارە نەشتەرگەری بۆ چاوەکان بکرێتەوە.

نەخێر، نەشتەرگەری لووچی چاو بە شێوەیەکی ئاسایی نابێتە هۆی لەدەستدانی بینین چونکە لەم نەشتەرگەرییەدا بۆشایی ناوەوەی چاو وەک خۆی دەمێنێتەوە. لە لایەکی ترەوە ئەگەر لووچی چاوەکان ببێتە هۆی تێکچوونی بینین وەک دوو بینین، نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی لووچی دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی دوو بینین.

بە گشتی پزیشکانی پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی چاو دەتوانن ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام بدەن. ئەگەر پزیشکی پسپۆڕی ئێکۆلۆپلاستی و سترابیزم لەبەردەستدا بێت باشتر وایە ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام بدات.

چارەسەرنەکردنی لووچی چاوەکان دەبێتە هۆی سەرئێشەی توند و کێشەی بینین و تێکچوونی جوڵە و هاوسەنگی جەستە.

دوای نەشتەرگەرییەکە لووچی چاو لادەبرێت و هێزی بینین بەهێز دەبێت و دەرکەوتنی چاوەکان هاوتا دەکرێت و متمانە بەخۆبوون زیاد دەکات.

لووچی چاو لە هەموو تەمەنێکدا دەتوانرێت ڕاست بکرێتەوە، بەڵام تا تەمەنەکە گەنجتر بێت باشترە. بۆ منداڵان لە ٤ مانگیدا دەکرێت.

بۆ ڕاستکردنەوەی لووچی چاو چەندین ڕێگەی جۆراوجۆر هەیە، وەک بەکارهێنانی چاویلکەی تایبەت، چارەسەری بینین (Vision Therapy)، نەشتەرگەری ماسولکەی چاو.

بەگشتی نەشتەرگەری لووچی چاو بە ٢ شێواز ئەنجام دەدرێت: 

  • کەمکردنەوەی قەبارەی ماسولکەی جوڵەی چاو
  • گۆڕینی شۆینی ماسولکەی جوڵەی چاو

لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری دەگاتە ماسولکە جوڵاوەکانی چاو بە بڕینێک لە تەنیشت چاوەوە و ڕاستیان دەکاتەوە.

  • خوێنبەربوون
  • چلک کردن
  • خوێن مەین
  • هەوکردن
  • ئاوسانی چاو
  • ئازاری چاو

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری لووچی چاو لە ئێران

هۆکاری ئەمەش زۆرن، هەندێکیان بریتین لە:

  • شارەزایی بەرزی پزیشکانی ئێرانی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی چاو
  • پێشکەشکردنی نوێترین خزمەتگوزاری پزیشکی لەسەر بنەمای زانستی جیهانی
  • کاتێکی زۆر چاوەڕوانی نییە
  • پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری VIP بۆ نەخۆشە بیانییەکان لە ئێران
  • نرخی زۆر کەمی خزمەتگوزاری پزیشکی و جوانکاری لە ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهان

نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی لووچی چاو یەکێکە لە نەشتەرگەرییە ئاڵۆزەکان. ئەم نەشتەرگەرییە لە ئێران لە لایەن پزیشکانی چاو و فلۆشێپی لووچی چاوەوە ئەنجام دەدرێت.

بەڵێ، نەخۆشەکە دەتوانێت سەردانی چەند پزیشکێکی پسپۆڕ بکات و پشکنینی بۆ بکرێت لەلایەن چەند پزیشکێکەوە بۆ ئەوەی باشترین بژاردەی چارەسەرکردن بە ئامۆژگاری خۆیان هەڵبژێرن. پێویستە بگوترێ ئێمە لە ئێران پزیشکان بە پێی جۆری نەخۆشی و باری جەستەیی نەخۆش باشترین پزیشک هەڵدەبژێرین و بە خەڵکی دەیانناسێنین.

بەڵێ ئەگەر ویستت دەتوانیت پزیشکەکەت بگۆڕیت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئێمە بە پێی بارودۆخ و جۆری نەخۆشی باشترین پزیشکی پسپۆڕ و بالاپسپۆر هەڵدەبژێرین، وە پێویست ناکات خەمی هیچ شتێک بخۆیت.

لە ئێران هەموو ڕێکارەکانی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دەدرێن. ئەمەش بەو مانایەیە کە کوالیتی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە ئاستی جیهانیدایە.

وێنەکانی نەشتەرگەری لووچی چاو

نرخی نەشتەرگەری لووچی چاو لە ئێران (بۆ هەر چاوێک)

نەشتەرگەری لووچی چاو

لە شاری تاران
$ 600 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

نەشتەرگەری لووچی چاو

لە ئێران
$ 300 بۆ 800 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

پرسیارە زۆرەکان سەبارەت بە نرخ

نەخێر، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە جۆر و نرخی هۆتێلەکان هەمەچەشنن و هەروەها بڕی مانەوە بە ڕوونی نازانرێت، تێچووی هۆتێلەکە بە جیا حیسابی بۆ دەکرێت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کرێی هۆتێلەکە ئەو نرخەیە کە هۆتێلەکە ڕایدەگەیەنێت و هیچ پارەیەکی زیادە وەک کۆمیسیۆن لەلایەن ئێرانە دکتۆرەوە وەرناگیرێت.

هەر پاکێجێک وردەکارییەکانی تێدایە کە هەموو تێچوونە پەیوەندیدارەکان بە کەڵک وەرگرتن لە گومرگی ستانداردی حکومەتی ئێران دیاری دەکرێن. بۆیە هیچ بڕە پارەیەکی زیادە لە نەخۆشەکان وەرناگیرێت.

دەتوانیت بە گەڕانێکی سادە لە ئینتەرنێت نرخەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەراورد بکەیت. تێچووی خزمەتگوزاریی پزیشکی لە ئێران لانیکەم چارەکێک لە نرخەکەی ئەمریکای باکوور و وڵاتانی ئەورووپایە کەمترە و تێچووی خزمەتگوزاریی پزیشکی و جوانکاری لە ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئاسیا یەک لەسەر سێی نرخەکەیە.

ئەگەر بە نیازی وەرگرتنی خزمەتگوزاری پزیشکی و جوانکاری لە ئێران دکتۆرەوە بێت، ئەوا ٥٠٪ی تێچوونەکەی دوای چوونە ناو ئێران و ٥٠٪ی دیکەش دوای نەشتەرگەرییەکە وەردەگیرێت.

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری نەشتەرگەری لووچی چاو:

Surgery to Correct Eye Deviation (Strabismus Surgery)، نەشتەرگەری سترابیسم، چارەسەری نەخۆشی چاو، نەشتەرگەری چاو، نەشتەرگەری لادان لە چاوەکان

Scroll to Top