نەشتەرگەری فێمتۆلەیزیکی چاو لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی فێمتۆلەیزیکی چاو

 نەشتەرگەری فێمتۆلەزیکی چاو ڕێگەیەکی نوێیە بۆ چارەسەرکردنی هەڵەکانی چاۆ. لەم شێوازەدا چینێکی بچووکی کۆرنیە (بەشی پێشەوەی چاو) بە لەیزەر دەردەهێنرێت و بەشەکانی خوارەوەیش بە لەیزەر چاک دەکرێنەوە. لە کۆتاییدا بەشی ڕووکاری جیاکراوەی قه‎رنییه جارێکی دیکە لە شوێنی خۆیدا جێگیر دەکرێتەوە. دوای نەشتەرگەری چاوی فێمتۆله‎زیک، پێویست ناکات نەخۆشەکە چاویلکە لە چاو بکات.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی فێمتۆلەیزیکی چاو

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

کەمترین نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی ناوچەیی

ماوه‌ی ئەنجام:

٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر

مانەوە لە نەخۆشخانە:

۰ بۆ ١ رۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ۱ بۆ ۲ هەفتە

مانەوە لە ئێران:

۷ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە فێمتۆلەیزیکی چاو

نەشتەرگەری فێمتۆلەیزیکی چاو بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک نەخۆشی چاو وەکو نزیک بینی (Myopia)، دووربینی (Hyperopia)و ئاستیگماتیزم.

  • تەمەنی سەرووی ٢١ ساڵ
  • لە ساڵی ڕابردوودا هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە بینین دا نەبووبێت
  • کۆرنیە بە ئەستووری گونجاو (٤٥٠ بۆ ٥٥٠ مایکرۆن)
  • توانای چارەسەرکردنی هەڵەکانی چاو بە نەشتەرگەری فێمتۆلەیزیک (FemtoLASIK)

لە هەندێک حاڵەتدا نەشتەرگەری فێمتۆلەیزیک قەدەغەیە، کە بریتین لە:

  • گۆڕانی بەردەوام لە بینین
  • نەخۆشی کۆرنیە
  • ئەستووری کەمی کۆرنیە
  • بوونی برین یان پەڵە لە کۆرنیەدا
  • مێژووی چلککردنی چاو
  • نەخۆشی شەکرەی کۆنترۆڵ نەکراو
  • نەخۆشی ئاوی رەشی چاو (گلوکۆما)
  • وشکبوونی توندی چاوەکان
  • دووربینی توند
  • نزیک بینی توند
  • ئاستیگماتیزمی توند
  • دایکانی دووگیان یان شیردەر

نەشتەرگەری فێمتۆلەیزیک بۆ لابردنی چاویلکە یان عەدەسە ئەنجام دەدرێت، بۆیە دوای ئەم نەشتەرگەرییە مرۆڤ پێویستی بە بەکارهێنانی چاویلکە یان عەدەسە نابێت بۆ باشترکردنی بینین.

  • ڕێکارەکانی بێ نەشتەرگەری وەک دەرمان، چاویلکە و عەدەسەی چاو
  • ڕێکارەکانی نەشتەرگەری

لە نەشتەرگەری فێمتۆلەیزیکدا، هەموو هەنگاوەکانی چارەسەرکردن بە بەکارهێنانی لەیزەر ئەنجام دەدرێن. لە نەشتەرگەری لەیزیکدا، کۆرنیە بە نەشتەرگەری دەبڕدرێت و پێکهاتەی ژێرەوەی بە لەیزەر دەستکاری دەکرێت. لە نەشتەرگەری PRK چینی کۆرنیە بە ماددەی شیمیایی لادەبردرێت و پێکهاتەکەی بە یارمەتی لەیزەر دەستکاری دەکرێت. بەپێی مەرجەکان پزیشک یەکێک لەم ٣ ڕێگایە هەڵدەبژێرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نەخۆشەکە.

لەم شێوازەدا لەیزەر بەکاردێت بۆ ڕاستکردنەوەی کۆرنیە. لە نەشتەرگەری فیمتۆلەیزیکدا سەرەتا ڕووی کۆرنیە بە لەیزەر لادەبردرێت. پاشان ڕووی خوارەوەی کۆرنیە بە لەیزەر ڕاست دەکرێتەوە و چینە ڕووکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی سەرەتایی خۆی. چونکە لەم شێوازەدا بڕینەکە بە لەیزەر ئەنجام دەدرێت، ماوەی چاکبوونەوە خێراترە.

  • سووربوونەوەی چاو
  • ئاو هاتن
  • ئازارێکی سووک
  • کەم بینینی کاتی

وێنەکانی فێمتۆلەیزیکی چاو

نرخی فێمتۆلەیزیکی چاو لە ئێران (بۆ هەردوو چاو)

فێمتۆلەیزیکی چاو

لە شاری تاران
$ 650 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

فێمتۆلەیزیکی چاو

لە ئێران
$ 500 بۆ 800 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری فێمتۆلەیزیکی چاو:

FemtoLASIK Eye Surgery، نەشتەرگەری چاو، نەشتەرگەری چاو لەیزەر، نەشتەرگەری لابردنی چاویلکە، لاسیکی بێ تیغ

Scroll to Top