نەشتەرگەری چاندنی کۆرنیە لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی چاندنی کۆرنیە
لە نەشتەرگەری چاندنی کۆرنیەدا هەموو یان بەشێک لە کۆرنیەکەی نەخۆشەکە بە کۆرنیەیەکی بەخشراوی تەندروست دەگۆڕدرێت. چاندنی کۆرنیە کاتێک ئەنجام دەدرێت کە شێوازەکانی تری چارەسەرکردن کاریگەر نین بۆ ڕاستکردنەوە یان دەرمانی کۆرنیە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی چاندنی کۆرنیە
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۰ بۆ ١ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ٢ بۆ ۶ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
١۴ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە چاندنی کۆرنیە
ئەگەر نەشتەرگەری چاندنی کۆرنیە لەسەر نەخۆشەکە ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
ئەگەرنەخۆشەکە پێویستی بە نەشتەرگەری چاندن هەبێت و ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام نەدرێت، ئەگەری لەدەستدانی بینین هەیە.
دوای چاندنی کۆرنیە چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
کارایی و بینینی نەخۆشەکە باشتر دەبێت. ئەگەر ئەم نەشتەرگەرییە بەهۆی گلوکۆما ئەنجام بدرێت، ئاڵۆزییەکانی نەخۆشییەکە نامێنن. ئەگەر نەشتەرگەری چاندن بەهۆی تێکچوونی پێشووی کۆرنیە وە ئەنجام بدرێت، بینینی کەسەکە باشتر دەبێت.
چ کەسانێک پێویستیان بە چاندنی کۆرنیە هەیە؟
ئەو کەسانەی کە بەهۆی هۆکاری وەکو چەمانەوە کۆرنیە، برینداربوونی فیزیکی و … تێکچوونی پێکهاتەی کۆرنیە لەوانەیە پێویستیان بە چاندنی کۆرنیە ببێت.
یاساکانی ئێران سەبارەت بە چاندنی کۆرنیە چین؟
بەپێی یاسای ئێران، چاندن لە ئێرانییەکانەوە (چاندنی جگەر، چاندنی گورچیلە، چاندنی دڵ، چاندنی مۆخی ئێسک، چاندنی خانەکانی خوێنی دەوروبەر و ...) بۆ کەسانی بیانی و بە پێچەوانەوە قەدەغەیە. بەڵام ئەگەر بەخشەرەکە ڕەزامەندی دەربڕی، هیچ سنوورێک بۆ چاندنی هاووڵاتیانی بیانی بۆ یەکتر نییە.
ئایا لە نەشتەرگەری چاندنی کۆرنیە، تەواوی چاو دەچێنرێت؟
نەخێر، تەنها کۆرنیە لادەبردرێت و کۆرنیەیەکی تەندروست لە شوێنیدا دەچێندرێت.
ئایا دەکرێت چاندنی کۆرنیە سەرکەوتوو نەبێت؟
بەڵێ، چونکە کۆرنیەی چینراو لە کەسێکی ترەوەیە، جەستەی نەخۆشەکە دەتوانێت ڕەتی بکاتەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دەرمانی بەرگری بەکاردەهێنرێت بۆ ڕێگریکردن لە ڕەتکردنەوەی چاندن.
نەشتەرگەری چاندنی کۆرنیە چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم ڕێگایەدا پزیشکی نەشتەرگەری بە بڕینێک،کۆرنیەی نەخۆشەکە دەردەهێنێت و بە کۆرنیەی بەخشراوی کەسێکی تر دەیگۆرێت.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری چاندنی کۆرنیە چین؟
- خوێنبەربوون
- هەوکردن
- چلک کردن
- خوێن مەین
- زۆربوونی فشاری ناو چاو
- دواکەوتن لە چاککردنەوەی شوێنی نەشتەرگەری
- کێشان و ئاوسانی پێڵوی چاو
- حەساسیەت بەرامبەر بە دەرمانەکان
وێنەکانی چاندنی کۆرنیە
نرخی چاندنی کۆرنیە لە ئێران (بۆ هەر چاوێک)
چاندنی کۆرنیە
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
چاندنی کۆرنیە
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری چاندنی کۆرنیە:
Cornea Transplant Surgery، نەشتەرگەری چاو، نەشتەرگەری قژە چاو، چارەسەری نەخۆشی چاو، چاندنی چاو، نەشتەرگەری کۆرنیە