چارەسەری گلوکۆما (ئاوی ڕەش) بە لەیزەر لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی چارەسەری گلوکۆما بە لەیزەر
لە چارەسەری گلوکۆما بە لەیزەر چەند کونێکی بچووک لە بەشەکانی چاودا دروست دەبێت. ئەم چەند کونه بچووکە شلەی زیادەی چاو دەڕدەدەن وفشاری ناو چاو کەم دەکەنەوە (فشار لەسەر دەماری بینین). چارەسەری گلوکۆما بە لەیزەر کاتێک ئەنجام دەدرێت کە چارەسەریە دەرمانیەکان کاریگەر نەبن.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی چارەسەری گلوکۆما بە لەیزەر
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوهی ئەنجام:
٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۰ بۆ ١ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۴ بۆ ۶ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
۷ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە چارەسەری گلوکۆما بە لەیزەر
گلوکۆما چییە؟
گلوکۆما یەکێکە لەو نەخۆشیانەی چاو کە تیایدا دەماری چاو تێکدەچێت. بەپێی توندی زیانەکان، ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی کەم بینین یان کوێربوون.
چ هۆکارێکە دەبێتە هۆی گلوکۆما؟
هەندێک هۆکار ئەگەری تووشبوون بە گلوکۆما زیاد دەکەن:
- پەستانی زۆری ناو چاو
- زیادبوونی تەمەن
- مێژووی گلوکۆما لە ڕابردوودا
- مێژووی بنەمالێتی گلوکۆما
- نەخۆشییە بنەڕەتییەکانی وەک شەکرە، بەرزی فشاری خوێن و ...
جۆرەکانی گلوکۆما چین؟
گلوکۆما جۆری جیاواز هەیە کە ٢ جۆریان باون. ئەم دوو جۆرە بریتین لە:
- گلوکۆمای گۆشە کراوە: باوترین جۆری گلوکۆما زیاتر لە کەسانی بەساڵاچوودا دەبینرێت
- گلوکۆمای گۆشەی داخراو
- گلوکۆمای زگماکی
ئەگەر گلوکۆما چارەسەر نەکرێت چی ڕوودەدات؟
چارەسەرنەکردنی گلوکۆما دەتوانێت لێکەوتەی مەترسیداری هەبێت. گلوکۆما لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا بینین کەمدەکاتەوە و لە قۆناغە کۆتاییەکاندا دەبێتە هۆی کوێربوون.
دوای چارەسەری گلوکۆما چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
چارەسەری گلوکۆما ئامانجی کەم کردنەوەی پەستانی ناو چاوە. دوای چارەسەرکردن، بینین باشتر دەبێت و ڕێگری لە ئاڵۆزییە مەترسیدارەکانی نەخۆشییەکە دەکرێت.
جۆرەکانی شێوازی چارەسەری گلوکۆما چین؟
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هیچ چارەسەرێکی یەکلاکەرەوە بۆ گلوکۆما نییە و ئامانجی چارەسەرکردن ڕێگریکردنە لە تێکچوونی دەماری بینین. لە نێو ئەم شێوازانەی چارەسەرکردندا دەتوانرێت ئاماژە بەمانەی خوارەوە بکرێت:
- چارەسەری بە دەرمان
- چارەسەری گلوکۆما بە لەیزەر
- چارەسەری گلوکۆما بە نەشتەرگەری
ئایا ئەگەری گەڕانەوەی گلوکۆما هەیە دوای نەشتەرگەری؟
ئەگەری گەڕانەوەی نەخۆشییەکە دوای نەشتەرگەری گلوکۆما زۆر کەمە (نزیکەی ١٠%). دوای نەشتەرگەرییەکە، لە نزیکەی ٧٠%ی حاڵەتەکاندا، نەخۆشەکە واز لە خواردنی دەرمانەکە دەهێنێت.
نەشتەرگەری گلوکۆما بە لەیزەر چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشک بە لەیزەر کونێک دروست دەکات، بەشێک لە شلەی ناوەوەی چاو خالی دەکات. ئەم شلەیە کە خالی بوو دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشاری ناو چاو و بینینی نەخۆشەکە باشتر دەکات.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری گلوکۆما چین؟
- ئازار
- چلک
- خوێنبەربوون
- ئاو مرواری چاو
- حەساسیەت
- وشکبوونی چاو بۆ ماوەیەکی کاتی
- کێشەی بینین بە شێوەیەکی کاتی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک
وێنەکانی چارەسەری گلوکۆما بە لەیزەر
نرخی چارەسەری گلوکۆما بە لەیزەر لە ئێران (بۆ هەر چاوێک)
چارەسەری گلوکۆما بە لەیزەر
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
چارەسەری گلوکۆما بە لەیزەر
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری چارەسەری گلوکۆما بە لەیزەر:
Laser Treatment for Glaucoma، نەشتەرگەری چاو بە لەیزەر، چارەسەری نەخۆشی ئاوی ڕەش، چارەسەری زەختی چاو، چارەسەری نەخۆشی چاو، نەشتەرگەری چاو