نەشتەرگەری شالازیۆن لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری شالازیۆن
لە نەشتەرگەری شالازیۆندا ئەو بارستە سوور و ئازاربەخشەی پێڵوی چاو کە بەهۆی گیرانی ڕژێنەکانی دەردانی چەورییەوە دروست دەبێت نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و چۆڵ ده کری.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری شالازیۆن
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوهی ئەنجام:
١٥ بۆ ٣٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۰ بۆ ١ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
۷ بۆ ۱۰ ڕۆژ
مانەوە لە ئێران:
۵ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری شالازیۆن
ئەگەر شالازیۆنی چاو چارەسەر نەکرێت چی ڕوودەدات؟
ئەگەر شالازیۆنەکە لە کاتی خۆیدا چارەسەر نەکرێت، دەتوانێت گەورەتر بێت و فشار بخاتە سەر چاو. ئەم فشارە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بینین. هەروەها چارەسەرنەکردنی ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆی لەدەستدانی برژانگ و کێشەی جوانی.
دوای چارەسەری شالازیۆن چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای چارەسەری شالازیۆن، ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بەم نەخۆشییە وەک ئازار و ئاوسانی و سووربوونەوە نامێنن.
بۆچی شالازیۆن ڕوودەدات؟
نەخۆشی شالازیۆن ئەگەر بۆری ڕژێنەکانی چەوری ناو پێڵوی چاو گیر بێت و ئەم ڕژێنانە تووشی هەوکردن ببن ڕوودەدات.
شێوازەکانی چارەسەری شالازیۆن چین؟
چارەسەری چالازیۆن سەرەتا بە ئانتی بیووتیک و مەڵهەمی ناوچەیی ئەنجام دەدرێت. ئەگەر چارەسەری بێ نەشتەرگەری سوودی نەبوو، بژاردەی داهاتوو نەشتەرگەرییە بۆ لابردنی شالازیۆن.
ئایا ئەگەری دووبارەبوونەوەی شالازیۆن هەیە دوای نەشتەرگەری؟
ئەگەری گەڕانەوەی شالازیۆن دوای نەشتەرگەری کەمترە لە ١ لە سەد دا.
نەشتەرگەری شالازیۆن چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم ڕێگایەدا پزیشک بە بڕینێکی بچووک لە پێڵوی چاودا بارستەی تووشبوو لادەبات.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری شالازیۆن چین؟
- خوێنبەربوون
- چلککردن
- دواکەوتن لە چاککردنەوەی شوێنی نەشتەرگەری
- کێشان و ئاوسانی پێڵوی چاو
- کاردانەوەی حەساسیەت بەرامبەر بە دەرمانەکان
وێنەکانی نەشتەرگەری شالازیۆن
نرخی نەشتەرگەری شالازیۆن لە ئێران (بۆ هەر چاوێک)
نەشتەرگەری شالازیۆن
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری شالازیۆن
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری شالازیۆن:
Chalazion Surgery، نەشتەرگەری لابردنی چالازیۆن، نەشتەرگەری هۆردیۆلۆم، نەشتەرگەری پێڵوی چاو، نەشتەرگەری چاو، نەشتەرگەری هەوکردنی چاو، چارەسەری نەخۆشی چاو