به هۆی ئه وه ی ئێمه له ئێران دکتۆر گرێبەستمان له گه ڵ باشترین نه خۆشخانه کان کردووه و هاوکاریمان له گه ڵیان هەیە، نه خۆشخانه و ستافی پزیشکی ڕێزێکی تایبه تیان بۆ نه خۆشه کانمان هه یه . هۆکارێکی دیکەی ئەم نیگایە تایبەتە، سەرپەرشتی تەواوی پزیشکە پاڵپشتەکانی ئێران دکتۆرە لەسەر هەموو وردەکارییەکانی پرۆسەی چارەسەرکردن. هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نەخۆشخانە هەڵبژێردراوەکانمان لەنێو ئەو نەخۆشخانە تایبەتانەدان کە ستانداردی پێویستیان بۆ وەرگرتنی نەخۆشی بیانی بەدەستهێناوە.
پرسیاری زۆرجار سەبارەت بە کارمەندانی نەخۆشخانە
کارمەندانی نەخۆشخانە هەڵبژێردراوەکانمان زمانی ئینگلیسی بە باشی دەزانن. لە هەمان کاتدا وەرگێڕەکەت دەتوانێت بە ئاسانی قسەکانت وەربگێڕێت و وەڵامی ستافەکەت پێ بگەیەنێت.
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پێویست بە هاۆرێ لە کاتی خەواندن لە نەخۆشخانە ناکات و کارمەندانی نەخۆشخانە دەتوانن پێداویستییەکانتان دابین بکەن. هەروەها ئەگەر هاوڕێیەکت نەبێت، ئەوا دەکرێت کەسێک وەک پەرستارێکی ٢٤ کاتژمێری هەبێت کە لە تەواوی ماوەی خەوتن لە نەخۆشخانە لەگەڵت بێت.
پلاندانان و جێبەجێکردنی هەموو پرۆسە یاساییەکانی وەرگرتن لە نەخۆشخانەکانی ئێران و دەرچوون لە لایەن ئێران دکتۆرەوە ئەنجام دەدرێت.