نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان (نەشتەرگەری کراوە) و لابردنی گرێ لیمفاوییەکان لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری کراوەی شێرپەنجەی سییەکان و گرێ لیمفاوییەکان
لە نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان (نەشتەرگەری کراوە) و لابردنی گرێ لیمفاوییەکان، پزیشک سنگ دەکاتەوە (تۆراکۆتۆمی) و بەشە تووشبووەکانی سییەکان لادەبات. ئەگەر گرێ لیمفاوییەکانی دەوروبەری سییەکانیش تووشی شێرپەنجە ببن ئەوانیش دەردەهێنرێن.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری کراوەی شێرپەنجەی سییەکان و گرێ لیمفاوییەکان
ئاستی مەترسی:
کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۲ بۆ ۶ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۵ بۆ ۱۰ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۲ بۆ ۴ مانگ
مانەوە لە ئێران:
۲۱ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری کراوەی شێرپەنجەی سییەکان و گرێ لیمفاوییەکان
ئەگەر نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان و لابردنی گرێ لیمفاویەکان ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
ئەگەر نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان و لابردنی گرێ لیمفاویەکان ئەنجام نەدرێت دەتوانێت بەرەو پێش بچێت و بۆ ئەندامەکانی تری لەش بڵاوبێتەوە. هەروەها ئەگەر ئەو گرێ لیمفاویانەی تووشی شێرپەنجە بوون لانەبردرێن، ئەوە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە بۆ گرێ لیمفاویەکانی تر و بڵاوبوونەوەی بە تەواوی لەشدا. ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی مردنی نەخۆشەکە.
دوای نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان و لابردنی گرێ لیمفاویەکان چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەری، شێرپەنجەیی سییەکان لادەبردرێن. لە ئەنجامدا تەنگەنەفەسی نەخۆش کەم دەبێتەوە و خۆراک باشتر دەبێت و حالی گشتی نەخۆشەکە باشتر دەبێت. هەروەها بە لابردنی گرێ لیمفاوییەکانی تووشبوو بە شێرپەنجە، بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە لە ئەندامەکانی دیکەدا کەم دەبێتەوە.
چ ڕێگایەک هەیە بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی سییەکان و گرێ لیمفاویەکان؟
بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە و توندی نەخۆشییەکە، بژاردەی چارەسەری جیاواز هەیە کە دەتوانرێت پێکەوە لەم بارودۆخانەدا ئەنجام بدرێت:
- نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان و گرێ لیمفاویەکان
- چارەسەری کیمیایی کە گرێکە بچووکتر و سنووردارتر دەکات
- ئەشەعه دهرمانی کە بە یارمەتی ئەشەعه بارستەی سییەکان چارەسەر دەکەت
- ئامانج دەرمانی (Target Therapy) کە هێرش دەکاتە سەر خانە شێرپەنجەییەکان بە بەکارهێنانی هەندێک دەرمان
جۆرەکانی نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان:
جیاوازی نێوان نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان بە کراوەیی و نەشتەرگەری VATS چییە؟
لە نەشتەرگەری کراوەدا سنگ دەکرێتەوە، بەڵام لە نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکانی VATS دا، وەرەمەکە لە ڕێگەی چەند کونێکی بچووکەوە دەردەهێنرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی زووتر چاکبوونەوەی دوای نەشتەرگەرییەکە. پێویستە بگوترێ کە بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە و توندی نەخۆشییەکە، یەکێک لەم ٢ ڕێگایە بۆ چارەسەرکردن بەکاردێت.
نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان (نەشتەرگەری کراوە) و لابردنی گرێ لیمفاویەکان چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری سنگ (Thoracotomy) دەکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بگاتە شانەکانی سییەکان. پاشان بە ووردی پشکنینی سییەکان دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی بارستە شێرپەنجەییەکان و لابردنیشد بە تەواوی. دوای ئەوە گرێ لیمفاوییە تووشبووەکان بە نەشتەرگەری لادەبردرێن.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان و لابردنی گرێ لیمفاوییەکان چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک
- خوێن مەین
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- ئاڵۆزییەکانی بە هۆی بێهۆشکردن
وێنەکانی نەشتەرگەری کراوەی شێرپەنجەی سییەکان و گرێ لیمفاوییەکان
نرخینەشتەرگەری کراوەی شێرپەنجەی سییەکان و گرێ لیمفاوییەکان لە ئێران
نەشتەرگەری کراوەی شێرپەنجەی سییەکان و گرێ لیمفاوییەکان
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری کراوەی شێرپەنجەی سییەکان و گرێ لیمفاوییەکان
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری کراوەی شێرپەنجەی سییەکان و گرێ لیمفاوییەکان:
Lung Cancer Surgery (Open Surgery) and Lymph nodes Removal، نەشتەرگەری لابردنی لیمفەگرێ، نەشتەرگەری لابردنی سییەکان، نەشتەرگەری سییەکان