نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان (VATS) و لابردنی گرێ لیمفاوییەکان لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان (VATS) و گرێ لیمفاوییەکان

لە نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان (VATS) و لابردنی گرێ لیمفاوییەکان، پزیشکی نەشتەرگەری بە دروستکردنی چەند کونێکی بچووک لە ژێربالدا، تۆراکۆسکۆپ (بۆرییەکی تەنک کە کامێرایەکی تێدایە) دەخاتە ناو سنگەوە. دوای نیشان دانی وێنەکانی تۆراکۆسکۆپ، بەشە تووشبووەکانی سییەکان دەناسرێن و دەردێن. ئەگەر گرێ لیمفاوییەکانی دەوروبەری سییەکان تووشی شێرپەنجە ببن ئەوانیش دەردەهێنرێن. 

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان (VATS) و گرێ لیمفاوییەکان

ئاستی مەترسی:

کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

کەمترین نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی گشتی

ماوه‌ی ئەنجام:

۲ بۆ ۴ کاتژمێر

مانەوە لە نەخۆشخانە:

۴ بۆ ۶ رۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ٢ بۆ ٣ هەفتە

مانەوە لە ئێران:

١۴ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان (VATS) و گرێ لیمفاوییەکان

ئەگەر نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان و لابردنی گرێ لیمفاویەکان ئەنجام نەدرێت دەتوانێت بەرەو پێش بچێت و بۆ ئەندامەکانی تری لەش بڵاوبێتەوە. هەروەها ئەگەر ئەو گرێ لیمفاویانەی تووشی شێرپەنجە بوون لانەبردرێن، ئەوە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە بۆ گرێ لیمفاویەکانی تر و بڵاوبوونەوەی بە تەواوی لەشدا. ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی مردنی نەخۆشەکە.

دوای نەشتەرگەری، شێرپەنجەیی سییەکان لادەبردرێن. لە ئەنجامدا تەنگەنەفەسی نەخۆش کەم دەبێتەوە و خۆراک باشتر دەبێت و حالی گشتی نەخۆشەکە باشتر دەبێت. هەروەها بە لابردنی گرێ لیمفاوییەکانی تووشبوو بە شێرپەنجە، بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە لە ئەندامەکانی دیکەدا کەم دەبێتەوە.

بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە و توندی نەخۆشییەکە، بژاردەی چارەسەری جیاواز هەیە کە دەتوانرێت پێکەوە لەم بارودۆخانەدا ئەنجام بدرێت:

  • نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان و گرێ لیمفاویەکان
  • چارەسەری کیمیایی کە گرێکە بچووکتر و سنووردارتر دەکات
  • ئەشەعه‎ ده‎رمانی کە بە یارمەتی ئەشەعه بارستەی سییەکان چارەسەر دەکەت
  • ئامانج دەرمانی (Target Therapy) کە هێرش دەکاتە سەر خانە شێرپەنجەییەکان بە بەکارهێنانی هەندێک دەرمان

لە نەشتەرگەری کراوەدا سنگ دەکرێتەوە، بەڵام لە نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکانی VATS دا، وەرەمەکە لە ڕێگەی چەند کونێکی بچووکەوە دەردەهێنرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی زووتر چاکبوونەوەی دوای نەشتەرگەرییەکە. پێویستە بگوترێ کە بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە و توندی نەخۆشییەکە، یەکێک لەم ٢ ڕێگایە بۆ چارەسەرکردن بەکاردێت.

لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری بە دروستکردنی چەند کونێکی بچووک دەگاتە ناوەوەی سنگ. پاشان چاودێری شانەکانی سییەکان دەکات و لایان دەیبات. دوای دەرهێنانی بارستەی سییەکان، پزیشک بە نەشتەرگەری، گرێ لیمفاوییە تووشبووەکانیش لادەبات.

  • خوێنبەربوون
  • چلک
  • خوێن مەین
  • دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
  • ئاڵۆزییەکانی بە هۆی بێهۆشکردن

وێنەکانی نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان (VATS) و گرێ لیمفاوییەکان

نرخی نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان (VATS) و گرێ لیمفاوییەکان لە ئێران

نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان (VATS) و گرێ لیمفاوییەکان

لە شاری تاران
$ 3650 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان (VATS) و گرێ لیمفاوییەکان

لە ئێران
$ 2000 بۆ 5000 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان (VATS) و گرێ لیمفاوییەکان:

Lung Cancer Surgery (VATS) and Lymph nodes Removal، نەشتەرگەری کەمترین داگیرکەر، نەشتەرگەری سنگ بە یارمەتی ڤیدیۆ (VATS)، نەشتەرگەری لابردنی سییەکان، نەشتەرگەری سییەکان

Scroll to Top