نەشتەرگەری لابردنی مەمک (مەستێکتۆمی) لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری لابردنی مەمک (مەستێکتۆمی)

نەشتەرگەری لابردنی مەمک (مەستێکتۆمی) ڕێگایەکە بۆ چارەسەرکردن یان ڕێگریکردن لە شێرپەنجەی مەمک. لەم نەشتەرگەرییەدا ئەو بەشەی مەمک کە بارستە شێرپەنجەییەکەی لێیە دەردەهێنرێت. لە مەستیکتۆمی تەواودا، تەواوی مەمکەکە لادەبرێت و لە مەستیکتۆمی ناتەواودا بەشێکی لێدەکرێتەوە.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی نەشتەرگەری لابردنی مەمک (مەستێکتۆمی)

ئاستی مەترسی:

کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی گشتی

ماوه‌ی ئەنجام:

۲ بۆ ۳ کاتژمێر

مانەوە لە نەخۆشخانە:

۱ بۆ ۲ رۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ۳ بۆ ۶ هەفتە

مانەوە لە ئێران:

١۴ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری لابردنی مەمک (مەستێکتۆمی)

ئەگەر بارستەی مەمک لانەبردرێت، دەتوانێت گەشە بکات و بچێتە ناو بەشەکانی تری مەمکەوە. هەروەها بارستەی شێرپەنجەیی مەمک بە خێرایی لە جەستەدا بڵاودەبێتەوە و دەبێتە هۆی مردنی نەخۆشەکە.

دوای نەشتەرگەری لابردنی بارستەی مەمک، ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بەو بارستەیە نامێنن و هەروەها ئەگەری بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان لە جەستەدا کەم دەبێتەوە. هەروەها نیشانەکانی پەیوەست بە بارستە، وەک ئازاری مەمک و برین، بە تێپەڕبوونی کات باشتر دەبن.

بەپێی جۆری گرێ و بارودۆخی نەخۆشەکە، ڕێگەی جیاواز هەیە بۆ چارەسەرکردنی گرێی مەمک، وەک:

  • کێمۆتراپی
  • رادیۆتراپی
  • نەشتەرگەری لابردنی گرێی مەمک (لومپێکتۆمی)
  • نەشتەرگەری لابردنی مەمک (مەستێکتۆمی)

نەشتەرگەری لابردنی مەمک (ماستێکتۆمی) بەکاردێت بۆ لابردنی بارستەی گەورە (بارستە کە زیاتر لە ٣٤٠ لە سەد دایە قەبارەی مەمک داگیر دەکات). لەم شێوازەدا بەشە پەیوەندیدارەکانی مەمک بە تەواوی لادەبرێن.

  • مەستێکتۆمی سادە یان تەواو، کە لەم ماوەیەدا هەموو شانە شێرپەنجەییەکانی مەمک لادەبرێن.
  • مەستێکتۆمی ڕادیکاڵ، کە لەم ماوەیەدا هەموو شانەکانی مەمک وەکو گۆی مەمک و ئاریۆلای دەوروبەری مەمک و پێست و ماسولکەکانی ژێر مەمک و گرێ لیمفاوییەکانی ژێربال لادەبرێن.
  • مەستێکتۆمی ڕادیکاڵی دەستکاریکراو، کە باوترین جۆری نەشتەرگەری مەستێکتۆمیە. لەم شێوازەدا هەموو بەشەکانی مەمک (گۆی مەمک، ئاریۆلای دەوروبەری مەمک، گرێ لیمفاویەکان) لادەبرێن جگە لە ماسولکەکانی ژێر مەمک. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لەم شێوازەدا هەموو گرێ لیمفاوییەکانی ژێربال دەرناهێنرێن و تەنها ئەوانەی گڕفتیان هەیە لادەبرێن.
  • نەشتەرگەری مەستێکتۆمی ناتەواو، لەم ماوەیەدا ئەو بەشانەی مەمک کە تووشی شێرپەنجە دەبن و بەشێکی کەم لە شانە تەندروستەکانی دەوروبەری لادەبرێن.
  • مەستێکتۆمی بە کەمترین لابردنی پێستی مەمک، لەم ماوەیەدا گۆی مەمک و ئاریۆلای دەوروبەری لادەبرێت و پێستی مەمک دەپارێزرێت. ئەم ڕێکارە کاتێک ئەنجام دەدرێت کە پلانی بنیاتنانەوەی مەمک بە ئیمپلەنت یان بنیاتنانەوەی مەمک بە فلەپ یان گرافت هەبێت.
  •   مەستێکتۆمی لە ژێر پێست یان گۆی مەمک، کە تێیدا نەشتەرگەری لە ڕێگەی بڕینێکی بچووکەوە ئەنجام دەدرێت.
  • ئەگەر ژمارەی گرێیەکانی ناو مەمک ٢ یان زیاتر بوو
  • ئەگەر مایکرۆکالیسیفیکاسیۆنی بڵاوبووەوە لە مەمۆگرافیدا بینرا
  • مێژووی رادیۆتراپی سنگ بە هەر هۆکارێک بێت
  • دووبارەبوونەوەی شێرپەنجە
  • نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک لە کاتی دووگیانیدا
  • بوونی نەخۆشی بەرگری خۆکار لە نەخۆشدا (وەک ئەرتریت رۆماتۆئید و لوپوس)
  • قەبارەی گەورەی بارستە بە بەراورد بە مەمک
  • بوونی هەندێک گۆڕانکاری بۆماوەیی لە نەخۆشەکەدا

لە نەشتەرگەری مەستێکتۆمی، مەمکەکە بە نەشتەرگەری لادەبردرێت. بەڵام دەتوانرێت بە دوو ڕێگا بۆشایی و بەتاڵی مەمک پڕ بکرێتەوە:

مەستێکتۆمی یەکێکە لە ڕێگا سەرەکییەکانی چارەسەری شێرپەنجەی مەمک، کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەبێتە هۆی لابردنی شێرپەنجەی مەمک بە تەواوی. بەپێی توێژینەوەکان ئەگەری گەڕانەوەی شێرپەنجە دوای نەشتەرگەری مەمک نزیکەی ٦٪ یە.

زۆر پەیوەستە بە توندی نەخۆشییەکە. نەشتەرگەری مەستێکتۆمی بەزۆری شێرپەنجەی مەمک لە مرۆڤەکاندا چارەسەر دەکات. ئەگەر شێرپەنجەکە پێشکەوتو بێت، دەتوانرێت چارەسەری یارمەتیدەر وەک کۆمۆتراپی، رادیۆتراپی و … بەکاربهێنرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی وردی نەخۆشییەکە.

لەم شێوازەدا پزیشک بە درووستکردنی بڕینێک لە مەمکدا ئەو بەشانەی کە بارستەی مەمکیان تێدایە لایان دەبات.

  • خوێنبەربوون
  • هەوکردنی شوێنی نەشتەرگەری
  • خوێن مەین
  • دواکەوتنی چاکبوونەوەی برین لە شوێنی نەشتەرگەری
  • ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری لابردنی مەمک (مەستێکتۆمی) لە ئێران

چونکە پزیشکانی ئێران ئەزموون و شارەزایی بەرزیان هەیە بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکانی چارەسەری وەک نەشتەرگەری لابردنی مەمک (مەستێکتۆمی). لە لایەکی دیکەوە نەخۆشخانە و ناوەندە پزیشکییە تەیارەکان لە ئێران خزمەتگوزاریی VIP پێشکەش بە نەخۆشە بیانییەکان دەکەن. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تێچووی نەشتەرگەری مەستێکتۆمی لە ئێران زۆر کەمترە لە چاو وڵاتانی دیکەی ئاسیا و ئەوروپا.

لە ئێران، پزیشکانی پسپۆڕی جیاواز دەتوانن نەشتەرگەری مەستێکتۆمی ئەنجام بدەن. لە ئێران دکتۆر، ئێمە پێمان باشە کە پزیشکانی فلۆشیپی نەشتەرگەری مەمک یان پزیشکانی بالا پسپۆری نەشتەرگەری سنگ، ئەم کارە بکەن.

بەڵێ، نەخۆشەکە دەتوانێت سەردانی چەند پزیشکێک بکات و پشکنینی بۆ بکرێت لەلایەن چەند پزیشکێکەوە بۆ ئەوەی باشترین بژاردەی چارەسەرکردن بە ئامۆژگاری خۆیان هەڵبژێرن.

بەڵێ ئەگەر ویستت دەتوانیت پزیشکەکەت بگۆڕیت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئێمە بە پێی بارودۆخی نەخۆش و جۆری نەخۆشیەکە باشترین پزیشکی پسپۆڕ و بالا پسپۆڕ هەڵدەبژێرین، و پێویست ناکات خەمی هیچ شتێک بخۆیت.

ئێران یەکێکە لە وڵاتە پێشەنگەکانی بەرهەمهێنانی زانستی پزیشکی. ساڵانە زیاتر لە هەزاران نەشتەرگەری جۆراوجۆر لە لایەن پزیشکانی شارەزا و پسپۆڕی ئێرانی ئەنجام دەدرێن کە لە جۆری خۆیدا ناوازەیە.

وێنەکانی نەشتەرگەری لابردنی مەمک (مەستێکتۆمی)

نرخی نەشتەرگەری لابردنی مەمک (مەستێکتۆمی) لە ئێران (بۆ هەر مەمکێک)

نەشتەرگەری لابردنی مەمک (مەستێکتۆمی)

لە شاری تاران
$ 950 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

نەشتەرگەری لابردنی مەمک (مەستێکتۆمی)

لە ئێران
$ 500 بۆ 1500 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

پرسیارە زۆرەکان سەبارەت بە نرخ

نەخێر، چونکە ناتوانرێت پێشوەختە ژمارەی وردی ڕۆژەکانی مانەوە پێشبینی بکرێت و هەروەها سەلیقەی خەڵک جیاوازە سەبارەت بە شوێنی مانەوە (هۆتێلەکانی ١ بۆ ٥ ئەستێرە و هۆتێل شوقەکان). بەپێی ئەم حاڵەتانە، ئەگەر کەسێک ویستی، دەتوانێت شوێنی دڵخوازی خۆی لە بەشی هۆتێلە هەڵبژێردراوەکان هەڵبژێرێت. تێچووی هۆتێلەکە ئەو نرخە وردەیە کە هۆتێلەکان ڕایانگەیاندووە و هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخەکاندا ڕوونادات.

هەر پاکێجێک وردەکارییەکانی تێدایە کە هەموو تێچوونە پەیوەندیدارەکان بە بەکارهێنانی نرخی ستانداردی حکومەت دیاری دەکرێن. بۆیە هیچ پارەیەکی زیادە لە نەخۆشەکان وەرناگیرێت.

دەتوانیت بە گەڕانێکی سادە لە ئینتەرنێت نرخەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەراورد بکەیت. تێچووی خزمەتگوزاریی پزیشکی لە ئێران لانیکەم چارەکێک لە نرخی ئەمریکای باکوور و وڵاتانی ئەورووپایە کەمترە و تێچووی خزمەتگوزاریی پزیشکی و جوانکاری لە ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئاسیا یەک لەسەر سێی نرخەکەیە.

ئه گه ڕ به نیازی وه ڕگرتنی خزمه تگوزاری پزیشکی و جوانکاری له لایه ن ئێران دکتۆره وه هەی، سه ڕه تا ٥٠%ی تێچوونه که ی وه ڕده گیرێت و ٥٠% که ی تریش دوای نه شته ڕگه ڕییه که وه ڕده گیرێت.

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری نەشتەرگەری لابردنی مەمک (مەستێکتۆمی):

Breast Removal Surgery (Mastectomy)، نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک، نەشتەرگەری وەرەمی مەمک، نەشتەرگەری مەمک، نەشتەرگەری شێرپەنجە

Scroll to Top