نەشتەرگەری لابردنی کیسی گەنگلیۆنی پێ لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری کیسی پێ
لە نەشتەرگەری بۆ لابردنی کیسی گەنگلیۆنی پێ، پزیشکی نەشتەرگەری بە بڕینێکی بچووک گەنگلیۆنەکە لادەبات و دواتر پێستەکە دەدوریتەوە. ئەم نەشتەرگەرییە کاتێک ئەنجام دەدرێت کە گەنگلیۆنی پێ ئازاری هەبێت یان ڕێگری بکات لە جووڵەی جومگەی پێ.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری کیسی پێ
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوهی ئەنجام:
۳۰ بۆ ٤٥ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۰ بۆ ١ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۱ بۆ ۲ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
۵ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری کیسی پێ
ئەگەر کیسی گەنگلیۆنی قاچ لانەبرێت چی ڕوودەدات؟
ئەگەر کیسەکان لە نزیک جومگەیەک یان تاندۆنێک بن، دەبنە هۆی ناڕەحەتی و تێکچوونی ڕۆیشتن. هەروەها کیس دەبێتە هۆی دەرکەوتنی ناشیرینی قاچ.
دوای لابردنی کیسی گەنگلیۆنی پێ چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای لابردنی کیسی گەنگلیۆن ئازار و ئاوسانی نامێنێت و کەسەکە دەتوانێت بە ئاسانی بڕوات. هەروەها بە لابردنی کیسەکە، دەرکەوتنی قاچ باشتر دەبێت.
ئایا دەکرێت کیسی گەنگلیۆنی دوای لابردنی بگەڕێتەوە؟
بەڵێ، لە هەر حاڵەتێکدا، ڕەنگە گەنگلیۆنەکە دووبارە بێتەوە، بەڵام ئەگەرەکە زۆر کەمە (نزیکەی ٦ لە سەد دا).
جۆرەکانی شێوازی چارەسەری کیسی گەنگلیۆنی چین؟
زۆربەی گەنگلیۆنەکان بە تەنیا و بۆخۆیان دەڕۆن. ئەگەر گەنگلیۆنەکە ئازاری هەبوو یان ڕێگری لە جوڵەی ئەندامەکە کرد، پێویستە دەربهێنرێت. چارەسەرییە بێنەشتەرگەرییەکان وەک: خواردنی دەرمانی دژە هەوکردن و دەرزی ناۆچەیی کۆرتۆن چارەسەری یەکەمایەتین. ئەگەر ئەم ڕێگایانە کاریگەر نەبوون، نەشتەرگەری لابردنی گەنگلیۆن بژاردەی کۆتاییە.
نەشتەرگەری کیسی گەنگلیۆنی پێ چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشک شوێنی گەنگلۆنی بە ووردی پێ دەبڕێت و لایدەبات.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری کیسی گەنگلیۆنی پێ چین؟
- خوێنبەربوون
- چلککردن
- خوێن مەین
- زییان به دەمارەکان
- زیانگەیاندن بە خوێنبەرەکان
- حەساسیەت
وێنەکانی نەشتەرگەری کیسی پێ
نرخی نەشتەرگەری کیسی پێ لە ئێران (بۆ هەر پێیەک)
نەشتەرگەری کیسی پێ
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری کیسی پێ
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری کیسی پێ:
Excision of Foot Ganglion Cyst، نەشتەرگەری پێ، نەشتەرگەری کیسی پێ، نەشتەرگەری گەنگلۆن، نەشتەرگەری پێست، چارەسەری کیسی پێ