سپیرۆمێتری لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی سپیرۆمێتری
سپیرۆمێتری تاقیکردنەوەیەکی سادەیە بۆ هەڵسەنگاندنی کارکردنی سییەکان. لەم شێوازەدا بڕی ئەو هەوایەی کە لە ڕێگەی هەڵمژینیەوە وەردەگیرێت و لە ڕێگەی هەناسەدانەوە دەرچێت بۆ نەخۆشەکە دەپێورێت. سپیرۆمێتری بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک تەنگەنەفەسی، COPD و … بەکاردێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی سپیرۆمێتری
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
۱٠ بۆ ۲٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۲ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە سپیرۆمێتری
سپیرۆمێتری چییە؟
سپیرۆمێتری ڕێگایەکە بۆ هەڵسەنگاندنی کارکردنی سییەکان. لەم شێوازەدا هەندێک نەخۆشی سییەکان بە هەڵسەنگاندنی ئەو هەوایەی دەچێتە ناو سییەکان و ئەو هەوایەی کە لە سییەکان دەردەچێت دەستنیشان دەکرێن.
لە چ بارودۆخێکدا پێویستە سپیرۆمێتری ئەنجام بدرێت؟
لەو حاڵەتانەی کە کەسێک نیشانەکانی هەناسەدان و ناڕەحەتی هەیە یان هەناسە تەنگی هەیە، ڕەنگە سپێرۆمێتری یارمەتیدەر بێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی سییەکان.
ئەگەر سپیرۆمێتری ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
ئەگەر سپیرۆمێتری لەو کەسانەی کە پێویستییانە ئەنجام نەدرێت، نەخۆشی سییەکان دەستنیشان ناکرێت و چارەسەری پێویست ئەنجام نادرێت. چارەسەرنەکردنی نەخۆشییەکانی سییەکان لە کاتی خۆیدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کوالیتی ژیانی نەخۆشەکە.
دوای سپیرۆمێتری چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای سپیرۆمێتری نەخۆشییەکە دەستنیشان دەکرێت و ڕێکاری پێویست بۆ چارەسەرکردن دەگیرێتەبەر. چارەسەری نەخۆشییەکە لە کاتی خۆیدا دەتوانێت کوالیتی ژیانی نەخۆشەکە باشتر بکات.
ئایا ڕێگەیەکی بەدیل هەیە بۆ سپیرۆمێتری؟
بەڵێ لە هەندێک بارودۆخدا دەتوانرێت وێنەگرتنی قەفەزەی سنگ، سی تی سکانی قەفەزەی سنگ و ئێم ئاڕ ئای ئەندامەکانی ناوەوە بەکاربهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی سییەکان.
چۆن سپیرۆمێتری ئەنجام دەدرێت؟
لە کاتی سپیرۆمێتریدا نەخۆشەکە هە لمژین ودانەدرێی هاناسەکە دەداتە ناو ئامێرەکەوە. ئەم کارە هێڵکاری هەناسەدانی نەخۆشەکەی تۆمار دەکات، کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان.
ئاڵۆزییەکانی سپایرۆمێتری چین؟
سپیرۆمێتری هیچ ئاڵۆزیەکی تایبەتی نییە.
وێنەکانی سپیرۆمێتری
نرخی سپیرۆمێتری لە ئێران
سپیرۆمێتری
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
سپیرۆمێتری
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری سپیرۆمێتری:
Spirometry، تاقیکردنەوەی کارکردنی سییەکان (PFT)، تاقیکردنەوەی کارکردنی سییەکان