سی تی سکانی (CT Scan) سنگ لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی سی تی سکانی سنگ
سی تی سکانی (CT Scan) سنگ شێوازێکە بۆ پشکنینی پێکهاتەکانی سنگ. بە بەکارهێنانی ئەم ڕێگایە دەتوانرێت بارستە، هەوکردن، خوێنبەربوون یان تێکچوونی پێکهاتەکانی دیکە کە پەیوەندییان بە ئەندامەکانی ناو سنگەوە هەیە دەستنیشان بکرێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی سی تی سکانی سنگ
ئاستی مەترسی:
کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
١۰ بۆ ۳٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۳ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە سی تی سکانی سنگ
لە چ حاڵەتێکدا سی تی سکانی (ct scan) سنگ ئەنجام دەدرێت؟
سی تی سکانی سنگ ڕێگایەکە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەندامەکانی ناو سنگ. لە حاڵەتەکانی وەک نەخۆشییەکانی سییەکان وەک کۆڤید ١٩، تێکچوونی دڵ، کێشەی خوێنبەرەکان، پشکنینی بڕبڕەی سنگ، پێویستە سی تی سکانی سنگ ئەنجام بدرێت.
چ کێشەیەک بە سی تی سکانی (ct scan) سنگ دەستنیشان دەکرێت؟
- دەستنیشانکردنی توندی نەخۆشی COVID19
- بوونی چلک و هەوکردنی شانەکانی سییەکان
- بارستە یان شێرپەنجەی سییەکان
- شکانی بڕبڕەی سنگ
- دەستنیشانکردنی نەخۆشی خوێنبەرەکان کە پەیوەندی بە سنگەوە هەیە
سی تی سکان (ct scan) چی نیشان نادات؟
سی تی سکان زیاتر لە حاڵەتی ئۆرژانسیدا بەکاردێت و ناتوانێت بە ووردی هەندێک کێشە وەک تێکچوونی شانە نەرمەکان نیشان بدات. هەندێک لەوانە بریتین لە:
- دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی جگەر
- دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی منداڵدان
- دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی پرۆستات
جیاوازی نێوان سی تی سکان (ct scan) و ئێم ئاڕ ئای چییە؟
سی تی سکان شەپۆلی تیشکی ئێکس بەکاردەهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی وێنەی ناوەوەی لەش، هاوکات MRI بە مەیدانی موگناتیسی و شەپۆلی ڕادیۆیی کاردەکات. لە هەندێک حاڵەتدا کاتێک سی تی سکان ناتوانێت کێشەکانی نەخۆشەکە دەربخات، دەتوانرێت MRI بەکاربهێنرێت.
ئایا سی تی سکان (ct scan) مەترسیدارە؟
سی تی سکان خۆی زیانی نییە، بەڵام لەبەر ئەوەی سیستەمی کاراییەکەی شەپۆلی تیشکی ئێکسە، ئەگەر پێویست بوو دەبێت لە ژێر نەزەری پزیشک ئەنجام بدرێت. لە هەمان کاتدا ئەنجامدانی سی تی سکان لە دایکانی دووگیاندا قەدەغەیە چونکە زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت.
سی تی سکانی (ct scan) سنگ چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا بۆشایی سنگ چاودێری دەکرێت و بە بەکارهێنانی تیشکی ئێکس دەپشکندرێت. بە بەکارهێنانی سی تی سکانی سنگ، دەتوانرێت ئەو نەخۆشیانە دەستنیشان بکرێت کە پەیوەندییان بە سییەکان و دڵ و خوێنبەرەکان، بڕبڕەی سنگەوە هەیە.
شێوازە بەدیلەکانی سی تی سکان چین؟
لە هەندێک حاڵەتدا دەتوانرێت لەبری سی تی سکان، وێنەگرتنی سنگ و ئێم ئاڕ ئای ئەندامەکانی ناوەوە بەکاربهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکانی پەیوەست بە سنگ.
ئاڵۆزییەکانی سی تی سکان (ct scan) چین؟
- گێژی
- دڵەڕاوکێ
- هەستیاری بە کۆنتراست
وێنەکانی سی تی سکانی سنگ
نرخی سی تی سکانی سنگ لە ئێران
سی تی سکانی سنگ
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
سی تی سکانی سنگ
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری سی تی سکانی سنگ:
Chest CT Scan، وێنەگرتنی پزیشکی