گەورەکردن و گۆشەکردنی شەویلاگ بە لێدانی فیلەر
زانیاری گشتی دەربارەی لێدانی فیلەر بۆ شەویلاگ
لەم شێوازەدا فیلەری تایبەتی لێدانی پێست کە بە (Dermal Filler) ناسراوە، دەدرێ بە دەموچاوی نەخۆشەکە بۆ گۆشەدارکردن و گەورەکردنی ناوچەی شەویلاگە. ژێڵەکانی پێست لە باشترین براندە ئەمریکایی و ئەوروپییەکان هەڵدەبژێردرێت. ماوەی بەکارهێنانی فیلەری لێدراو نزیکەی ساڵێکە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی لێدانی فیلەر بۆ شەویلاگ
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
15 بۆ 45 خولەک
مانەوەی نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
ماوەی مانەوە لە ئێران:
١ بۆ ٣ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە لێدانی فیلەر بۆ شەویلاگ
فیلەری پێست چییە؟
فیلەری پێست بریتین لە ماددەیەکی تایبەت کە هاوشێوەی ژێڵن و دەدرێنە ناوچەی جیاواز بۆ پڕکردنەوەی بەشەکانی لەش.
لە چ حاڵەتێکدا دەرزی فیلەر بەکاردەهێنرێت؟
فیلەر بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ڕێکارەکانی جوانکاریدا بەکاردەهێنرێت، هەندێکیان بریتین لە:
- گۆشەییکردنی شەویلاگ بە فیلەر
- گۆشەییکردنی دەموچاو بە فیلەر
- شێوەدان و تیشک خستنە سەر ڕوومەت بە فیلەر
- شێوەدان و تیشک خستنە سەر چەناگە بە فیلەر
- شێوەدانانی تیشک خستنە سەر لێو بە فیلەر
- لابردنی خەمۆکی ژێر چاوەکان بە فیلەر
- لابردنی هێڵەکانی توورەبوون و پێکەنین بە فیلەر
- لابردنی چرچی دەموچاو بە فیلەر
- گەنجکردنەوەی زێ بە فیلەر
- زیادکردنی چێژی سێکسی لە خانمان بە فیلەر
- گەورە کردنی ئەندامی نێرینە لە پیاوان بە فیلەر
گەورەکردن و گۆشەکردنی شەویلاگ بە دەرزی فیلەر چییە؟
گەورەکردن و گۆشەکردنی شەویلاگ بە لێدانی فیلەر ڕێگایەکە بۆ ئەوەی ناوچەی شەویلاگ گەورەتر دەربکەوێت. لەم شێوازەدا بە یارمەتی فیلەر جوانتر دەردەکەوێت.
ئەگەر گەورەکردن و گۆشەکردنی شەویلاگ بە لێدانی فیلەر ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
لەم حاڵەتەدا شەویلاگ بچووکتر و بێ گۆشە دەبینرێت. ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی ئەوەی کە مرۆڤ لە ڕووخساری ناڕازی بێت و متمانەی بەخۆی کەم بێتەوە.
دوای لێدانی فیلەر بۆ ناو شەویلاگ بۆ گۆشەکردن چ گۆڕانکارییەک دەکرێت؟
ئەو کەسانەی قەبارەی شەویلاگیان بچووکە یان شەویلاگیان گۆشەیی نییە، بە لێدانی دروستی فیلەر شەویلاگیان گەورەتر دەبینرێت. ئەم گۆڕانکارییە ئەرێنیانە متمانە بەخۆبوون زیاد دەکەن و کوالیتی ژیانی مرۆڤ باشتر دەکەن.
جۆرەکانی گۆشەکردن و گەورەکردنی شەویلاگ چین؟
ڕێگاکانی بێنەشتەرگەری وەک:
- لێدانی فیلەر بۆ شەویلاگ
- لێدانی چەوری بۆ شەویلاگ
ڕێکارەکانی نەشتەرگەری وەک:
ئایا لێدانی فیلەر بۆ گەورەکردن و گۆشەکردنی شەویلاگ دەگەرێتەوە؟
بەڵێ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە فیلەرەکە بە تێپەڕبوونی کات لەلایەن جەستەوە هەڵدەمژرێت، ئەم ڕێگایە دەگەڕێتەوە. بۆیە ڕەنگە پێویست بێت دووبارە لێبدرێتەوە.
چ مارکێک بۆ لێدانی فیلەردا بەکاردەهێنرێت؟
جوانکاری و چارەسەرە پزیشکییەکان کاتێک کاریگەر دەبن کە باشترین کەرەستە بەکاربهێنرێن. نموونەی مارکی فیلەر کە بەکاردەهێنرێن بریتین لە:
- مارکی پێرفێکتا (Perfectha)
- مارکی ژووڤیدێرم (Juvederm)
- مارکی ڕێستایلین (Restylane)
- مارکی تیۆسیال (Teosyal)
- مارکی بێلۆتێرۆ (Belotero)
چۆن بە لێدانی فیلەر شەویلاگ گەورە و گۆشەی بکەین؟
لەم شێوازەدا دەرزییەکی تەنک دەخرێتە ژێر پێستی دەموچاوەوە و ئاراستەی ناوچەی ژێر شەویلاگ دەکرێت. کاتێک دەرزییەکە دەگاتە شوێنی دڵخواز، فیلەر لەو شوێنەدا لێدەدرێت. لێدانی ژێڵ دەبێتە هۆی ئەوە کە ناوچەی شەویلاگ گۆشەیی و دیارتر بێت.
کاریگەرییە لاوەکییەکانی گەورەکردنی شەویلاگ بە لێدانی فیلەر چین؟
گەورەکردن و گۆشەکردنی شەویلاگ بە لێدانی فیلەر هیچ ئاڵۆزیەکی تایبەتی نییە. کاریگەرییە لاوەکییە دەگمەنەکانی ئەم ڕێگایە بریتین لە خوێنبەربوون، هەوکردن، ئازارێکی سووک، گۆڕینی ڕەنگی پێست بۆ ماوەیەکی کاتی و حەساسییت.
وێنەکانی پێش و پاشی لێدانی فیلەر بۆ شەویلاگ
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی لێدانی فیلەر بۆ شەویلاگ لە ئێران
لێدانی فیلەر بۆ شەویلاگ
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
لێدانی فیلەر بۆ شەویلاگ
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری دەرزی فیلەر بۆ شەویلاگ:
Jaw Line Augmentation with Dermal Fillers، دەرزی لێدانی فیلەر بۆ ناو چەناگە، دەرزی لێدانی فیلەر بۆ ناو دەموچاو، جوانکردنی دەموچاو، دەرزی لێدانی جێڵ