دەرهێنانی چەوری (لیپۆساکشێن لیپۆماتیک) ڕان لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی لیپۆساکشێن لیپۆماتیک ڕان
لیپۆساکشێن واتە ڕاکێشان و لابردنی چەوری لە بەشە جیاوازەکانی لەشە. لیپۆساکشێن ڕێگەیەکە بە کەمترین داگیرکەری کە کاریگەرە بۆ لاوازکردن. لیپۆساکشێن بە شێوازی نوێ ئەنجام دەدرێت کە پێیان دەوترێت Lipomatic یان VaserLipo کە ئازاری لاوەکی کەمتریان هەیە و کاتەکانی چاکبوونەوەیان کەمترە و کاریگەرترن لە شێوازە سووننەتییەکانی لیپۆساکشێن. دەتوانرێت لیپۆساکشێن لەگەڵ نەشتەرگەرییەکانی تری لاوازکردن وەک ئەبدۆمینۆپلاستی سک ئەنجام بدرێت، هەروەها ئەو چەوریانەی لە شوێنی دڵخواز دەردەهێنرێت دەتوانرێت، لێبدرێت بۆ ناوچەکانی تری جەستە وەک باسەن. لیپۆساکشێنی ران بە ڕێگەیەکی گونجاو ناسراوە بۆ ئەو کەسانەی کە چەوری زۆرییان لە رانەکانیاندا هەیە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی لیپۆساکشێن لیپۆماتیک ڕان
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوەی ئهنجام:
1 بۆ 2 کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
۱ ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای 1 بۆ 2 ڕۆژ
ماوەی مانەوە لە ئێران:
۷ بۆ ۱۰ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە لیپۆساکشێن لیپۆماتیک ڕان
لیپۆساکشێن (لیپۆساکشێن تەقلیدی) چییە؟
لە لیپۆساکشێن تەقلیدی یان بە کۆرتی لیپۆساکشێن چەوری زیادە لە بەشە جیاوازەکانی لەش وەک ڕان، قۆڵ، قاچ، سک، لا، پشت و ژێربال بە بەکارهێنانی بۆرییەکی تەنک کە پێی دەوترێت کانولا دەسوتێت و خالی دەکرێت.
لیپۆساکشێن لیپۆماتیک چییە؟
لیپۆساکشێن لیپۆماتیک رێگەیەکی نوێ و کەمتر ئاڵۆزە لە بەرامبەر بە لیپۆساکشێنی تەقلیدی کە تێیدا بە جێی سووتاندنی چەوریەکان، بە گەرمایەکی نەرم دەیتوێنێتەوە و خالی دەکات بۆ دەرەوەی جەستە. چونکە لەم شێوازەدا خانە چەوریەکان هێشتا زیندوون، دەتوانرێت بگوازرێنەوە بۆ بەشەکانی تری لەش وەک سمت و سنگ و … .
جیاوازی نێوان لیپۆساکشێن لیپۆماتیک و لیپۆساکشێن تەقلیدی چییە؟
بەگشتی لیپۆساکشێن لیپۆماتیک ڕێگەیەکی نوێ و کەمتر ئاڵۆزە لە لیپۆساکشێن تەقلیدی. ئەمانەی خوارەوە سوودەکانی لیپۆماتیک بە بەراورد بە لیپۆساکشێن:
- بە پێچەوانەی لیپۆساکشێن لە لیپۆماتیکدا دەتوانرێت چەوری لە بەشەکانی تری لەشدا بگوازرێنەوە چونکە ئەم خانە چەورییانە زیندوو و تەندروستن.
- لە شێوازی لیپۆماتیکدا لەرزین و ویبرە لەلایەن خودی کانولاکەوە ئەنجام دەدرێت (بۆرییەکی تەنک کە بۆ دەرهێنانی چەوریەکان بەکاردێت) و پێویست بە جوڵەی دووبارە ناکات لەلایەن پزیشکی نەشتەرگەرییەوە. ئەمەش ووردبینی لە کاتی نەشتەرگەریدا زیاد دەکات.
- ئاڵۆزییەکانی وەکو شینبوونەوە، خوێنبەربوون، خوێن مەین، تێکچوونی دەمارەکان و ئەندامانی نزیک لە لیپۆساکشێن لیپۆماتیک کەمتر لە لیپۆساکشێنی تەقلیدیدایە.
لە چ حاڵەتێکدا لیپۆساکشێن لیپۆماتیک بەکاردەهێنرێت؟
لیپۆماتیک شێوازێکە بۆ کەمکردنەوەی چەوری ڕان، قۆڵ، ژێربال، سک، لا، پشت، قاچ و ناوچەی ژێر چەناگە (غهبغهب).
جۆرە جیاوازەکانی لیپۆساکشێن لیپۆماتیک چین؟
هەندێک جۆری لیپۆساکشێن لیپۆماتیک بریتین لە:
چ گۆڕانکارییەک دوای ئەنجامدانی لیپۆساکشێن لیپۆماتیکی ڕان ڕوودەدات؟
دوای لیپۆساکشێن لیپۆماتیکی ڕانەکان چەوری زیادەی ڕانەکان لادەبردرێت و لە ئەنجامدا قەبارەی ئەم ئەندامانە کەم دەبێتەوە. لەلایەکی ترەوە ئەگەر کەسێک مەیلی گواستنەوەی چەوری بۆ بەشەکانی تری لەش وەک شان و مەمک هەبێت ئەوا قەبارە و شێوەی ئەو بەشانە بە لێدانی چەوری بۆ ئەو ناوچانە باشتر دەبێت.
شێوازی بەدیل بۆ لیپۆساکشێن ڕان چییە؟
لیپۆساکشێن لیپۆماتیکی ڕان چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشک بڕینێکی بچووک لە بەشی سەرەوەی ڕان دەکات بۆ ئەوەی کانولا (بۆری تەنک) بخاتە ژێر پێستی ئەم ناوچەیە. پاشان کانولەکە بە گەرما و ویبرە چەوریەکان شل دەکات بۆ ئەوەی بتوانرێت لە جەستە بگوازرێنەوە بۆ دەرەوە.
کاریگەری لاوەکی لیپۆساکشێن لیپۆماتیک ڕان چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک
- شینبوونهوه
- زیانگەیاندن بە دەمارەکانی نزیک
- حەساسیەت
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی پێش و پاشی لیپۆساکشێن لیپۆماتیک ڕان
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی لیپۆساکشێن لیپۆماتیک ڕان لە ئێران (هەردوو ڕان)
لیپۆساکشێن لیپۆماتیک ڕان
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
لیپۆساکشێن لیپۆماتیک ڕان
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری لیپۆساکشێن لیپۆماتیک ڕان:
Lipomatic or LipoVaser (Liposuction) for Thighs (Both sides)، نەهێشتنی چەوری، لیپۆساکشێن ڕانەکان، لابردنی چەوری زیادە