شێوەدان و گەورەکردنی ڕوومەت بە لێدانی فیلەر لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی دەرزی فیلەری ڕوومەت
لەم شێوازەدا فیلەری تایبەت کە بە Dermal Filler ناسراوە دەدرێ بە دەموچاوی مرۆڤەکە بۆ شێوەدان وگەورەکردنی ناوچەی ڕوومەت. فیلەری تایبەت لە باشترین براندە ئەمریکی و ئەوروپییەکان هەڵدەبژێردرێت. ماوەی مانەوەی ژێڵی لێدراو نزیکەی ساڵێکە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی دەرزی فیلەری ڕوومەت
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
15 بۆ 45 خولەک
مانەوەی نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
ماوەی مانەوە لە ئێران:
۱ بۆ ۳ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە دەرزی فیلەری ڕوومەت
لە چ حاڵەتێکدا دەرزی فیلەر بەکاردەهێنرێت؟
فیلەر بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ڕێکارەکانی جوانکاریدا بەکاردەهێنرێت، هەندێکیان بریتین لە:
- شێوەدان و تیشک خستنە سەر ڕوومەت بە فیلەر
- شێوەدان و تیشک خستنە سەر چەناگە بە فیلەر
- شێوەدانانی و تیشک خستنە سەر لێو بە فیلەر
- گۆشەییکردنی شەویلاگ بە فیلەر
- لابردنی خەمۆکی ژێر چاوەکان بە فیلەر
- لابردنی هێڵەکانی توورەبوون و پێکەنین بە فیلەر
- لابردنی چرچی دەموچاو بە فیلەر
- گەنجکردنەوەی زێ بە فیلەر
- زیادکردنی چێژی سێکسی لە خانمان بە فیلەر
- گەورە کردنی ئەندامی نێرینە لە پیاوان بە فیلەر
لە چ حاڵەتێکدا لێدانی فیلەر بۆ فۆرمدان و بەرجەستەکردنی ڕوومەت بەکاردەهێنرێت؟
لەو حاڵەتانەی کە مرۆڤەکان لە شێوەی ڕوومەتەکانیان ڕازی نین، دەتوانن بە لێدانی فیلەر ڕوومەتەکان جوان و بەرجەستە بکەن. ئەم شێوازە زیاتر بۆ گەورەکردنی ڕوومەتە نوقمبووەکان بەکاردەهێنرێت.
دوای فۆرمدان و بەرجەستەکردنی ڕوومەت بە لێدانی فیلەر چ گۆڕانکارییەک روودەدات؟
دوای شێوەدان و بەرجەستەکردنی ڕوومەتەکان، ڕوومەتە نوقمبووەکان شێوەیان ڕاست دەکرێتەوە. ئەم گۆڕانکارییە ئەرێنیانە دەبێتە هۆی زیادبوونی متمانە بەخۆبوون و باشترکردنی کوالیتی ژیانی مرۆڤ.
جۆرەکانی فۆرمدان و بەرجەستەکردنی دەموچاو چین؟
بۆ فۆرمدان و بەرجەستەکردنی دەموچاو ڕێگەی جیاواز هەیە، کە دەتوانرێت بەم شێوەیە ئاماژەی پێبدرێت:
- لێدانی فیلەر بۆ ناو دەموچاو
- لێدانی چەوری بۆ ناو دەموچاو
- دانانی تار لە دەموچاودا
- نەشتەرگەری ئێسکی دەموچاو
ئایا دەتوانرێت فۆرمدان و بەرجەستەکردنی ڕوومەتەکان بە لێدانی فیلەر بگەڕێتەوە؟
بەڵێ، بەشێک لە فیلەری لێدراو بە شێوەیەکی سروشتی جەزب دەبێت. دوای ماوەیەک پێویستە دووبارە بکرێتەوە.
چ مارکێک بۆ لێدانی فیلەردا بەکاردەهێنرێت؟
جوانکاری و چارەسەرە پزیشکییەکان کاتێک کاریگەر دەبن کە باشترین کەرەستە بەکاربهێنرێن. نموونەی مارکی فیلەر پێست کە بەکاردەهێنرێن بریتین لە:
- مارکی پێرفێکتا (Perfectha)
- مارکی ژووڤیدێرم (Juvederm)
- مارکی ڕێستایلین (Restylane)
- مارکی تیۆسیال (Teosyal)
- مارکی بێلۆتێرۆ (Belotero)
چۆن فۆرمدان و ڕوومەت و بەرجەستەکردنی ڕوومەتەکان بە لێدانی فیلەر ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا دەرزییەکی تەنک دەخرێتە ناو دەموچاو و ڕوومەت و هەندێک ژێڵ یان فیلەر دەدرێتە ناوی. لێدانی ژێڵ دەبێتە هۆی پڕبوونی ژێر پێست و لە ئەنجامدا ڕوومەتەکان دیار دەکەون.
کاریگەری لاوەکی لێدانی فیلەر چین؟
- ئازارێکی سووک
- ئاوسان
- حەساسیەت
- خوران
- سووربوونەوە
وێنەکانی پێش و پاشی دەرزی فیلەری ڕوومەت
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی دەرزی فیلەری ڕوومەت لە ئێران
دەرزی فیلەری ڕوومەت
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
دەرزی فیلەری ڕوومەت
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری دەرزی فیلەری ڕوومەت:
Cheek Augmentation with Dermal Fillers، دەرزی لێدانی، فیلەر بۆ دەموچاو، نەشتەرگەری جوانکردنی دەموچاو، نەشتەرگەری جوانکاری، لێدانی جێڵ یان فیلەر، فۆرمدان و بەرجەستەکردنی ڕوومەت بە لێدانی فیلەر، لێدانی ژێڵ