لیفتی دەموچاو بێ نەشتەرگەری و بە تاری PDO لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی لیفتی دەموچاو بە تار
دەتوانرێت بە تارە تایبەتەکانی PDO بەکاربهێنرێت بۆ لیفتی دەموچاو بەبێ نەشتەرگەری. لیفت بە تارەکانی PDO ڕێگەیەکە بە بێکەمترین داگیرکەری و بێ نەشتەرگەرییە بۆ لیفتی دەموچاو. لەم شێوازەدا پزیشک لە ڕێگەی دەرزی زۆر وردەوە تارێکی تایبەت دەخاتە ناو پێستەوە و بەرزی دەکاتەوە. ئەم تاڕانە دوای چەند مانگێک هەڵدەمژرێن و هیچ شوێنەوارێکیان نامێنێتەوە. مانەوەی لیفتی بەم شێوازە نزیکەی ٦ بۆ ١٢ مانگ دەبێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی لیفتی دەموچاو بە تار
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
ماوەی مانەوە لە ئێران:
١ بۆ ٣ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە لیفتی دەموچاو بە تار
لیفت بە تاری PDO چییە؟
لیفت بە تارەکانی PDO ڕێگەیەکی بێ نەشتەرگەری و ناداگیرکەرە بۆ لابردنی چرچ و لۆچی دەموچاو و مل. لەم شێوازەدا تار لە ژێر پێستدا دەچێنرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی کۆلاژین و لیفتی پێست. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تارەکانی PDO بە تێپەڕبوونی کات لەلایەن پێستەوە هەڵدەمژرێن، بۆیە پێویست ناکات لاببردرێن.
لە چ حاڵەتێکدا دەتوانرێت لیفت بە تار بەکاربهێنرێت؟
لەو حاڵەتانەی کە پێست چرچە یان شل بۆتەوە، دەتوانرێت شێوازی لیفت بە تارەکانی PDO بەکاربهێنرێت (وەک لیفتی دەموچاو بە تار، لیفتی برۆ بە تار و لیفتی مل بە تار). هەروەها بۆ ئەوانەی نایانهەوێت نەشتەرگەری لیفتی پێستیان بۆ بکرێت، دەتوانرێت پێشنیاری لیفت بە تارەکانی PDO بکرێت.
جۆرەکانی لیفتی دەموچاو چین؟
- ڕێگاکانی بێ نەشتەرگەری وەک: لیفتی دەموچاو بە تاری PDO
- ڕێکارەکانی نەشتەرگەری وەک: نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو
چ گۆڕانکارییەک دوای لیفتی دەموچاو بێ نەشتەرگەری بە تار ڕوودەدات؟
دوای ئەنجامدانی لیفتی دەموچاو بێ نەشتەرگەری بە تارەکانی PDO پێستی دەموچاو دەکێشرێت و چرچ و لۆچی نامێنێت. لە ئەنجامدا ڕووخسار جوانتر و گەنجتر دەبێت.
لیفتی دەموچاو بە تارچەن دەخایەنێت؟
ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ئەنجامی لیفت بە تارەکانی PDO دێنە ئاراوە کاتیین، بۆیە بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام لەم شێوازە چارەسەرکردنە بەدەست بێت، پێویستە بۆ ماوەیەکی ڕێکوپێک دووبارەی بکرێتەوە بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی زیاتر بەردەوام بن.
ئایا لیفتی دەموچاو بێ نەشتەرگەری بە تار ئازاربەخشە؟
نەخێر، لیفتی دەموچاو بێ نەشتەرگەری بە تارەکانی PDO ئازاری نییە و پێویستی بە بێهۆشکردن نییە.
چۆن لیفتی دەموچاو بێ نەشتەرگەری و بە تارەکانی PDO ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا دەرزی زۆر بچووک (کە تاریان تێدایە) دەخرێنە ژێر پێستەوە بۆ ئەوەی تارەکان لەوێ دابنرێت. لە لیفتی دەموچاودا بێ نەشتەرگەری بە تارێکی PDO، ئەو ناوچانەی دەموچاو کە دەبنە هۆی شلبوونەوەی پێست دەستنیشان دەکرێن و تارەکە بە تەواوی لە ژێریاندا دادەنرێت.
کاریگەرییە لاوەکییەکانی لیفتی دەموچاو بێ نەشتەرگەری و بە تاری PDO چین؟
لیفتی دەموچاو بێ نەشتەرگەری و بە تاری PDO هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی تایبەتی نییە. کاریگەرییە لاوەکییە دەگمەنەکانی ئەم ڕێگایە بریتین لە خوێنبەربوونی سووک و هەوکردن و حەساسییەت.
وێنەکانی پێش و پاشی لیفتی دەموچاو بە تار
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی لیفتی دەموچاو بە تار لە ئێران (بۆ هەر تارێک)
لیفتی دەموچاو بە تار
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
لیفتی دەموچاو بە تار
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری لیفتی دەموچاو بە تار:
PDO Threads Treatment for Face Lift (Non-Surgical)، بەرزکردنەوەی دەموچاو بە تار، گەنج کردنەوەی دەموچاو، نەهێشتنی چرچ و لۆچی، لیفتی دەموچاو بێ نەشتەرگەری، لیفتی دەموچاو بێ نەشتەرگەری و بە تاری PDO