لیفت و گەورەکردنی سمت بە شێوازی بەڕازیلی (لێدانی چەوری بۆ سمت) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی گەورەکردنی سمت بە شێوازی بەڕازیلی
لیفت و گەورەکردنی باسەنی بەڕازیلی بریتییە لە دەرهێنانی چەوری لە جەستەی کەسەکە و دواترلە ناوچەی باسەن دەدرێت. لەم شێوازەدا پێویستە مرۆڤ لە ناوچەیەکی جەستە وەک سک یان لایەکانی چەوری پێویستی هەبێت. بڕی ئەو چەورییەی کە لەم ڕێگایەدا لە هەر لایەکی باسەن دەدرێت نزیکەی ٥٠٠ بۆ ٧٥٠ میلی لیتر دەبێت. نزیکەی ٣٠% چەوری تا ٦ مانگ لە بەین دەچێت و ئەو چەوریانەی کە دەمێننەوە بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی گەورەکردنی سمت بە شێوازی بەڕازیلی
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوەی ئهنجام:
3 بۆ 4 کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
1 ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای 2 بۆ 4 ڕۆژ
ماوەی مانەوە لە ئێران:
7 بۆ 10 ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە گەورەکردنی سمت بە شێوازی بەڕازیلی
لە چ حاڵەتێکدا دەرزی چەوری بەکاردەهێنرێت؟
- لیفت و گەورەکردنی سمت بە شێوازی بەڕازیلی (لێدانی چەوری بۆ سمت)
- گەورەکردنی مەمک بە لێدانی چەوری
- گەورەکردنی سمت بە لێدانی چەوری
- لێدانی چەوری بۆ دەموچاو بۆ گۆشەدارکردن و لابردنی چرچی دەموچاو
- گەنجکردنەوەی پێستی دەست بە لێدانی چەوری
- گەنجکردنەوە و گەورەکردنی زێ (لابیای گەورە) بە لێدانی چەوری
لە چ حاڵەتێکدا بەرزکردنەوە و گەورەکردنی سمت بە شێوازی بەڕازیلی ئەنجام دەدرێت؟
ئەم شێوازە دەتوانرێت لەو حاڵەتانەدا بەکاربهێنرێت کە مرۆڤ لە شێوە و دەرکەوتنی سمتی خۆی ڕازی نەبێت. بەرزکردنەوە و گەورەکردنی سمت ڕێگایەکە بۆ ڕاستکردنەوەی شلبوونەوە و شێوەی نادروستی سمت.
دوای بەرزکردنەوە و گەورەبوونی سمت بە شێوازی بەڕازیلی چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای بەرزکردنەوە و گەورەکردنی سمت بە شێوازی بەڕازیلی، شێوەی سمت جوان دەکرێنەوە. دوای ئەم شێوازە سمت گەورەتر دەبێت و شلبوونەوەکەی لادەبردرێت.
کێ گونجاون بۆ بەرزکردنەوە و گەورەکردنی سمت بە شێوازی بەرازیلی؟
ئەو کەسانەی چەوری زیادەیان لە سک و لایەنی پشتەوە هەیە دەتوانن چەوریەکە بگوازنەوە بۆ سمت . ئەم کەسانە گونجاون بۆ بەرزکردنەوە و گەورەکردنی سمت بە شێوازی بەرازیلی.
جۆرەکانی جوانکاری سمت چین؟
- لیفت و گەورەکردنی سمت بە شێوازی بڕازیلی
- گەورەکردنی سمت بە لێدانی چەوری
- نەشتەرگەری دانانی ئیمپلەنتی سمت (پرۆتێزی سمت)
- نەشتەرگەری لیفتی سمت
جیاوازی نێوان گەورەکردنی سمت بە شێوازی بەڕازیلی و ئیمپلەنتی سمت چییە؟
بەگشتی بەرزکردنەوەی سمت بە شێوازی بەڕازیلی ئاڵۆزییەکانی کەمتری هەیە لە چاو ئیمپلەنتی سمت. ئەگەری تووشبوون بە چلک کردن لە ئیمپلەنتی سمت هەیە، نەشتەرگەرییەکە ئاڵۆزتر دەبێت و شێوە و سمت پاش نەشتەرگەری نائاسایی دەبێت.
کێ گونجاو نییە بۆ بەرزکردنەوەی سمت بە شێوازی بەڕازیلی؟
ئەو کەسانەی کە چەوری زیادەیان نییە (لە سک، لاوەکی، ڕان یان پشت) یان ئەوانەی ناتوانن بۆ چەند هەفتەیەک لەسەر کورسی دا نەنیشن، بۆ ئەم نەشتەرگەرییە گونجاو نین.
ئایا ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ئەنجامی بەرزکردنەوەی سمت بە شێوەی بەڕازیلیدا ڕوودەدەن هەمیشەییین؟
نزیکەی لەسەدا ٦٠ بۆ ٨٠ی ئەو چەورییەی کە بە دەرزی دەدرێت بۆ ناوچەی سمت، دەمێنێتەوە و لە بەین ناچێت. ئەگەر کەسەکە کێشی دابەزێنێت ئەوا ئەو گۆڕانکاریانەی ئەنجام دەدرێن بەردەوام دەبن، بەڵام ئەگەر کەسەکە کێشی دابەزێت، قەبارەی سمت بچووکتر دەبێت، بەڵام ڕێژەی ئەو بە کەمەر گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا نایەت.
چۆن سمت بەرز و گەورە بکەین بە شێوازی بەڕازیلی؟
لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری کانولا (بۆری تەنک) دەخاتە ناو جەستە بە بڕینێکی بچووک لە سک و لاوە و چەوری زیادە لادەبات. دوای ئەوەی چەوریەکان دەردەچن، بە دەرزی دەدرێن لە ناوچەی سمت. دەرزی لێدانی ئەم چەوریانە، سمت گەورە و قەبارەکەی زیاد دەکات.
ئاڵۆزییەکانی بەرزکردنەوە و گەورەکردنی سمت بە شێوازی بەڕازیلی چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- حەساسیەت بە دەرمان
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە گەورەکردنی سمت بە شێوازی بەڕازیلی لە ئێران
سوودەکانی ئەنجامدانی BBL لە ئێران چین؟
ئێران یەکێکە لە باشترین وڵاتەکان بۆ خزمەتگوزاری پزیشکی و جوانکاری. بەشێک لەو تایبەتمەندیانەی سیستەمی پزیشکی ئێران کە بووەتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە گەشتیاران بۆ نەشتەرگەری بۆ ئەم وڵاتە گەشت بکەن بریتین لە:
- پزیشکی بەئەزموون و نێودەوڵەتی
- نەخۆشخانە تایبەتمەندە پێشکەوتووەکان
- ستافی پزیشکی پیشەیی
- نرخێکی کەم بۆ خزمەتگوزاری پزیشکی و جوانکاری
- ماوەی چاوەڕوانی کورت بۆ خزمەتگوزاری
- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری چارەسەر و گەشتی VIP بۆ نەخۆشە نێودەوڵەتییەکان
ئایا لێدانی چەوری بۆ سمت لە ئێران بژاردەیەکی گونجاوە بۆ من؟
کوالیتی بەرزی خزمەتگوزارییەکان و نرخەکەی وایکردووە ئێران ببێتە یەکێک لە باشترین بژاردەکان بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری وەک BBL.
لە ئێران کام پزیشک دەتوانێت چەوری سمت لێ بدات؟
لە ئێران پزیشکانی پسپۆڕ لە نەشتەرگەری گشتی و پزیشکانی پسپۆڕ لە نەشتەرگەری بنیاتنانەوە و سووتاوی و جوانکاری دەتوانن چەوری بخەنە ناو سمتەوە (دروستکردنی سمتی بەڕازیلی).
چۆن باشترین پزیشکی بۆ درووست کردنی سمتی بەڕازیلی هەڵبژێرم؟
باشترین پزیشکانی جوانکاری ئێرانتان پێ دەناسێنین. پاشان وێنەی پێش و دوای نەشتەرگەریتان پێ نیشان دەدەین بۆ ئەوەی بتوانن بە پێی سەلیقەی خۆتان باشترین پزیشک هەڵبژێرن.
چی بکەم بۆ ئەوەی نەشتەرگەری سمتی بەڕازیلی لە ئێران ئەنجام بدەم؟
ئەگەر بڕیارت داوە نەشتەرگەری جوانکاری خۆت لە ئێران ئەنجام بدەیت، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ گەشتکردن بۆ ئێران دەگرینەبەر. وەرگرتنی ڤیزا، پلاندانان بۆ سەفەر، گواستنەوە، خەواندن لە نەخۆشخانە و … لەو کارانەن.
وێنەکانی پێش و پاشی گەورەکردنی سمت بە شێوازی بەڕازیلی
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی گەورەکردنی سمت بە شێوازی بەڕازیلی لە ئێران
گەورەکردنی سمت بە شێوازی بەڕازیلی
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
گەورەکردنی سمت بە شێوازی بەڕازیلی
لە ئێرانپرسیارە زۆرەکان سەبارەت بە نرخ
ئایا تێچووی مانەوە لە هۆتێلێدا حیساب کراوەلە سەر نرخی پاکێجی جوانکاری سمتی بەڕازیلی لە ئێران؟
نەخێر بە هۆی ئەوەی کە تێچووی مانەوە لە هۆتێلەکاندا جیاوازە و ژمارەی ڕۆژەکانی مانەوە لە ئێرانیش نادیارە، ناتوانرێت تێچووکەی بە وردی حیساب بکرێت. دەتوانن بۆ ئاسانکاری و نرخی هۆتێلەکە ئاماژە بدەن بە بەشی هۆتێلە هەڵبژێردراوەکان و بژاردەی دڵخوازتان هەڵبژێرن. پێویستە بزانین نرخی هۆتێلەکان لەلایەن خودی هۆتێلەکەوە ڕاگەیەندراوە و ئێران دکتۆر هیچ زیادکردنێکی نرخەکانی جێبەجێ نەکردووە.
تێچووی نەشتەرگەری سمتی بەڕازیلی لە ئێران بەراورد بە وڵاتانی دیکە چۆنە؟
ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە تێیدا نەشتەرگەری جوانکاری بە باشترین کوالیتی و هەرزانترین نرخ ئەنجام دەدرێت. نرخی نەشتەرگەری سمتی بەڕازیلی لە ئێران چارەکێکە لە نرخەکەی وڵاتانی دیکە. بە گەڕان لە ئینتەرنێتدا دەتوانیت بە وردی نرخی نەشتەرگەری جوانکاری لە ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەراورد بکەیت.
تێچووی پاکێجی دروستکردنی سمتی بەڕازیلی لە ئێران چۆن حیسابی بۆ دەکرێت؟
نرخی پاکێجەکە کرێی نەخۆشخانە و کرێی پزیشک و کەرەستەی بەکارهێنراو و خزمەتگوزاری پەرستاری لەخۆدەگرێت. هەموو نرخەکان لەسەر بنەمای ڕێژەی پەسەندکراوی حکومەتە بەبێ هیچ بەرزبوونەوەی نرخێک.
تێچووی پاکێجی دروستکردنی سمتی بەڕازیلی لە ئێران چۆن وەردەگیرێت؟
پارەکە بە شێوەی کاش وەردەگیرێت. ٥٠%ی نرخی پاکەتەکە لە سەرەتاوە وەردەگیرێت و ٥٠%ی دەمێنێتەوە دوای تەواو بوونی نەشتەرگەری.
خزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری گەورەکردنی سمت بە شێوازی بەڕازیلی:
Brazilian Butt Lift Surgery with Fat Transfer، BBL surgery، نەشتەرگەری BBL، نەشتەرگەری گەورەکردنی سمت، نەشتەرگەری سمت، لێدانی چەوری بۆ سمت، لیفت و گەورەکردنی سمت، نەشتەرگەری سمتی بەڕازیلی