نەشتەرگەری دانانی ئیمپلەنت بۆ سمت (پرۆتێزی سمت) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی دانانی پرۆتێزی سمت
دانانی پرۆتێزی سمت تایبەت بەکاردەهێنرێت بۆ گەورەکردنی سمت. لەم شێوازەدا پرۆتێزەکە دەخرێتە ژێر ماسولکەی سمت لەڕێگەی بڕینێکی بچووکەوە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی دانانی پرۆتێزی سمت
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوەی ئهنجام:
١ بۆ 3 کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
1 ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ٢ بۆ ٤ ڕۆژ
ماوەی مانەوە لە ئێران:
7 بۆ 10 ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە دانانی پرۆتێزی سمت
لە چ حاڵەتێکدا گەورەکردنی سمت بە ئیمپلەنت بەکاردەهێنرێت؟
ئەم شێوازە لەو حاڵەتانەدا بەکاردێت کە مرۆڤ لە شێوە و قەبارەی سمتی خۆی ڕازی نەبێت. ئیمپلەنتی سمت بە قەبارە و شێوەی گونجاو دەتوانێت شێوەی جەستەی مرۆڤ باشتر بکات.
چ گۆڕانکارییەک دوای گەورەکردنی سمت بە ئیمپلەنت ڕوودەدات؟
دوای دانانی ئەمپلەنتی سمت، سمتەکە گەورەتر و بەرچاوتر دەبێت، هەروەها شێوەی گشتی دەستکاری دەکرێت. ئەم گۆڕانکارییە ئەرێنیانە متمانە بەخۆبوون زیاد دەکەن و کوالیتی ژیانی مرۆڤ باشتر دەکەن.
جۆرەکانی جوانکاری سمت چین؟
- نەشتەرگەری دانانی ئیمپلەنتی سمت (پرۆتێزی سمت)
- لیفت و گەورەکردنی سمت بە شێوازی بڕازیلی
- گەورەکردنی سمت بە لێدانی چەوری
- نەشتەرگەری لیفتی سمت
جیاوازی چییە لە نێوان ئیمپلەنتی سمت و لێدانی چەوری بۆ گەورەکردنی سمت؟
لە دانانی ئیمپلەنتەکەدا پرۆتێزیکی دەستکرد بە شێوە و قەبارەی خوازراو لە سمت دادەنرێت. ئەم شێوازە زیاتر لە خانمانی باریکدا بەکاردێت کە دەیانەوێت قەبارە و شێوەی سمتیان بگۆڕن. لە لێدانی چەوری بۆ سمت، چەوری لە بەشەکانی تری لەش وەکو سک و لایەنەکان دەردێت و دەچێتە ناو سمتەوە . ئەم شێوازە زیاتر لە خانمانی قەڵەودا بەکاردێت کە دەیانەوێت چەوری زیادە لاببەن و دوای تەسفییە کردنی چەوریەکان بیگوازنەوە بۆ ناوچەی سمت.
ئایا نەشتەرگەری ئیمپلەنتی سمت دەگەڕێتەوە؟
نەخێر، ئیمپلەنتی سمت هەمیشەییە و گەڕانەوەی نییە. لەو حاڵەتانەی کە ئیمپلەنتەکان لە جێی خۆیانەوە دەبزووتنەوە یان فۆرمەکەیان لەدەست دەدەن، دەتوانرێت فۆرمەکەیان درووست بکرێتەوە یان بگۆردرێت.
چ مارکێکی پرۆتێز لە نەشتەرگەری دانانی ئیمپلەنتی سمت بەکاردەهێنرێت؟
جۆری جیاوازی مارک بۆ پرۆتێزی سمت هەیە، بەڵام ئێمە زیاتر ئەم براندانەی خوارەوە بۆ نەخۆشەکانمان بەکاردەهێنین:
- مارکی مۆتیڤا (Motiva) کە بەرهەمی ئەمریکایە و گرەنتی ١٠ ساڵەی هەیە.
- مارکەی مێنتۆر (Mentor) بەرهەمێکی ئەمریکایە، کە بەهۆی بەرزی کوالێتی بەرهەمهێنانی تەمەنی خزمەتگوزاری درێژترە. هەروەها ئەم بەرهەمە گەرەنتی ١٠ ساڵی هەیە.
- مارکەی پۆلی تەک (POLYTECH) دروستکراوە لە ئەڵمانیا، کە کوالێتی بەرزە، کە لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا ئەم مارکە بۆ پڕۆتێزی مەمک بەکاردەهێنن. پڕۆتێزی مەمکی پۆلی تەک گەرەنتی ١٠ ساڵەی هەیە.
- مارکەی ناگۆر(Nagor) لە بەریتانیا دروستکراوە و بۆ پڕۆتێزی مەمک بە کوالێتیە. کەمترین گەرەنتی پڕۆتێزی مەمکی ناگۆر ١٠ ساڵە.
ئایا ئەگەری ئەوە هەیە کە ئیمپلەنتی سمت لە جێی خۆیانەوە ببزووتنەوە یان بدڕێن؟
بەڵێ، ڕەنگە ئیمپلەنتەکانی سمت لە جێی خۆیانەوە ببزووتنەوە یان بدڕێن ئەگەر زەبرێکی توند لە ناوچەی سمتدا هەبێت (وەک ڕووداو یان ململێنی جەستەیی). ئەگەر ئەمە ڕوویدا، دەبێت بۆ ئیمپلەنتەکان ڕێکارەکانی چاککردنەوە ئەنجام بدەن.
نەشتەرگەری ئیمپلەنتی سمت چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشک بڕینێکی بچووک لە ناوچەی سمتدا دەکات و دەگاتە بۆشایی ژێرەوە و ئیمپلەنتەکە دادەنێت. لە کۆتاییدا برینەکان بە ووردی دەدوورنەوە بۆ ئەوەی دیار نەبن.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری ئیمپلەنتی سمت چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- حەساسیەت بە دەرمانەکان
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی دانانی پرۆتێزی سمت
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی دانانی پرۆتێزی سمت لە ئێران
دانانی پرۆتێزی سمت
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
دانانی پرۆتێزی سمت
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری دانانی پرۆتێزی سمت:
Buttock Augmentation With Implants Surgery، نەشتەرگەری گەورەکردنی سمت، گەورەبوونی سمت، نەشتەرگەری جوانکاری جەستە، نەشتەرگەری جوانکاری، پرۆتێزی سمت، نەشتەرگەری دانانی ئیمپلەنت بۆ سمت