سووتاندنی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری لیپۆلیزی سارد (کریۆلیپۆلیز یان Coolsculpting) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی سووتاندنی چەوری بە ئامێری کریۆلیپۆلیز
لە شێوازی کریۆلیپۆلیز کە شێوازێکی بێ نەشتەرگەری و بێ ئازارە بۆ کەمکردنەوەی کێش و قەبارەی ناوخۆیی، خانە چەورییەکان بە بەکارهێنانی سەرما و ساردکردنەوە لەناو دەچن بەبێ ئەوەی زیان بە شانەکانی دەوروبەری بگەیەنن. بە ئەنجامدانی یەک جار کریۆلیپۆلیز دەتوانیت ١ بۆ ٢ قەبارە لەدەست بدەیت، و ئەم پرۆسەی لاوازکردنە ٢ بۆ ٤ مانگی دەوێت. ئەگەر دوای کریۆلیپۆلیز شێوازی ژیان و خۆراکی دروستت هەبێت، کاریگەرییەکانی هەمیشەیی دەبن.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی سووتاندنی چەوری بە ئامێری کریۆلیپۆلیز
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
پیویست ناکات
ماوەی ئهنجام:
٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
ماوەی مانەوە لە ئێران:
١ بۆ ٣ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە سووتاندنی چەوری بە ئامێری کریۆلیپۆلیز
سووتاندنی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری لیپۆلیزی سارد (کریۆلیپۆلیز) چییە؟
ئەم پرۆسەیە شێوازێکە بۆ چارەسەرکردنی قەڵەوی. لە سووتاندنی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری لیپۆلیزی سارد (کریۆلیپۆلیز)، خانەکانی چەوری بە بەکارهێنانی سەرما لەناو دەچن.
جۆرەکانی دابەزاندنی کێش چین؟
ڕێگاکانی بێ نەشتەرگەری وەک:
- سووتانی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری کرایۆلیپۆلیز
- سووتانی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری Ultrasonic Cavitation
- سووتانی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری RF لیپۆلیز
- دانانی باڵۆنی گەدە
ڕێکارەکانی نەشتەرگەری وەک:
کام بەشەکانی جەستە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ سووتاندنی چەوری ناوخۆیی لەگەڵ ئامێری لیپۆلیزی سارد؟
ئەم شێوازە بۆ لاوازکردنی ناوخۆیی بەشە جیاوازەکانی لەش بەکارهێنراوە، وەکو سک، لا، دەم و چاو، قۆڵ، ڕان، سنگی پیاوان و… .
لە چ حاڵەتێکدا سووتاندنی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری لیپۆلیزی سارد بەکاردەهێنرێت؟
لەو حاڵەتانەی کە کەسێک ناتوانێت بە خۆراک و وەرزشکردن بگاتە کێشی ئایدیاڵی خۆی، هەروەها نایەوێت نەشتەرگەری دابەزاندنی کێشی ئەنجام بدات، دەتوانێت سووتاندنی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری لیپۆلیزی سارد (کریۆلیپۆلیز) ئەنجام بدات.
چ گۆڕانکارییەک دوای سووتاندنی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری لیپۆلیزی سارد ڕوودەدات؟
دوای سووتاندنی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری لیپۆلیزی سارد (کریۆلیپۆلیز)، چەوری ناوخۆیی لە شوێنە خوازراوەکاندا تا ڕادەیەکی زۆر لەناو دەچێت. ئەم کەمبوونەوەی قەبارەی چەوری ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە قەڵەوی (نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، پەستانی خوێن، شەکرە و …) کەمدەکاتەوە و هەروەها دروستکردنی لەشجوانی و متمانە بەخۆبوونی مرۆڤ زیاد دەکات.
ئایا کاریگەرییەکانی سووتاندنی چەوری لەگەڵ کریۆلیپۆلیز هەمیشەیی دەبن؟
نەخێر، لە سووتاندنی چەوری ناوخۆییدا بە ئامێری ساردی کریۆلیپۆلیز (کریۆلیپۆلیز)، بەشێک لە خانە چەورییەکان لەناو دەچن، خانەکانی دیکەش توانای گەشەکردنیان دەبێت و دەبنە هۆی قەڵەوی ناوخۆیی. بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام لە ڕێگەی کریۆلیپۆلیزەوە بەدەست بهێنیت، پێویستە وەرزش بکەیت و خۆراکی گونجاوت هەبێت.
جۆرەکانی لابردنی چەوری ناوخۆیی چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ ڕزگاربوون لە چەوری زیادەی جەستە:
- ڕێگاکانی بێ نەشتەرگەری وەک سووتاندنی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری لیپۆلیزی سارد و سووتاندنی چەوری به RF لیپۆلیز
- ڕێکارەکانی نەشتەرگەری وەکو لیپۆساکشێن و لیپۆماتیک سک، پشت و لا، لیپۆساکشێن ڕان و ...
چۆن سووتانی چەوری ناوخۆیی بە لیپۆلیزی سارد (کریۆلیپۆلیز) ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا کۆنداکتۆرلەسەر شوێنی دڵخواز دادەنرێت. کۆنداکتۆر بە مژین وا دەکات کە خانە چەوریەکان بێنە بەر دەست و بە سەرما فریزیان دەکات. فریزی خانە چەوریەکان دەبێتە هۆی مردنیان و لابردنی چەوری ناوخۆیی.
کاریگەری لاوەکی سووتانی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری لیپۆلیزی سارد چین؟
- ئازار
- حەساسیەت
- سووربوونەوە و شینبوونەەی پێست
- ئاوسان
- هەستکردن بە مێروولە کردنی پێست
وێنەکانی پێش و پاشی سووتاندنی چەوری بە ئامێری کریۆلیپۆلیز
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی سووتاندنی چەوری بە ئامێری کریۆلیپۆلیز لە ئێران (بۆ هەر ٤٥ خولەکێک)
سووتاندنی چەوری بە ئامێری کریۆلیپۆلیز
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
سووتاندنی چەوری بە ئامێری کریۆلیپۆلیز
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری سووتاندنی چەوری بە ئامێری کریۆلیپۆلیز:
Cryolipolysis (CoolSculpting) Treatment for Fat Burning & Body Sculpting، ٰلاوازکردن بەبێ نەشتەرگەری، لاوازکردن بە لەیزەر، سووتاندنی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری لیپۆلیزی سارد، کریۆلیپۆلیز یان Coolsculpting