سووتاندنی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری RF لیپۆلیز لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی سووتاندنی چەوری بە ئامێری RF لیپۆلیز
RF لیپۆلیز ئامێرێکە کە خانە چەوریەکان لە ڕێگەی شەپۆلی فەوقی سەوت و فریکوێنسی ڕادیۆوە گەرم دەکاتەوە و پێکهاتەکانیان لەناو دەبات، ئەم کارە لە یەک کاتدا دەبێتە هۆی مردنی خانە چەوریەکان و توندبوونەوەی پێست لەو ناوچەیە. ئەم ڕێگایە گونجاوە بۆ کەمکردنەوەی یەک بۆ دوو قەبارەی جلوبەرگ، بەڵام بۆ قەڵەوی توند ڕێگاکانی نەشتەرگەری پێشنیار دەکرێت. ئەم شێوازە پێویستی بە چەندین دانیشتنی چارەسەرکردن هەیە بە ماوەی ١ بۆ ٢ هەفتە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی سووتاندنی چەوری بە ئامێری RF لیپۆلیز
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
۴۵ خولەک بۆ ١ کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
ماوەی مانەوە لە ئێران:
١ بۆ ٣ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە سووتاندنی چەوری بە ئامێری RF لیپۆلیز
ئامێری RF لیپۆلیز چییە؟
ئامێری RF لیپۆلیز ئامێرێکە کە زیاتر بۆ چارەسەرکردنی قەڵەوی ناوخۆیی و لابردنی سێلولیتی پێست بەکاردێت. ئەم ئامێرە بە بەکارهێنانی شەپۆلی ئۆلتراسۆند و دروستکردنی گەرما کاریگەری لەسەر چینە قووڵەکانی پێست هەیە، بۆ ئەوەی چەوری زیادە دەربچێت و پێست دەست بکات بە بەرهەمهێنانی کۆلاژین.
جۆرەکانی دابەزاندنی کێش چین؟
- ڕێگاکانی بێ نەشتەرگەری وەک:
- سووتانی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری RF لیپۆلیز
- سووتانی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری کرایۆلیپۆلیز
- سووتانی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری Ultrasonic Cavitation
- دانانی باڵۆنی گەدە
ڕێکارەکانی نەشتەرگەری وەک:
لە چ حاڵەتێکدا ئامێری RF لیپۆلیز بەکاردەهێنرێت؟
ئامێری RF لیپۆلیز بەکارهێنانی جۆراوجۆری هەیە وەک:
- کەمکردنەوەی قەبارە و لاوازکردنی ناوخۆیی سک، لاکان
- کەمکردنەوەی قەبارە و لاوازکردنی ناوخۆیی ڕان و سمت و حەوز و قاچ و سنگی پیاوان
- لابردنی چەوری لە دەم و مل و لیفتی ئەو شوێنانە
- نەهێشتنی سێلولیتی پێست
چ گۆڕانکارییەک دوای سووتاندنی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری RF لیپۆلیز ڕوودەدات؟
دوای ئەنجامدانی ئەم شێوازە و بە کاریگەری گەرمای RF لیپۆلیز لە سەر چینە قووڵەکانی پێست، چەوریەکان دەردەچن، لە ئەنجامدا قەبارەی ئەم بەشانە کەم دەبێتەوە و کەسەکە کزتر دەبێتەوە. هەروەها RF لیپۆلیز دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و بە بەرهەمهێنانی کۆلاجین وا دەکات کە پێست گەشاوەتر و پتەو بێت.
ئایا ئەنجامدانی سووتاندنی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری RF لیپۆلیز ئازاربەخشە؟
نەخێر، سووتاندنی چەوری ناوخۆیی کە بە ئامێری RF لیپۆلیز ئەنجام دەدرێت، ئازاری نییە.
سووتاندنی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری RF لیپۆلیز لە چەند دانیشتن ئەنجام دەدرێت؟
بەپێی پلەی قەڵەوی و پێویستی نەخۆشەکە، دانیشتنەکانی RF لیپۆلیز لە نێوان ٨ بۆ ١٢ دانیشتندایە. هەر دانیشتنێک بە تێکڕا لە نێوان ٤٥ بۆ ٦٠ خولەک دەخایەنێت.
ئایا گۆڕانکاریەکانی سووتاندنی چەوری ناوخۆیی کە بە ئامێری RF لیپۆلیز ڕوودەدەن، هەمیشەیین؟
لەم شێوازەدا چەوریەکان لەدەست دەچن، بۆیە گۆڕانکارییەکان هەمیشەیی دەبن. گۆڕانکارییەکانی سووتاندنی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری RF لیپۆلیز دوای ٣-٤ دانیشتن دیار دەبن. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام لەم شێوازە بەدەست بهێنین، پێویستە خۆراکی دروست و وەرزشکردن بە بەردەوامی ئەنجام بدرێت.
چۆن سووتاندنی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری RF لیپۆلیز ئەنجام دەدرێت؟
سووتاندنی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری RF لیپۆلیز لە ناوەندێکی تەیاردا ئەنجام دەدرێت. لەم شێوازەدا ئامێرێک دەخرێتە سەر پێستی ئەو شوێنەی کە دەخوازرێت (سک، لاوەکان، ڕان، قاچ، دەموچاو و …) و بە جوڵاندنی لەسەر پێست، شەپۆلی لەیزەر بەر شانەکانی ژێرەوەی دەکەوێت و کاریگەری لەسەر چەوریەکان دەبێت.
کاریگەرییە لاوەکییەکانی سووتاندنی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری RF لیپۆلیز چین؟
ئەنجامدانی سووتاندنی چەوری ناوخۆیی بە ئامێری RF لیپۆلیز هیچ ئاڵۆزیەکی تایبەتی نییە. کاریگەرییە لاوەکییە دەگمەنەکانی ئەم ڕێگایە بریتین لە ئازارێکی سووک و سووربوونەوە و حەساسییەتی پێست.
وێنەکانی پێش و پاشی سووتاندنی چەوری بە ئامێری RF لیپۆلیز
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی سووتاندنی چەوری بە ئامێری RF لیپۆلیز لە ئێران (بۆ هەر ٤٥ خولەکێک)
سووتاندنی چەوری بە ئامێری RF لیپۆلیز
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
سووتاندنی چەوری بە ئامێری RF لیپۆلیز
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری سووتاندنی چەوری بە ئامێری RF لیپۆلیز:
Radiofrequency Lipolysis Treatment for Fat Burning & Body Sculpting، دابەزاندنی کێشی لەیزەر، لاوازکردن بەبێ نەشتەرگەری، RF چەوری شلکردنەوە، RF لیپۆلیز، سووتاندنی چەوری بە لەیزەر