نەشتەرگەری کۆنتۆری جەستە (چەوری سک، لا، پشت، قۆڵ و ڕان) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری کۆنتۆری جەستە
لە نەشتەرگەری لیپۆماتیکی جەستەدا، هەموو چەورییە زیادەکانی بەشە جیاوازەکانی لەش، وەکو: سک، لایەکان، پشتو کەمەر، قۆڵ و ران، بە شێوازێکی مۆدێرن لە لەش دەردەهێنرێت کە پێی دەوترێت لیپۆماتیک. لەم شیوازەدا، جەستەیەکی باریک بە کەمترین ڕێژە لە چەوری دروست دەکرێت. لیپۆماتیک ئازاری کەمترە و کاتێکی کەمتری چاکبوونەوەی هەیە بە بەراورد بە لیپۆساکشێن. دەتوانرێت ئەو چەورییە دەرهێنراوە بخرێتە ناو بەشەکانی تری لەشەوە و قەبارە و شێوەیان باشتر بکرێت، ئەمەش تێچووی زیاتری لەسەرە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری کۆنتۆری جەستە
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوەی ئهنجام:
3 بۆ 6 کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
1 ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ٢ بۆ ٤ ڕۆژ
ماوەی مانەوە لە ئێران:
۷ بۆ ۱۰ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری کۆنتۆری جەستە
لە چ حاڵەتێکدا کۆنتۆری جەستە (لیپۆماتیک) بەکاردەهێنرێت؟
ئەگەر کەسێک کێشی زیاد بوو و نەیتوانی بە وەرزشکردن یان ڕێژیم کێشی کەم کاتەوە، ئەم شێوازە بەکاردەهێنێت.
ئەگەر کۆنتۆری جەستە (لیپۆماتیک) ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
ئەگەر کەسێک نەتوانێت لە چەوری زیادە ڕزگاری بێت، ئەوا مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانی دەبێت. هەروەها زیادبوونی کێش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی متمانە بەخۆبوون و کەمبوونەوەی کوالیتی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.
چ گۆڕانکارییەک دوای کۆنتۆری جەستە (لیپۆماتیک) ڕوودەدات؟
دوای پەیکەرسازی لەش چەوری زیادەی لەش لە سک و لا و پشت و قۆڵ و ڕان لادەبردرێت. بەم شێوەیە کێشی کەسەکە کەم دەبێتەوە و جەستە سیمایەکی لەبار بەدەست دەهێنێت.
ڕێگاکانی کەمکردنەوەی چەوری لەش چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ کەمکردنەوەی چەوری زیادەی لەش:
ڕێگاکانی بێ نەشتەرگەری وەک:
- نەشتەرگەری کۆنتۆری جەستە
- وەرزشکردن
- خۆراکی درووست هەر وەها
- سووتاندنی چەوری بە ئامێری RF لیپۆلیز
- سووتاندنی چەوری بە ئامێری کرایۆلیپۆلیز
- سووتاندنی چەوری بە ئامێری Ultrasonic Cavitation
شێوازەکانی نەشتەرگەری وەک:
جۆرەکانی کۆنتۆری جەستە چین؟
- لیپۆساکشێن
- لیپۆماتیک
جۆرەکانی لیپۆساکشێن لیپۆماتیک چین؟
جیاوازی نێوان لیپۆساکشێن و لیپۆماتیک چییە؟
لیپۆساکشێن ڕێگەیەکی کۆنە بۆ لابردنی چەوری زیادەی سک کە کاریگەری لاوەکی زیاتری هەیە و ماوەی چاکبوونەوەیەکی درێژخایەن، بەڵام لیپۆماتیک ڕێگەیەکی نوێیە بۆ لابردنی چەوری جەستە کە کاریگەری لاوەکی کەمتری هەیە لە چاو لیپۆساکشێن. هەروەها لە شێوازی لیپۆماتیکدا دەتوانرێت ئەو چەورییە لابراوانە بخرێنە ناو شوێنە پێویستەکانی دیکە وەک سنگ، قاچ و … .
نەشتەرگەری کۆنتۆری جەستە (لیپۆماتیک) چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لە نەشتەرگەری کۆنتۆری جەستەدا (لیپۆماتیک) پزیشک بڕینێکی بچووک دەکات و بۆرییەکی تەنک (کانولا) دەخاتە ناو شوێنی دڵخوازەوە. پاشان بە ویبرە و لەرزین و گەرمادان چەوریەکان شل دەکاتەوە و دەیانگوازێتەوە بۆ دەرەوەی لەش. هەروەها ئەگەر کەسێک ویستی، دەتوانێت ئەم چەوریانە بخرێتە ناو بەشەکانی تری لەشیەوە وەک سنگ و قاچ و پێست و … .
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری کۆنتۆری جەستە (لیپۆماتیک) چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- شلبوونەوەی پێست
- حەساسیەت بە دەرمانی سڕکردن
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی پێش و پاشی نەشتەرگەری کۆنتۆری جەستە
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی نەشتەرگەری کۆنتۆری جەستە لە ئێران
نەشتەرگەری کۆنتۆری جەستە
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری کۆنتۆری جەستە
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری کۆنتۆری جەستە:
Body Contouring Surgery (Whole-Body Lipomatic or Vaser & Fat Injection to Desired Areas)، نەشتەرگەری 360° کۆنتۆری جەستە، لیپۆساکشێن سک، لیپۆساکشێن لا، لیپۆساکشێن پشت، لیپۆساکشێن قۆڵ، لیپۆساکشێن ڕان، نەشتەرگەری جوانکاری لەش