بۆتۆکس بۆ چکۆلەکردنەوەی قاچ لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی بۆتۆکس بۆ چکۆلەکردنەوەی قاچ
بۆتۆکس بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی قەڵەوی قاچەکان. بۆتۆکس جۆرێکە لە ژەهر بۆ لاوازکردنی ماسولکەکانی شوێنی دڵخواز، کە بە شێوەیەکی کۆنترۆڵکراو بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکان. لەم شێوازەدا بۆتۆکس گرژبوونی هەمیشەیی ماسولکەکانی ناوچەی قاچ کەمدەکاتەوە و لە ئەنجامدا قاچەکە بچووکتر دەردەکەوێت. ئەم شێوازە نزیکەی ٣ بۆ ٤ مانگ دەخایەنێت و دەتوانرێت چەندین جار دووبارە بکرێتەوە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی بۆتۆکس بۆ چکۆلەکردنەوەی قاچ
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
15 بۆ 45 خولەک
مانەوەی نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
ماوەی مانەوە لە ئێران:
١ بۆ ٣ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە بۆتۆکس بۆ چکۆلەکردنەوەی قاچ
هۆکاری گەورەبوون و وەکوو یەک نەچوونی قاچەکان چییە؟
- مێژووی بنەمالێتی و جیناتیکی
- وەرزشی قورس
- چۆنێتی ڕۆیشتن
- چەوری زیادە لە قاچەکاندا
لە چ حاڵەتێکدا بۆتۆکس بەکاردەهێنرێت؟
بۆتۆکس دەتوانرێت بۆ چارەسەرکردن لەم حاڵەتانەی خوارەوە بەکاربهێنرێت:
- چکۆلەکردنەوەی قەبارەی قاچ
- گەش بوونەوەی پێست
- چارەسەری گرژبوونی ماسولکەکان
- چارەسەری سەرئێشەی میگرەن
- چارەسەری زۆر ئارەقکردنی ژێر باڵ
- چارەسەری زۆر ئارەقکردنی دەست
- ئارەقکردنی قاچ
- لابردنی چرچی پێست
جۆرەکانی چکۆلەکردنەوەی قەبارەی قاچ چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ چکۆلەکردنەوەی قەبارەی قاچەکان:
- چکۆلەکردنەوەی قەبارەی قاچ بێ نەشتەرگەری، وەک بۆتۆکس بۆ قاچ
- چکۆلەکردنەوەی قەبارەی قاچ بە نەشتەرگەری وەکو لیپۆساکشێن و لیپۆماتیک
لە چ حاڵەتێکدا بۆتۆکس لە ناوچەی قاچ دەرێت؟
- لەو حاڵەتانەی کە قاچەکە گەورەیە و لە ڕووی جوانییەوە کێشە بۆ کەسەکە دروست دەکات
- لەو حاڵەتانەی کە قاچەکان نایەکسانن
- بۆتۆکس بۆ لیفتی قاچ
ئەگەر بۆتۆکس لە قاچ نەدرێت چی ڕوودەدات؟
بۆتۆکس لە ناوچەی قاچ، ڕێگایەکە بۆ ئەوەی قاچەکان بچوکتر و باریکتر بن. لێنەدانی بۆتۆکس دەبێتە هۆی ئەوەی کە قەبارەی گەورە و نایەکسانی قاچەکان بمێنێتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی ناڕەحەتی و لەدەستدانی متمانە بەخۆبوون.
دوای بۆتۆکس بۆ قاچ چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
بۆتۆکس دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی قاچ بەهۆی ئیفلیجکردنی بەشێک لە ماسولکەکان بۆ ماوەیەکی کاتی. بۆتۆکس دەبێتە هۆی چکۆلەکردنەوەی قەبارەی قاچ یان سیمیتری کردنی قاچەکان. لە ئەنجامدا قاچەکان جوانتر دەدیترێن.
بۆتۆکس چەند کات دەخایەنێت؟
بۆتۆکس لە ناوچەی قاچ، قەبارەکەی بچووک دەکاتەوە. تەمەنی بۆتۆکس لە نێوان ٤ بۆ ١٢ مانگدایە و پێویستە دووبارە بکرێتەوە ئەگەر پێویست بوو.
چ مارکێک لە بۆتۆکسدا بەکاردەهێنرێت؟
جوانکاری و چارەسەرە پزیشکییەکان کاتێک کاریگەر دەبن کە باشترین کەرەستە بەکاربهێنرێن. نموونەی ئەو براندانەی بۆتۆکس کە بەکاردەهێنرێن بریتین لە:
- مارکی دیسپۆرت (Dysport)
- مارکی نۆرۆنۆکس (Neuronox)
- مارکی زێئۆمین (Xeomin)
- مارکی ئازالۆر (Azzalure)
بۆتۆکس چۆن لێدەدرێت؟
لەم شێوازەدا دەرزییەکی تەنک دەخرێتە ناو شوێنی دڵخواز و بۆتۆکس لێدەدرێت. ئەم ڕێکارە چەند جارێک دووبارە دەکرێتەوە تا بۆتۆکس لە هەموو شوێنەکاندا لێبدرێت.
کاریگەری لاوەکی بۆتۆکس چین؟
- خوران
- تا
- هێڵنج
- لاوازی ماسولکەکان
- حەساسیەت
وێنەکانی بۆتۆکس بۆ چکۆلەکردنەوەی قاچ
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی بۆتۆکس بۆ چکۆلەکردنەوەی قاچ لە ئێران
بۆتۆکس بۆ چکۆلەکردنەوەی قاچ
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
بۆتۆکس بۆ چکۆلەکردنەوەی قاچ
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری بۆتۆکس بۆ چکۆلەکردنەوەی قاچ:
Botox Injection for Calf Reduction، دەرزی بۆتۆکس، چارەسەری قەڵەوی قاچ، بۆتۆکسی قاچ