لابردنی خوێنبەرە دیارەکانی ڤاریکۆز لەسەر پێست بە چارەسەری سکلێرۆتێراپی لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی سکلێرۆتێراپی خوێنبەرەکانی ڤاریکۆز
هەندێک کەس خوێنبەرەکانی وەرینی ژێر پێستیان دیارە. ئەگەر کەسێک بیەوێت ئەم خوێنبەرانە لاببات دەتوانێت چارەسەری سکلێرۆتراپی بەکاربهێنێت. سکلێرۆتێراپی ڕێگایەکە کە پزیشک مادەیەکی تایبەت دەداتە ناو خوێنبەرە وەرینیەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ڕۆیشتنی خوێن بە خوێنبەرە ئامانجدارەکەدا تێنەپەڕێت و بچێتە سەر خوێنبەرە تەندروستەکان، لە ئەنجامدا خوێنبەرە وەرینیەکان لادەبردرێن .
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی سکلێرۆتێراپی خوێنبەرەکانی ڤاریکۆز
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
١٥ بۆ ٤٥ خولەک
مانەوەی نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
ماوەی مانەوە لە ئێران:
١ بۆ ٣ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە سکلێرۆتێراپی خوێنبەرەکانی ڤاریکۆز
هۆکاری دروستبوونی خوێنبەری ڤاریکۆز چییە؟
خوێنبەری ڤاریکۆز کاتێک دروست دەبێت کە دیواری خوێنبەرەکە لاواز دەبێت یان وەلڤەلەکانی تێکدەچن. لە نێوان هۆکارەکانی کە مەترسی تووشبوون بە خوێنبەری ڤاریکۆز زۆر دەکەن، دەتوانرێت ئەمانەی خوارەوە باس بکرێت:
- کێشی زۆر
- وەستان یان دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر
- زیادبوونی تەمەن
- دووگیانی
- مێژووی بنەمالێیەتی خوێنبەری ڤاریکۆز
لە چ حاڵەتێکدا پێویستە چارەسەری خوێنبەری ڤاریکۆز بکرێت؟
ئەگەر خوێنبەری ڤاریکۆز بوونە هۆی ناڕەحەتی و ئازار و گۆڕینی ڕەنگی پێست و ئاوسان و برین، پێویستە ڕێکاری پێویست بۆ چارەسەرکردن بگیرێتەبەر.
ئەگەر چارەسەری خوێنبەری ڤاریکۆز نەکرێت چی ڕوودەدات؟
چارەسەرنەکردنی خوێنبەری ڤاریکۆز دەبێتە هۆی ئازار و ئاوسانی پێست و گۆڕینی ڕەنگی پێست. یەکێک لە ئاڵۆزییە مەترسیدارەکانی خوێنبەری ڤاریکۆز بریتییە لە دروستبوونی مەینی خوێن لە خوێنبەرە قووڵەکاندا (DVT). جیابوونەوەی مەینەکە و جوڵەی بۆ ئەندامە گرینگەکانی وەک مێشک یان دڵ دەتوانێت زۆر مەترسیدار بێت و تەنانەت کوشندەش بێت.
دوای چارەسەرکردنی خوێنبەری ڤاریکۆز چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای چارەسەرکردن، ڕۆیشتنی خوێن لە خوێنبەرەکاندا بە شێوەیەکی ئاسایی جێگیر دەبێت. ئازار و ئاوسانی پێست و گۆڕانی ڕەنگی پێست لەناو دەچێت و ڕێگری لە مەینبوونی خوێن لە خوێنبەرە قووڵەکاندا (DVT) دەکرێت.
جۆرەکانی چارەسەرکردن بۆ خوێنبەری ڤاریکۆز چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگە هەیە بۆ چارەسەرکردنی خوێنبەری ڤاریکۆز:
چارەسەری بێنەشتەرگەری وەک:
- چارەسەرکردنی خوێنبەرەکانی وەرینی خوێن بە شێوازی ئەسکلێرۆتراپی
- چارەسەرکردنی خوێنبەرەکانی وەرینی خوێن بە رادیۆفریکوێنسی (RF)
- چارەسەرکردنی خوێنبەرەکانی وەرینی خوێن بە لەیزەر (EVLA)
چارەسەری نەشتەرگەری وەک:
چۆن خوێنبەری ڤاریکۆز بە سکلێرۆتێراپی چارەسەر دەکرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشک دەرزیەکە دەخاتە ناو پێستەوە و ئاراستەی دەکات بەرەو خوێنبەرەکە و ماددەیەکی تایبەتی لێدەدات بۆ وەستاندنی گەرانی خوێن لەو بەشەی خوێنبەرەکەدا. وەستاندنی گەرانی خوێن دەبێتە هۆی نەمانی ڤاریکۆز.
ئاڵۆزییەکانی چارەسەرکردنی خوێنبەری ڤاریکۆز بە سکلێرۆتێراپی چین؟
- ئازار
- هەست بە سووتان
- حەساسیەت بە دەرمان
- خوێن مەین
وێنەکانی پێش و پاشی سکلێرۆتێراپی خوێنبەرەکانی ڤاریکۆز
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی سکلێرۆتێراپی خوێنبەرەکانی ڤاریکۆز لە ئێران (بۆ هەر دانیشتنێک)
سکلێرۆتێراپی خوێنبەرەکانی ڤاریکۆز
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
سکلێرۆتێراپی خوێنبەرەکانی ڤاریکۆز
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری سکلێرۆتێراپی خوێنبەرەکانی ڤاریکۆز:
Sclerotherapy for Spider Veins (Varicose Veins)، سکلێرۆتێراپی، چارەسەری وەرینی خوێنبەرەکان، لابردنی خوێنبەرە دیارەکانی ڤاریکۆز لەسەر پێست بە چارەسەری سکلێرۆتێراپی