چارەسەری خوێنهێنەری ڤاریکۆز بە نەشتەرگەری بای پاس لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری خوێنهێنەری ڤاریکۆز
لە چارەسەرکردنی خوێنهێنەری ڤاریکۆز بە نەشتەرگەری بای پاس، پزیشک شوێنی دڵخواز دەبڕێت و خوێنهێنەره تێکچووەکە لادەبات. پاشان خوێنهێنەری تەندروست لە بەشەکانی تری لەش هەڵدەبژێرێت و بە خوێنهێنەرە تێکچووەکە دەیگۆڕێت. چارەسەری خوێنهێنەری ڤاریکۆز بە نەشتەرگەری بای پاس، بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتە توندەکانی ڤاریکۆز.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری خوێنهێنەری ڤاریکۆز
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۳ بۆ ۵ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۳ بۆ ۷ ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ٢ بۆ ۴ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
۱۴ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری خوێنهێنەری ڤاریکۆز
هۆکاری خوێنهێنەری ڤاریکۆزچییە؟
خوێنهێنەری ڤاریکۆز کاتێک دروست دەبێت کە دیواری خوێنهێنەرەکە لاواز دەبێت یان وەلڤەلەکانی تێکدەچن. لە نێوان هۆکارەکانی مەترسی تووشبوون بە خوێنهێنەری ڤاریکۆز، دەتوانرێت ئەمانەی خوارەوە باس بکرێت:
- کێشی زۆر
- وەستان یان دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر
- زیادبوونی تەمەن
- دووگیانی
- مێژووی بنرمالێتی خوێنهێنەری ڤاریکۆز
لە چ حاڵەتێکدا پێویستە چارەسەری خوێنهێنەری ڤاریکۆز بکرێت؟
ئەگەرخوێنهێنەری ڤاریکۆز بوونە هۆی ناڕەحەتی و ئازار و گۆڕینی ڕەنگی پێست و ئاوسان و برین، پێویستە ڕێکاری پێویست بۆ چارەسەرکردن بگیرێتەبەر.
ئەگەر چارەسەری خوێنهێنەری ڤاریکۆز نەکرێت چی ڕوودەدات؟
چارەسەرنەکردنی خوێنهێنەری ڤاریکۆزدەبێتە هۆی ئازار و ئاوسانی پێست و گۆڕینی ڕەنگی پێست. یەکێک لە ئاڵۆزییە مەترسیدارەکانی خوێنهێنەری ڤاریکۆز بریتییە لە دروستبوونی مەینی خوێن لە خوێنبەرە قووڵەکاندا (DVT). جوڵەی مەینەکە بۆ ئەندامە گرینگەکانی وەک مێشک یان دڵ دەتوانێت زۆر مەترسیدار بێت.
دوای چارەسەرکردنی خوێنهێنەری ڤاریکۆز چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای چارەسەرکردن، ڕۆیشتنی خوێن لە خوێنبەرەکاندا بە شێوەیەکی ئاسایی دەبێت. ئازار و ئاوسانی پێست و گۆڕانی ڕەنگی پێست لەناو دەچێت و ڕێگری لە مەینبوونی خوێن لە خوێنبەرە قووڵەکاندا (DVT) دەکرێت.
جۆرەکانی شێوازی چارەسەرکردن بۆ خوێنهێنەری ڤاریکۆز چین؟
بەگشتی ٢ شێوازی چارەسەرکردن بۆ خوێنهێنەری ڤاریکۆز هەیە:
چارەسەری خوێنهێنەری ڤاریکۆز بەبێ نەشتەرگەری وەک:
- لابردنی خوێنهێنەری ڤاریکۆز بە RF
- چارەسەرکردنی خوێنهێنەری ڤاریکۆز بە ئیسکلەرۆتراپی
- لابردنی خوێنهێنەری ڤاریکۆز بە لەیزەری EVLA
چارەسەری خوێنهێنەری ڤاریکۆز بە نەشتەرگەری وەک:
- نەشتەرگەری بای پاس خوێنهێنەری ڤاریکۆز
چۆن چارەسەری خوێنهێنەری ڤاریکۆز بە نەشتەرگەری بای پاس دەکرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشک، دەچێتە ناو خوێنهێنەری ڤاریکۆز. پاشان ئەو خوێنهێنەرێی کە تێکچووە لایان دەبات و دەگۆڕێت بە خوێنهێنەرێکی تەندروست.
ئاڵۆزییەکانی چارەسەرکردنی خوێنهێنەری ڤاریکۆز بە نەشتەرگەری بای پاس چین؟
- خوێنبەربوون
- ئازار
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- خوێن مەین
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی نەشتەرگەری خوێنهێنەری ڤاریکۆز
نرخی نەشتەرگەری خوێنهێنەری ڤاریکۆز لە ئێران (بۆ هەر ناوچەیەک)
نەشتەرگەری خوێنهێنەری ڤاریکۆز
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری خوێنهێنەری ڤاریکۆز
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری خوێنهێنەری ڤاریکۆز:
Treatment of Varicose Veins with Bypass Surgery، چارەسەری خوێنبەرەکان، نەشتەرگەری خوێنبەرەکان، چارەسەری خوێنبەرەکانی وەرینی خوێنبەرەکان