چاککردنەوەی ئانوێریسم ئائۆرتی سنگ بە رێگەی ئاندۆواسکولار (TEVAR) لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری TEVAR

لە نەشتەرگەری چاککردنەوەی ئانوێريسم ئائۆرتی ناو سنگ، پزیشک بۆرییەکی ورد و نەرم (کاتێتەر) بە دروستکردنی بڕینێکی بچووک دەخاتە ناو خوێنبەرەکە و ئاراستەی شوێنی ئانوێريسمی دەکات. بۆ ئەوەی بگاتە ئانوێريسم ئائۆرتی سنگ ولاوازی دیوارەکە ڕاست بکاتەوە. ئەگەر پێویست بوو بۆرییەکی تەنک و تایبەت (گرافت) لە شوێنی ئانوێريسمی ناو سنگ دادەنرێت. TEVAR شێوازێکی نوێیە بۆ چاککردنەوەی ئانوێريسم ئائورتی سنگ کە پێویستی بە نەشتەرگەری کراوەی سنگ نییە.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی نەشتەرگەری TEVAR

ئاستی مەترسی:

کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

کەمترین نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی گشتی

ماوه‌ی ئەنجام:

۲ بۆ ۴ کاتژمێر

مانەوە لە نەخۆشخانە:

۱ بۆ ۳ رۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ٢ بۆ ۴ هەفتە

مانەوە لە ئێران:

۲۱ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری TEVAR

ئەگەر ئانوێریسم ئائۆرتی سنگ لە کاتی خۆیدا دەستنیشان نەکرێت و چارەسەر نەکرێت، دەتوانێت بپچڕێت. پچڕانی ئانوێریسم ئائۆرتی دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی زۆر لەناو سنگ و مردنی نەخۆشەکە.

لە چاککردنەوەی ئانوێریسم ئائۆرتی سنگدا، دیواری ئائۆرتەکە چاک دەکرێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە پچڕان. لە ئەنجامدا ئەگەری خوێنبەربوونی ناوەوە بەهۆی ئانوێریسم کەم دەبێتەوە. دوای چاککردنەوەی ئانوێریسم ئائۆرتی سنگ، نەخۆش دەتوانێت چالاکییەکانی ڕۆژانەی خۆی ئەنجام بدات و بگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی.

ئەگەر ئانوێریسم ئائۆرت، بچووک بوو، پزیشک دەتوانێت بە نوسینی دەرمان و چاودێریکردن،  نەخۆشییەکە کۆنتڕۆڵ بکات، بەڵام ئەگەرئانوێریسم گەورە بوو یان بە خێرایی گەشەی کرد، پێویستە نەشتەرگەری چاککردنەوەی ئانوێریسم ئائۆرت ئەنجام بدرێت.

بەگشتی ٢ شێوازی نەشتەرگەری هەیە بۆ چاککردنەوەی ئانوێریسم ئائۆرت:

لە شێوازی نەشتەرگەری کراوەدا، بڕینەکان گەورەتر دەبن و پزیشکی نەشتەرگەری زیاتر دەستی بە ئاۆرتا دەگات. نەشتەرگەری ئاندوواسکولار پێویستی بە بڕینی گەورە لە سنگدا نییە بۆ چاککردنەوەی ئانوێریسم، بۆیە ماوەی چاکبوونەوە خێراترە. بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە و قەبارەی ئانوێریسم، یەکێک لەم ٢ ڕێگایە هەڵدەبژێردرێت بۆ چاککردنەوەی ئانوێریسم ئائۆرتی سنگ.

لەم شێوازەدا کاتێتەرەکە لە قۆڵ یان قاچەوە دەخرێتە ناو جەستە و ئاراستەی ئاۆرتا دەکرێت. دوای گەیشتنی کاتێتەربە ئائۆرت، ئەو ناوچەیەی ئائۆرت ە کە ئانوێریسمی لێیە دەستنیشان دەکرێت و چاک دەکرێتەوە.

  • خوێنبەربوون
  • هەوکردن
  • خوێن مەین
  • دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
  • پچڕانی ئانوێریسم

وێنەکانی نەشتەرگەری TEVAR

نرخی نەشتەرگەری TEVAR لە ئێران

نەشتەرگەری TEVAR

لە شاری تاران
$ 2750 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

نەشتەرگەری TEVAR

لە ئێران
$ 2000 بۆ 4000 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری نەشتەرگەری TEVAR:

Thoracic Aortic Aneurysm Repair by Endovascular Method (TEVAR)، نەشتەرگەری خوێنبەرەکان، نەشتەرگەری بۆرییەکانی خوێن، نەشتەرگەری ئاۆرتیک

Scroll to Top