چاککردنەوەی ئانوێریسم ئائۆرتی سنگ بە نەشتەرگەری کراوە لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری ئانوێریسم ئائۆرتی سنگ

لە نەشتەرگەری کراوەدا بۆ ئانوێريسم ئائۆرتی سنگ، پزیشک بڕینێک لە دیواری سنگ (تۆراکۆتۆمی) دەکات بۆ ئەوەی بگاتە ئانوێريسم ئائۆرتی سنگ و لاوازی دیوارەکەی ڕاست بکاتەوە. ئەگەر بۆ چاککردنەوە پێویست بوو بۆرییەکی تەنک و تایبەت (گرافت) لە شوێنی ئانوێريسمی سنگ دادەنرێت.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی نەشتەرگەری ئانوێریسم ئائۆرتی سنگ

ئاستی مەترسی:

مامناوەند

شێوازی ئەنجامدانی:

نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی گشتی

ماوه‌ی ئەنجام:

٢ بۆ ٦ کاتژمێر

مانەوە لە نەخۆشخانە:

٥ بۆ ١٠ ڕۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ٤ بۆ ٦ هەفتە

مانەوە لە ئێران:

۲۱ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری ئانوێریسم ئائۆرتی سنگ

ئەگەر ئانوێریسم ئائۆرتی سنگ لە کاتی خۆیدا دەستنیشان نەکرێت و چارەسەر نەکرێت، دەتوانێت بپچڕێت. پچڕانی ئانوێریسم ئائۆرتی دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی زۆر لەناو سنگ و مردنی نەخۆشەکە.

لە چاککردنەوەی ئانوێریسم ئائۆرتی سنگدا، دیواری ئائۆرتەکە چاک دەکرێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە پچڕان. لە ئەنجامدا ئەگەری خوێنبەربوونی ناوەوە بەهۆی ئانوێریسم کەم دەبێتەوە. دوای چاککردنەوەی ئانوێریسم ئائۆرتی سنگ، نەخۆش دەتوانێت چالاکییەکانی ڕۆژانەی خۆی ئەنجام بدات و بگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی.

ئەگەر ئانوێریسم ئائۆرت، بچووک بوو، پزیشک دەتوانێت بە نوسینی دەرمان و چاودێریکردن،  نەخۆشییەکە کۆنتڕۆڵ بکات، بەڵام ئەگەرئانوێریسم گەورە بوو یان بە خێرایی گەشەی کرد، پێویستە نەشتەرگەری چاککردنەوەی ئانوێریسم ئائۆرت ئەنجام بدرێت.

بەگشتی ٢ شێوازی نەشتەرگەری هەیە بۆ چاککردنەوەی ئانوێریسم ئائۆرت:

لە شێوازی نەشتەرگەری کراوەدا، بڕینەکان گەورەتر دەبن و پزیشکی نەشتەرگەری زیاتر دەستی بە ئاۆرتا دەگات. نەشتەرگەری ئاندوواسکولار پێویستی بە بڕینی گەورە لە سنگدا نییە بۆ چاککردنەوەی ئانوێریسم، بۆیە ماوەی چاکبوونەوە خێراترە. بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە و قەبارەی ئانوێریسم، یەکێک لەم ٢ ڕێگایە هەڵدەبژێردرێت بۆ چاککردنەوەی ئانوێریسم ئائۆرتی سنگ.

لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری بە بڕین و کردنەوەی سنگ (Thoracotomy) دەچێتە ناو ئائۆرتی سنگ و ئانوێریسمەکە چاک دەکاتەوە.

  • خوێنبەربوون
  • هەوکردن
  • خوێن مەین
  • دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
  • پچڕانی ئانوێریسم 
  • ئاڵۆزییەکانی بە هۆی بێهۆشکردن

وێنەکانی نەشتەرگەری ئانوێریسم ئائۆرتی سنگ

نرخی نەشتەرگەری ئانوێریسم ئائۆرتی سنگ لە ئێران

نەشتەرگەری ئانوێریسم ئائۆرتی سنگ

لە شاری تاران
$ 2750 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

نەشتەرگەری ئانوێریسم ئائۆرتی سنگ

لە ئێران
$ 2000 بۆ 4000 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری نەشتەرگەری ئانوێریسم ئائۆرتی سنگ:

Thoracic Aortic Aneurysm Repair by Open Surgery، نەشتەرگەری ئاۆرتیک، نەشتەرگەری دڵ و خوێنبەرەکان، نەشتەرگەری خوێنبەرەکان، نەشتەرگەری TAA

Scroll to Top