گۆڕینی وەلڤەلی دڵ بە بێنەشتەرگەری (ترانسکاتێتەر) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی گۆڕینی وەلڤەلی دڵ بە بێنەشتەرگەری
گۆڕینی وەڵڤەکانی دڵ بێنەشتەرگەری (ترانسکاتێتەر) ڕێگەیەکی نوێیە بۆ گۆڕینی وەڵڤەکانی دڵ کە ناکارامەن. لەم شێوازەدا پێویست بە نەشتەرگەری کراوە ناکات، بەڵکو پزیشک بە ئەنجامدانی بڕینێکی بچووک کاتێتەرەکە (لولەی تەنک و نەرم) دەخاتە ناو خوێنبەرەکەوە و بەرەو دڵ ئاراستەی دەکات. کاتێک کاتێتەرەکە دەگاتە دڵ، وەلڤەلی تەندروست دادەنرێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی گۆڕینی وەلڤەلی دڵ بە بێنەشتەرگەری
ئاستی مەترسی:
کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۱ بۆ ٢ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۳ بۆ ۵ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۴ بۆ ۶ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
١۴ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە گۆڕینی وەلڤەلی دڵ بە بێنەشتەرگەری
هۆکاری لەکارکەوتنی وەلڤەلی دڵ چییە؟
زۆر شت دەبنە هۆی تێکچوون و زیانگەیاندن بە وەلڤەلی دڵ. هەندێکیان بریتین لە:
- چلککردن و هەوکردنی بەستەرەکانی دڵ (ئەندۆکاردیت)
- کێشەی زگماکی دڵ
- هەندێک چلککردنی بەکتریایی وەکو سترێپتۆکۆکی
- نەخۆشیەکانی خوێنبەری کرۆنەری دڵ وەکو ئاترۆوازکلێرۆزیس
- نەخۆشی پەستانی خوێن
- ئانوێریسم ئائۆرت
- نەخۆشی بەرگری خۆکار وەکو لوپوس
نیشانەکانی تێکچوونی وەلڤەلی دڵ چین؟
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا تێکچوونی وەلڤەلی دڵ بێ نیشانەیە. واتە ئەگەری ئەوە هەیە کە وەلڤەلی دڵی کەسێک تەسک یان پێچەوانە بێتەوە، بەڵام نەخۆشەکە بێ ئاگا بێت لێی. ئازاری سنگ و تەنگەنەفەسی و لەدەستدانی هۆشیاری نیشانە گرنگەکانی کێشەی وەلڤەلی دڵن.
چۆن لەکارکەوتنی وەلڤەلی دڵ دەستنیشان دەکرێت؟
نەخۆشیەکانی وەلڤەلی دڵ بە یارمەتی پشکنینی پزیشکی و ECG دەتوانرێت دەستنیشان بکرێت. بەڵام باشترین ڕێگا بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکانی وەلڤەلی دڵ بریتییە لە سۆنەری (ئێکۆکاردیۆگرافی) دڵ لە ڕێگەی سنگەوە.
باوترین کێشەکانی وەلڤەلی دڵ چین؟
لە سیستەمی دڵی مرۆڤدا ٤ جۆر وەلڤەل هەیە کە بریتین لە:
- وەلڤەلی تریکوسپید ( Tricuspid valve)
- وەلڤەلی میتراڵ (Mitral valve)
- وەلڤەلی ئائۆرت (Aortic valve)
- وەلڤەلی پۆلمۆنەری (Pulmonary valve)
باوترین کێشەکانی وەلڤەلی دڵ بریتین لە تێکچوونی میتراڵ (MR)، تەسکبوونەوەی وەلڤەلی ئائۆرت (AS) و تێکچوونی ئائۆرت (AR)
ئایا خراپبوونی وەلڤەلی دڵ بۆخۆی، خۆی چاک دەکاتەوە؟
نەخێر، لەو حاڵەتانەی کە کێشەی وەڵڤەلەکە سووک بێت، دەتوانرێت بە یارمەتی دەرمان نیشانەکانی نەخۆشەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، بەڵام چارەسەری یەکلاکەرەوە بۆ کێشەکانی وەڵڤەلەکان بریتییە لە گۆڕین یان چاککردنەوەی وەلڤەلەکان لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە.
ئەگەر وەلڤەلەکانی دڵ نەگۆردرێن، چی ڕوودەدات؟
نەگۆڕینی وەلڤەلی دڵ کە تێکچووە، کێشەی وەک جەڵتەی دڵ و سستبوونی دڵ و مەینبوونی خوێن دروست دەکات. لە حاڵەتە توندەکاندا، لەکارکەوتنی بەستەرەکانی دڵ لەوانەیە ببێتە هۆی وەستانی دڵ و مردن.
دوای گۆڕینی وەلڤەلی دڵ چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای گۆڕینی وەلڤەلەکانی دڵ، وەلڤەلی نوێ ئەرکەکانیان بە باشی ئەنجام دەدەن و ئەو ئاڵۆزییانەی کە بەهۆی لەکارکەوتنی وەلڤەلەکانەوە دروست دەبن وەک جەڵتەی دڵ، خوێن مەین و … نامێنن. دوای گۆڕینی وەلڤەلی تێکچوو ئەگەری وەستانی دڵ و مردن کەم دەبێتەوە.
جۆرەکانی شێوازی گۆڕینی وەلڤەلی دڵ چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگە هەیە بۆ گۆڕینی وەلڤەلەکان:
- گۆڕینی وەلڤەلی دڵ بە بێنەشتەرگەری (ترانسکاتێتەر)
- گۆڕینی وەلڤەلی دڵ بە نەشتەرگەری کراوە
جیاوازی گۆڕینی وەلڤەلی دڵ بە بێنەشتەرگەری (ترانسکاتێتەر) و گۆڕینی بەستەری دڵ بە نەشتەرگەری کراوە چییە؟
گۆڕینی وەلڤەلی دڵ بە بێنەشتەرگەری (ترانسکاتێتەر) بە بەکارهێنانی کاتێتەر و بە بڕینێکی بچووک ئەنجام دەدرێت، بەڵام لە گۆڕینی وەلڤەلی دڵ بە نەشتەرگەری کراوە، سنگ دەبڕدرێت و وەلڤەلەکان دەگۆڕدرێن. چاکبوونەوە دوای نەشتەرگەری ترانسکاتێتەر خێراترە لە چاکبوونەوە دوای نەشتەرگەری کراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گۆڕینی وەلڤەل دەتوانرێت لە نەشتەرگەری کراوەدا ئەنجام بدرێت بەهۆی دەستگەیشتنێکی زیاترەوە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پزیشک یەکێک لەم دوو ڕێگایە هەڵدەبژێرێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکە بەپێی مەرجەکان.
چۆن گۆڕینی وەلڤەلی دڵ بێ نەشتەرگەری (ترانسکاتێتەر) ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا کاتێتەرێک (بۆری تەنک و نەرم) لە ڕێگەی خوێنبەرەوە لە قۆڵ یان قاچدا دەخرێتە ناوەوە و ئاراستەی وەلڤەلەکانی دڵ دەکرێت. کاتێک کە کاتێتەرەکە گەیشتە شوێنی خۆی، وەلڤەلی نوێ جێگەی وەلڤەلی تێکچوو دەگرێتەوە.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری گۆڕینی وەلڤولی دڵ چین؟
- خوێن بەربوون
- چلککردن
- جەڵتەی دڵ
- خوێن مەین
- زیادبوونی پەستانی خوێنبەرەکانی سییەکان
- تێکچوونی لێدانی دڵ (ئاریتمی)
- سستبوونی دڵ
- لەکارکەوتنی دڵ
وێنەکانی گۆڕینی وەلڤەلی دڵ بە بێنەشتەرگەری
نرخی گۆڕینی وەلڤەلی دڵ بە بێنەشتەرگەری لە ئێران
گۆڕینی وەلڤەلی دڵ بە بێنەشتەرگەری
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
گۆڕینی وەلڤەلی دڵ بە بێنەشتەرگەری
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری گۆڕینی وەلڤەلی دڵ بە بێنەشتەرگەری:
Heart Valve Replacement without Surgery (Transcatheter)، نەشتەرگەری وەلڤەلی دڵ، نەشتەرگەری گۆڕینی بەستەری دڵ، نەشتەرگەری دڵ بە کەمترین هێرش، نەشتەرگەری دڵ، چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ