دووبارە دروست کردنەوەی خوێنبەرەکان دەوروبەر لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی دروست کردنەوەی خوێنبەرەکان
لەم شێوازەدا بۆرییەکی تەنک و نەرم (کاتێتەر) دەخرێتە ناو خوێنبەرەکانی دەوروبەری دڵخوازەوە و ئاراستەی شوێنی بلۆکەکراو دەکرێت. کاتێک کاتێتەرەکە دەگاتە شوێنە گیراوەکە، باڵۆنەکەی ناوی دەکرێتەوە و شتێکی هاوشێوەی تۆڕی کانزایی (ستێنت) دادەنرێت. لە ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییەدا گیرانی خوێنبەرەکە لادەبردرێت و خوێن دەگەڕێتەوە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی دروست کردنەوەی خوێنبەرەکان
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوهی ئەنجام:
٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۰ بۆ ١ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۴ بۆ ۸ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
۵ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە دروست کردنەوەی خوێنبەرەکان
لە چ حاڵەتێکدا پێویستە خوێنبەرەکانی دەوروبەر دووبارە درووست ببنەوە؟
ئەگەر بەهەر هۆکارێک خوێنبەرەکان تەنگ بوون یان گیران (زۆرجار خوێنبەرەکانی ئەندامەکانی خوارەوە ئەم گڕفتەیان بۆ پێش دێت)، پێویستە خوێنبەرەکانی دەوروبەر دروست بکرێنەوە.
ئەگەر دووبارە دروست کردنەوەی خوێنبەرەکانی دەوروبەر ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
ئەگەر خوێنبەرەکانی دەوروبەر دروست نەکرێنەوە، خوێن گەیاندن بۆ ئەندامەکان کەم دەبنەوە یان خوێن ناگات بە ئەندامەکان. نەبوونی خوێن ووردە ووردە زیان بە ئەندامەکە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی لە ناوچوونی.
چ گۆڕانکارییەک دوای دروست کردنەوەی خوێنبەرەکانی دەوروبەر ڕوودەدات؟
دوای دروست کردنەوەی خوێنبەرەکانی دەوروبەر، نیشانەکانی خوێنگەیشتنی کەم بۆ ئەندامەکە نامێنن. هەروەها بە گەیاندنی خوێن بە شیوازی دروست، کارکردنی سرووشتی ئەندامەکە ئاسانتر دەبێت.
ڕێگاکانی چارەسەرکردنی گیرانی خوێنبەرەکانی دەوروبەر چین؟
لە حاڵەتە سووکەکاندا کە پێویستیان بە نەشتەرگەری نییە، دەتوانرێت ڕێگری لە گەشەکردنی گیران بکرێت بە کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە بنەڕەتییەکان و نوسینی دەرمانی زارەکی. ئەگەر ئەم ڕێگایانە نەبوونە هۆی چاکبوونەوەی نەخۆشییەکە، پێویستە چارەسەری نەشتەرگەری بەکاربهێنرێت.
شێوازەکانی چارەسەرکردنی گیرانی خوێنبەرەکانی دەوروبەر چین؟
شێوازەکانی وەک:
- کردنەوەی خوێنبەرەکە بە باڵۆن
- کردنەوەی خوێنبەرەکە بە دانانی ستێنت
- دەرهێنانی ئەو بەشە لە خوێنبەرەکە کە گیراوە
- لابردنی گیرانەکە بە پەیوەندی خوێنبەرێک لە بەشێکی تری جەستە (نەشتەرگەری بای پاس)
چۆن خوێنبەرەکانی دەوروبەر چارەسەری گیرانیان بۆ ئەنجام دەدرێت؟
بەگشتی ٢ ڕێگە هەیە بۆ بنیاتنانەوەی خوێنبەرەکانی دەوروبەر. لە ڕێگای یەکەمدا، بە دانانی بۆرییەکی تەنک لە ناو خوێنبەرەکە، پزیشک گیرانەکە دەناسێت و لای دەبات. لە ڕێگەی دووەمدا خوێنبەرێکی تەندروست لە بەشەکانی تری لەش دەردەهێنرێت و پەیوەند دەکرێت لە شوێنی گیراوەکە.
ئاڵۆزییەکانی دووبارە درووستکردنەوەی خوێنبەرەکانی دەوروبەر چین؟
- خوێنبەربوون
- چلککردن
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- زیانگەیشتن بە خوێنبەرەکە
- حەساسیەت
وێنەکانی دروست کردنەوەی خوێنبەرەکانی
نرخی دروست کردنەوەی خوێنبەرەکان لە ئێران
دروست کردنەوەی خوێنبەرەکان
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
دروست کردنەوەی خوێنبەرەکان
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری دروست کردنەوەی خوێنبەرەکان:
Peripheral Vascular Reconstruction، نەشتەرگەری بۆرییەکانی خوێن، نەشتەرگەری خوێنبەرەکان، کردنەوەی خوێنبەرەکان، ستێنت بۆ خوێنبەرەکان، ئەنجیۆپلاستی باڵۆن، ئەنجیۆپلاستی