چاککردنەوەی وەلڤەلەکانی دڵ بە نەشتەرگەری کراوە لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری چاککردنەوەی وەلڤەلەکانی دڵ

لە چاککردنەوەی وەلڤەلەکانی دڵ بە نەشتەرگەری کراوە، پزیشکی نەشتەرگەری لە ڕێگەی بڕینی سنگەوە (تۆراکۆتۆمی) دەگاتە سنگ و وەلڤەلی ناکارامەی دڵ چاک دەکاتەوە. چاککردنەوەی وەلڤەلەکانی دڵ بە نەشتەرگەری کراوە شێوازێکی سوونەتییە.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی نەشتەرگەری چاککردنەوەی وەلڤەلەکانی دڵ

ئاستی مەترسی:

مامناوەند

شێوازی ئەنجامدانی:

نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی گشتی

ماوه‌ی ئەنجام:

۳ بۆ ۶ کاتژمێر

مانەوە لە نەخۆشخانە:

۵ بۆ ۱۰ رۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ۶ بۆ ۸ هەفتە

مانەوە لە ئێران:

۲۱ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری چاککردنەوەی وەلڤەلەکانی دڵ

زۆر شت دەبنە هۆی تێکچوون و زیانگەیاندن بە وەلڤەلی دڵ. هەندێکیان بریتین لە:

  • چلککردن و هەوکردنی بەستەرەکانی دڵ (ئەندۆکاردیت)
  • کێشەی زگماکی دڵ
  • هەندێک چلککردنی بەکتریایی وەکو سترێپتۆکۆکی
  • نەخۆشیەکانی خوێنبەری کرۆنەری دڵ وەکو ئاترۆوازکلێرۆزیس 
  • نەخۆشی پەستانی خوێن
  • ئانوێریسم ئائۆرت
  • نەخۆشی بەرگری خۆکار وەکو لوپوس

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا تێکچوونی وەلڤەلی دڵ بێ نیشانەیە. واتە ئەگەری ئەوە هەیە کە وەلڤەلی دڵی کەسێک تەسک یان پێچەوانە بێتەوە، بەڵام نەخۆشەکە بێ ئاگا بێت لێی. ئازاری سنگ و تەنگەنەفەسی و لەدەستدانی هۆشیاری نیشانە گرنگەکانی کێشەی وەلڤەلی دڵن.

نەخۆشیەکانی وەلڤەلی دڵ بە یارمەتی پشکنینی پزیشکی و ECG دەتوانرێت دەستنیشان بکرێت. بەڵام باشترین ڕێگا بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکانی وەلڤەلی دڵ بریتییە لە سۆنەری (ئێکۆکاردیۆگرافی) دڵ لە ڕێگەی سنگەوە.

لە سیستەمی دڵی مرۆڤدا ٤ جۆر وەلڤەل هەیە کە بریتین لە:

  • وەلڤەلی تریکوسپید ( Tricuspid valve)
  • وەلڤەلی میتراڵ (Mitral valve)
  • وەلڤەلی ئائۆرت (Aortic valve)
  • وەلڤەلی پۆلمۆنەری (Pulmonary valve)

باوترین کێشەکانی وەلڤەلی دڵ بریتین لە تێکچوونی میتراڵ (MR)، تەسکبوونەوەی وەلڤەلی ئائۆرت (AS) و تێکچوونی ئائۆرت (AR)

نەخێر، لەو حاڵەتانەی کە کێشەی وەڵڤەلەکە سووک بێت، دەتوانرێت بە یارمەتی دەرمان نیشانەکانی نەخۆشەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، بەڵام چارەسەری یەکلاکەرەوە بۆ کێشەکانی وەڵڤەلەکان بریتییە لە گۆڕین یان چاککردنەوەی وەلڤەلەکان لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە.

چارەسەرنەکردنی تێکچوونی وەڵڤەلی دڵ دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەکانی وەک جەڵتەی دڵ، سستبوونی دڵ و مەینبوونی خوێن. لە حاڵەتە توندەکاندا، لەکارکەوتنی وەڵڤەلەکانی دڵ لەوانەیە ببێتە هۆی وەستانی دڵ و مردن.

دوای چارەسەرکردن، وەلڤەلەکان ئەرکەکانیان بە باشی ئەنجام دەدەن و ئاڵۆزییەکانی لەکارکەوتنی وەلڤەلەکانی دڵ وەک جەڵتە، دروستبوونی مەین و … ڕێگری لێدەکرێت. دوای چاککردنەوەی وەلڤەلی دڵ ئەگەری وەستانی دڵ و مردن کەم دەبێتەوە.

لەو حاڵەتانەی کە تێکچوونی وەڵڤەلەکە سووک بێت، پێویست بە چارەسەرکردن ناکات یان نیشانەکانی بە دەرمان چارەسەر دەکرێن. ئەگەر تێکچوونی وەڵڤەلەکە توند بوو، پێویستە ڕێوشوێنی زیاتر بگیرێتەبەر. بەگشتی ٢ ڕێگە هەیە بۆ چاککردنەوەی وەلڤەل: 

 

چاککردنەوەی وەلڤەلی دڵ بە بێ‎نەشتەرگەری (ترانسکاتێتەر) بە بەکارهێنانی کاتێتەر و بە بڕینێکی بچووک ئەنجام دەدرێت، بەڵام لە چاککردنەوەی وەلڤەلی دڵ بە نەشتەرگەری کراوە، قەفەزەی سنگ دەبڕدرێت و وەلڤەلەکان چاک دەکرێنەوە. چاکبوونەوە دوای نەشتەرگەری ترانسکاتێتەر خێراترە لە چاکبوونەوە دوای نەشتەرگەری کراوە. چاککردنەوەی وەلڤەل لە نەشتەرگەری کراوەدا باشتر ئەنجام بدرێت بەهۆی دەستگەیشتنێکی زیاترەوە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پزیشک یەکێک لەم دوو ڕێگایە هەڵدەبژێرێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکە بەپێی مەرجەکان.

لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری قەفەزەی سنگ دەکاتەوە و دوای گەیشتن بە وەلڤەلەکان، چاکیان دەکاتەوە.

  • خوێنبەربوون
  • چلک‎کردن
  • جەڵتەی دڵ
  • خوێن مەین
  • زیادبوونی پەستانی خوێنبەرەکانی سییەکان
  • تێکچوونی لێدانی دڵ (ئاریتمی)
  • سستبوونی دڵ
  • لەکارکەوتنی دڵ

وێنەکانی نەشتەرگەری چاککردنەوەی وەلڤەلەکانی دڵ

نرخی نەشتەرگەری چاککردنەوەی وەلڤەلەکانی دڵ لە ئێران

نەشتەرگەری چاککردنەوەی وەلڤەلەکانی دڵ

لە شاری تاران
$ 1650 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

نەشتەرگەری چاککردنەوەی وەلڤەلەکانی دڵ

لە ئێران
$ 1000 بۆ 2000 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری نەشتەرگەری چاککردنەوەی وەلڤەلەکانی دڵ:

Heart Valves Repair by Open Surgery، نەشتەرگەری وەلڤەلەکانی دڵ، نەشتەرگەری چاککردنەوەی بەستەری دڵ، نەشتەرگەری دڵی کراوە، نه‌شته‌رگه‌ری دڵ، چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ

Scroll to Top