نەشتەرگەری چاندنی دڵ لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی چاندنی دڵ
نەشتەرگەری چاندنی دڵ بریتییە لە نەشتەرگەرییەک بۆ گۆڕینی دڵی ناکارامە بە دڵێکی تەندروست. ئەم شێوازە کاتێک ئەنجام دەدرێت کە شێوازەکانی تری چارەسەری وەک دەرمان و … بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی دڵ کاریگەر نەبن.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی چاندنی دڵ
ئاستی مەترسی:
مامناوەند
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۴ بۆ ۶ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۱۰ بۆ ۱۴ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۶ هەفتە بۆ ۳ مانگ
مانەوە لە ئێران:
۳٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە چاندنی دڵ
لە چ حاڵەتێکدا نەشتەرگەری چاندنی دڵ پێویستە؟
- زیانێکی زۆر بە ماسولکەکانی دڵ
- سستبوونی دڵ
- ئازارێ توندی سنگ کە وەڵامی چارەسەرەکانی تر ناداتەوە
- تێکچوونی بەستەری دڵ کە بە ڕێگەی تر چارەسەر ناکرێت
ئەگەر نەشتەرگەری چاندنی دڵ ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
نەشتەرگەری چاندنی دڵ دوا بژاردەیە بۆ چارەسەری کێشە سەختەکانی دڵ، ئەگەر ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام نەدرێت، پەمپکردنی خوێن بۆ بەشە جیاوازەکانی لەش ئەنجام نادرێت. لەم حاڵەتەدا ئەندامەکانی لەش لەکاردەکەون و ئەگەری مردنی نەخۆشەکە زۆر زیاد دەکات.
یاساکانی ئێران سەبارەت بە چاندنی دڵ چین؟
بەپێی یاسای ئێران، چاندنی دڵ لە ئێرانییەکانەوە بۆ بیانییەکان و بەپێچەوانەشەوە قەدەغەیە.
دوای نەشتەرگەری چاندنی دڵ چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەری چاندن، دڵی بەخشەر دەست بە کارکردن دەکات و خوێن دەگەیەنێتە هەموو ئەندامەکانی لەش،ئالٶزییەکانی باشتر دەبن و تەمەنی نەخۆشەکە زیاد دەکات.
ئەگەری زیندوو مانەوە دوای نەشتەرگەری چاندنی دڵ چەندە؟
بەگشتی:
٩٠ لە سەدی نەخۆشەکان لانیکەم ١ ساڵ لە ژیاندا دەمێننەوە. ٧٥ لە سەدی نەخۆشەکان بەلایەنی کەمەوە ٥ ساڵ لە ژیاندا دەمێننەوە. ٥٠ لە سەدی نەخۆشەکان بەلایەنی کەمەوە ١٠ ساڵ دەژین.
ئایا شێوازی دیکە هەیە بە جێگای چاندنی دڵ؟
LVAD شێوازێکی جێگیرە بۆ نەشتەرگەری چاندنی دڵ. ئەم شێوازە کاتێک بەکاردێت کە نەخۆشەکە لە نۆرەی چاندنی دڵ دایە یان کاندیدێکی گونجاوە بۆ نەشتەرگەری چاندنی دڵ.
نەشتەرگەری چاندنی دڵ چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لە نەشتەرگەری چاندنی دڵدا، پزیشک، ئێسکی سنگ دەبڕێت و دڵی نەخۆشەکە دەردەهێنی و دڵێکی بەخشەری تەندروست لە شوێنی دادەنێت.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری چاندنی دڵ چین؟
- خوێنبەربوون
- چلککردن
- خوێن مەین
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- ڕەتکردنەوەی چاندنەکە لەلایەن سیستەمی بەرگری لەشەوە
- ئاڵۆزییەکانی بە هۆی بێهۆشکردن
وێنەکانی چاندنی دڵ
نرخی چاندنی دڵ لە ئێران
چاندنی دڵ
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
چاندنی دڵ
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری چاندنی دڵ:
Heart Transplant Surgery، نهشتهرگهری دڵ، چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ، نەشتەرگەری گۆڕینی دڵ، نهشتهرگهری چاندنی دڵ