گەورەکردنی مەمک بە لێدانی چەوری لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی گەورەکردنی مەمک بە لێدانی چەوری
لەم شێوازەدا بڕی پێویست بە چەوری لەو شوێنانەی لەشدا کە چەورییان تێدایە وەک سک و … دەردەهێنرێت و لە مەمکەکان دەدرێت. بڕی ئەو چەورییەی کە لەم ڕێگایەدا دەردەهێنرێت و لە هەر لایەکی مەمک دەدرێت نزیکەی ١٠٠ بۆ ٢٠٠ میلی لیتر دەبێت. نزیکەی ۳۰٪ چەوری لێدراو تا 6 مانگ لە بەین دەچێت و ئەو چەورییەی کە دەمێنێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی گەورەکردنی مەمک بە لێدانی چەوری
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
1 بۆ 2 کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
0 بۆ 1 ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
ماوەی مانەوە لە ئێران:
5 بۆ 7 ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە گەورەکردنی مەمک بە لێدانی چەوری
لە چ حاڵەتێکدا دەرزی چەوری بەکاردەهێنرێت؟
لە چ حاڵەتێکدا گەورەکردنی مەمک بە لێدانی چەوری ئەنجام دەدرێت؟
لەو حاڵەتانەی کە کەسێک لە فۆرمی مەمکەکانی ڕازی نەبێت، دەتوانێت ئەم ڕێگایە بەکاربهێنێت. گەورەکردنی مەمک بە لێدانی چەوری بەکاردێت بۆ لابردنی شلبوونەوە و نافۆرمی مەمکەکان. ئەم ڕێگایە بە تەکنیکەکانی لیپۆماتیک لیپۆساکشێن ئەنجام دەدرێت.
دوای گەورەکردنی مەمک بە لێدانی چەوری چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای گەورەکردنی مەمک بە لێدانی چەوری فۆرمی مەمکەکان جوان دەکرێتەوە. دوای ئەم شێوازە مەمکەکان گەورەتر دەبن و تا ڕادەیەک شلبوونەوەکەیان لە بەین دەچێت. هەروەها ڕووی پێست نەرمتر و سافتر دەبێت.
کێ گونجاوە بۆ گەورەکردنی مەمک بە لێدانی چەوری؟
ئەو کەسانەی کە چەوری زیادەیان لە سک و لایەنەکاندا هەیە، بەڵام لە شێوە و قەبارەی بچووکی مەمکەکانیان ڕازی نین، گونجاون بۆ گەورەکردنی مەمک بە لێدانی چەوری.
جۆرەکانی گەورەکردنی مەمک چین؟
لە نێو شێوازەکانی گەورەکردنی مەمکدا دەتوانرێت ئاماژە بەمانەی خوارەوە بکرێت:
- لێدانی چەوری بۆ ناو مەمک
- دانانی پرۆتێز لە مەمکەکاندا
ئایا گەورەکردنی مەمک بە لێدانی چەوری دەتوانرێت بگەڕێتەوە؟
بەشێک لەو چەورییەی کە دەدرێنە ناو مەمکەوە بە شێوەیەکی سروشتی لە لایەن جەستەوە جەزب دەبێت(نزیکەی ۳۰٪)، ئەوە لەکاتێکدایە کە شێوەی گشتی مەمکەکان دەپارێزرێت. ئەگەر شێوەی مەمکەکان لە دۆخی دڵخواز دەرچوو، دەتوانرێت ڕێوشوێنی گونجاو بگرێتەبەر.
چۆن گەورەکردنی مەمک بە لێدانی چەوری ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشک کانولا (بۆری تەنک) دەخاتە ناوەوە بە بڕینێکی بچووک لە سک و لاوەوە و چەوری زیادە لادەبات. دوای ئەوەی چەوریەکانی دەرهێنان، لە مەمکەکانی دەدات.
کاریگەری لاوەکی گەورەبوونی مەمک بە لێدانی چەوری چین؟
- چلک
- زیان بە دەمارەکان
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- حەساسیەت
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی گەورەکردنی مەمک بە لێدانی چەوری
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی گەورەکردنی مەمک بە لێدانی چەوری لە ئێران
گەورەکردنی مەمک بە لێدانی چەوری
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
گەورەکردنی مەمک بە لێدانی چەوری
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری گەورەکردنی مەمک بە لێدانی چەوری:
Breast Augmentation With Fat transfer، نەشتەرگەری جوانکردنی مەمک، دەرزی چەوری بۆ مەمکەکان