لیفتی مل و چەوری ژێر چەناگە (غەبغەب) بێ ‎نەشتەرگەری و بە تاری PDO لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی لیفتی مل و ژێر چەناگە بە تار

دەتوانرێت تارە تایبەتەکانی PDO بەکاربهێنرێت بۆ لیفتی مڵ بەبێ نەشتەرگەری. لیفتی مڵ بە تارێکی PDO ڕێگەیەکە بە بێ‎کەمترین داگیرکەری و بێ‎نەشتەرگەرییە بۆ لیفتی مل. لەم شێوازەدا پزیشک لە ڕێگەی دەرزی زۆر وردەوە تارێکی تایبەت دەخاتە ناو پێستەوە و بەرزی دەکاتەوە. ئەم تاڕانە دوای چەند مانگێک هەڵدەمژرێن و هیچ شوێنەوارێکیان نامێنێتەوە. مانەوەی لیفت بەم شێوازە نزیکەی ٦ بۆ ١٢ مانگ دەبێت.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی لیفتی مل و ژێر چەناگە بە تار

بڕی مەترسییەکەی:

زۆر کەم

شێوازی چارەسەریه‌که:

بێ نەشتەرگەری

شێوازی سڕکردن:

بێهۆشکردنی ناوچەیی

ماوە‌ی ئه‌نجام:

٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر

مانەوەی نەخۆشخانە:

لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن

ماوەی مانەوە لە ئێران:

١ بۆ ٣ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە لیفتی مل و ژێر چەناگە بە تار

لیفت بە تارەکانی PDO ڕێگەیەکی بێ نەشتەرگەری و ناداگیرکەرە بۆ لابردنی چرچ و لۆچی دەموچاو و مل. لەم شێوازەدا تار لە ژێر پێستدا دەچێنرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی کۆلاژین و لیفتی پێست. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تارەکانی PDO بە تێپەڕبوونی کات لەلایەن پێستەوە هەڵدەمژرێن، بۆیە پێویست ناکات لاببردرێن.

لەو حاڵەتانەی کە پێست چرچە یان شل بۆتەوە، دەتوانرێت شێوازی لیفت بە تارەکانی PDO بەکاربهێنرێت (وەک لیفتی مل بە تار، لیفتی دەموچاو بە تار، لیفتی برۆ بە تار). هەروەها بۆ ئەوانەی نایانهەوێت نەشتەرگەری لیفتی پێستیان بۆ بکرێت، دەتوانرێت پێشنیاری لیفت بە تارەکانی PDO بکرێت.

دوای لیفتی مل و غەبغەب (چەوری ژێر چەناگە) بێ نەشتەرگەری و بە تارەکەی PDO، پێستی مل و ژێر دەموچاو دەکشێت، شلبوونەوەی نامێنێت. لە ئەنجامدا دەموچاوەکە جوانتر و گەنجتر دەردەکەوێت.

ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ئەنجامی لیفت بە تارەکانی PDO دێنە ئاراوە کاتیین، بۆیە بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام لەم شێوازە چارەسەرکردنە بەدەست بهێنرێت، پێویستە بۆ ماوەیەکی ڕێکوپێک دووبارەی بکرێتەوە بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی زیاتر بەردەوام بن.

نەخێر، لیفتی مل و غەبغەب (چەوری ژێر چەناگە) بێ نەشتەرگەری بە تارەکانی PDO ئازاری نییە و پێویستی بە بێهۆشکردن نییە.

لەم شێوازەدا دەرزی زۆر بچووک (کە تاریان تێدایە) دەخرێنە ژێر پێستەوە بۆ ئەوەی تارەکان لەوێ دابنرێن. لە لیفتی مل و غەبغەب (چەوری ژێر چەناگە) بێ نەشتەرگەری و بە تاری PDO ئەو ناوچانەی مل کە پێستیان شل بۆتەوە دەستنیشان دەکرێن بۆ ئەوەی بتوانرێت تاڕەکە لە ژێریاندا دابنرێت.

لیفتی مل و غەبغەب (چەوری ژێر چەناگە) بێ نەشتەرگەری و بە تاری PDO هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی تایبەتیان نییە. کاریگەرییە لاوەکییە دەگمەنەکانی ئەم ڕێگایە بریتین لە خوێنبەربوونی سووک و هەوکردن و ‌حەساسییەت.

وێنەکانی پێش و پاشی لیفتی مل و ژێر چەناگە بە تار

 پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە

پاش پێش

بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە

نرخی لیفتی مل و ژێر چەناگە بە تار لە ئێران (بۆ هەر تارێک)

لیفتی مل و ژێر چەناگە بە تار

لە شاری تاران
$ 25 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

لیفتی مل و ژێر چەناگە بە تار

لە ئێران
$ 10 بۆ 50 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری لیفتی مل و ژێر چەناگە بە تار:

PDO Threads Treatment for Neck & Doble Chin Lift (Non-Surgical)، بەرزکردنەوەی مل بە تار، گەنج کردنەوەی دەموچاو، نەهێشتنی چرچ و لۆچی، لیفتی مل بێ ‎نەشتەرگەری، لیفتی غەبغەب بێ ‎نەشتەرگەری، لیفتی مل و غەبغەب بێ ‎نەشتەرگەری و بە تاری PDO

Scroll to Top