نەشتەرگەری لابردنی چەوری ژێر چەناگە (چەوری غه‎بغه‎ب) لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری چەوری ژێر چەناگە

لە هەندێک کەسدا چەوری لە ژێر چەناگە و مل کۆدەبێتەوە کە پێی دەوترێت چەوری غه‎بغه‎ب. لەم جۆرە نەشتەرگەرییەدا چەوری زیادە لە غه‎بغه‎ب لادەبردرێت و پێستی زیادەش دەبڕدرێت. هەروەها شێوازی غەیرە نەشتەرگەری یان شێوازی لیپۆساکشێن هەیە بۆ لابردنی غه‎بغه‎ب، بەڵام نەشتەرگەری پێویستە بۆ ئەو کەسانەی کە چەوری زۆریان هەیە.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی نەشتەرگەری چەوری ژێر چەناگە

بڕی مەترسییەکەی:

زۆر کەم

شێوازی چارەسەریه‌که:

کەمترین نەشتەرگەری

شێوازی سڕکردن:

بێهۆشکردنی ناوچەیی

ماوە‌ی ئه‌نجام:

١ بۆ ٣ کاتژمێر

مانەوەی نەخۆشخانە:

لە هەمان ڕۆژ دەرچوون

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

هەمان رۆژ

ماوەی مانەوە لە ئێران:

5 بۆ 7 ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری چەوری ژێر چەناگە

زیادبوونی پێست و چەوری لە ناوچەی ژێر دەموچاو و چەناگە پێی دەوترێت غه‎بغه‎ب. ئەو کەسانەی تووشی ئەم کێشەیە دەبن، پێستیان شل دەبێتەوە لەم شوێنەدا (ژێر چەناگە).

هۆکارەکانی وەک ژێن و مێژووی غه‎بغه‎ب لە بنەمالێدا، پیربوون و شلبوونەوەی پێست، هەروەها کێشی زیاد، دەبنە هۆی دروستبوونی غه‎بغه‎ب یان چەوری ژێر چاناگە.

ئەم شێوازە جۆرێکە لە نەشتەرگەری بۆ لابردنی پێست و چەوری زیادە لە ناوچەی ژێر چەناگە (غه‎بغه‎ب). بە بەکارهێنانی نەشتەرگەرییەکە بۆ لابردنی غه‎بغه‎ب (چەوری ژێر چەناگە)، ژێر چەناگە لە شلبوونەوە دەردەهێنرێت و جوان دەبێت.

ئەو کەسانەی کە بەهۆی زیادبوونی چەوری ژێر چەناگەیان لە ڕوخساریان ڕازی نین دەتوانن بە ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە دەموچاویان سەرنجڕاکێشتر بکەن.

لەم حاڵەتەدا ناوچەی ژێر دەم و چەناگە شل و کەوتوو دەردەکەوێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی متمانە بەخۆبوون و کەمبوونەوەی کوالیتی ژیانی مرۆڤ. لە هەندێک حاڵەتدا ئەم کێشەیە دەبێتە هۆی هەستکردن بە خنکان لە کاتی خەودا و وەستانی هەناسە لە کاتی خەودا.

دوای نەشتەرگەرییەکە چەوری غه‎بغه‎ب لادەبردرێت و شوێنی ژێر چەناگە دەکشرێت و ساف دەکرێتەوە. ئەم گۆڕانکارییە ئەرێنیانە دەتوانن متمانە بەخۆبوون زیاد بکەن و کوالیتی ژیانی مرۆڤ باشتر بکەن.

لەم شێوازەدا پزیشک بڕینێک لە شوێنی ژێر دەموچاودا دەکات و دەگاتە شوێنی ناوەوە و پێست و چەوری زیادە لادەبات. لە کۆتاییدا دوو بەشەکەی پێست بەیەکەوە بە ووردی دەدوریتەوە.

  • خوێنبەربوون
  • چلک
  • دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
  • حەساسیەت بە دەرمان
  • ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن

وێنەکانی پێش و پاشی نەشتەرگەری چەوری ژێر چەناگە

 پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە

پاش پێش
پاش پێش
پاش پێش

بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە

نرخی نەشتەرگەری چەوری ژێر چەناگە لە ئێران

نەشتەرگەری چەوری ژێر چەناگە

لە شاری تاران
$ 350 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

نەشتەرگەری لابردنی چەوری ژێر چەناگە

لە ئێران
$ 200 بۆ 500 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری نەشتەرگەری چەوری ژێر چەناگە:

Double Chin Removal Surgery (One-side)، نەشتەرگەری لابردنی دوو چەناگە، نەشتەرگەری چەناگە، نەشتەرگەری دەموچاو، نەشتەرگەری لابردنی چەوری ژێر چەناگە (چەوری غه‎بغه‎ب)

Scroll to Top